هێڵنجم دێ
فه‌رهه‌نگی
سه‌ده‌وهه‌زاره‌کان
له ژێرڕا
دێنمەوە.
به‌سه‌ر
مێژووی
کۆن و نوێ‌دا
ده‌ڕشێمه‌وه.
هه‌رچی
ده‌رخواردی
باب و
باپیرانم
درا
دەیهێنمه‌وه.
بە سەر
خوا و درۆزنه‌کانی
خێڵی به‌دفه‌ڕانیدا
ده‌ڕشێمه‌وه.
له گۆماوی
گه‌نیوی مێژوو
شه‌و و ڕوژانی
چڵکن
ده‌رباز دەبم.
له‌کات
وزه‌مانی ده‌ستکرد
ئاسمانی نه‌خۆش
ڕۆباری لیخن
ده‌ریای پڕ له پیسی
قوڕشێلانی سه‌ر زه‌وی
ده‌رده‌چم.
هه‌مووی
خەڵاتی
چرکه‌ێک
ئازادی
دەکەم.
ڕۆژێک لە ڕۆژان- کۆڵن
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر