کاتێ لە هەولێر و سولەیمانی، شادی و لۆغانە
لە کۆبانی تۆپباران و گەڵاڕێزانە!
کاتێ لە شەنگاڵ، هەر بستێ زەوی گۆڕستانە
لە کوەیتی کوردان، کاتی ڕاکردنی چەتەسیاسی و بازرگانە!
کاتێ لە زیندانەکانی ڕۆژهەڵات،
هەڵواسین و لێدانە
لیڕە بێدەنگی و کاتی لە ئامێزگرتنی
بەرپرسانی تارانە!
کاتێ لە باکوور ڕێپێوان و بەرخۆدانە
لە پایتەختی کوردان، کاتی مامەڵە لە گەڵ تورکانە!
ئێرە مۆڵگەی نە کورد و ئازارگەی
چوارلکی نیشتمانە!
ئێرە، کوردستانە!

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر