ئه‌سعه‌د ره‌شیدی
و مانگ...
ئه‌ونده نیزیکه
که ده‌توانی بۆنی بکه‌ی
ته‌واوی شه‌و ده‌ریا
ته‌واوی ڕۆژ ده‌ریا
:چاو ناترووکێنێ
ورد ده‌بێته‌وه
فانۆسه‌کان دوور و ، دوورده‌بنه‌وه
ده‌کوژێنه‌وه
یه‌ک به‌یه‌ک
.له دوای یه‌ک
و مانگ...
ئه‌ونده نیزیکه
.که ده‌توانی بۆنی بکه‌ی
ده‌ریای بێ شه‌پۆڵ
ددانه‌سپییه‌کانی
به‌سه‌ر یه‌کدا ده‌نێ
لێوی به زه‌رده‌خه‌نێک ناکرێته‌وه
ده‌ڵه رزێ له‌شی،
وه باران
.ده‌خزێ له سه‌ر ڕانه نه‌رمه‌کانی
داخوا، بۆ کوێمان ده‌بات
ته‌خته شکاوه دوور که‌وتوه‌که
به سه‌ر باڵه شه‌که‌ته‌که‌ی ده‌ریا؟

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر