بڕوانه، بڕوانه
ئه‌ستێره‌کان دوورده‌بنه‌وه
خه‌مه گه‌وره‌کان نیزیک،
ئه‌ستێره‌کان دوورده‌بنه‌وه
خه‌مه گه‌وره‌کان نیزیک،
نیزیکتر له شانه ڕووته‌کانت
که له باوه‌شی باراندا ده‌له‌رزن،
له شاڵه بڵینده‌که‌ت
که به جێ‌ما
له سه‌ر کورسییه سارده‌کانی
ئه‌و تراموایه‌ی ده‌ڕۆیشت به‌ره‌و نادیار...
بڕوانه، بڕوانه
تاوه ڕه‌نگ هه‌ڵپروسکاوه‌که
جێت ده‌هێڵیت
چکۆڵه و چکۆڵه‌تر،
سارد و ساردتر ده‌بیته‌وه
ــ سکڵه کوژاوه‌کان
هه‌ستی گه‌رمی کوانگه‌کانیان له بیربردووه‌ته‌وه ــ
ئای بای هه‌رزه‌کار
کێ مه‌رگت باوه‌ڕ ده‌کا؟
بڕوانه، بڕوانه
له باخی ئاوردا تێده‌په‌ڕم
به ده‌ریاکان نیازێک نه‌ماوه
فرمێسکه‌کانت یه‌کجار که‌من.
20-10-1999
که له باوه‌شی باراندا ده‌له‌رزن،
له شاڵه بڵینده‌که‌ت
که به جێ‌ما
له سه‌ر کورسییه سارده‌کانی
ئه‌و تراموایه‌ی ده‌ڕۆیشت به‌ره‌و نادیار...
بڕوانه، بڕوانه
تاوه ڕه‌نگ هه‌ڵپروسکاوه‌که
جێت ده‌هێڵیت
چکۆڵه و چکۆڵه‌تر،
سارد و ساردتر ده‌بیته‌وه
ــ سکڵه کوژاوه‌کان
هه‌ستی گه‌رمی کوانگه‌کانیان له بیربردووه‌ته‌وه ــ
ئای بای هه‌رزه‌کار
کێ مه‌رگت باوه‌ڕ ده‌کا؟
بڕوانه، بڕوانه
له باخی ئاوردا تێده‌په‌ڕم
به ده‌ریاکان نیازێک نه‌ماوه
فرمێسکه‌کانت یه‌کجار که‌من.
20-10-1999
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر