دوکتور ئه‌سعه‌د ره‌شیدی
. فیدراسیۆن، واته ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کان، وه‌کوو ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئالمان، ئیسپانیا، بێلژیک، ئه‌مریکا و ڕووسیا که ده‌وڵه‌تگه‌لێکی فیدێرالیین. بۆ وێنه، ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئالمان، یه‌ک فیدراسیۆنه و ده‌وڵه‌تێکی سه‌رانسه‌ری (ناوه‌ندی) هه‌یه به ناوی ئالمانی فیدێرال، که له چه‌ند ده‌وڵه‌تی ناوچه‌یی(هه‌رێمی) پێکهاتوون،
ئه‌و ده‌وڵه‌تانه له پێوه‌ندییه‌کی قانوونی‌دا که له سه‌ری ڕێککه‌وتوون یه‌کیان گرتووه.له کۆمارێکی فیدێرالیدا، وشه‌ی فیدێرال، کاراکتێری ده‌وڵه‌تیی ئه‌و وڵاته نیشان ده‌دا و ده‌ریده‌خا که ئه‌و وڵاته کۆمارێکه که له یه‌کێتیی وڵاتانی جۆراوجۆر پێکهاتووه و ده‌وڵه‌تی فیدێرال وه‌ک ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی و ئه‌یاله‌ته‌کانیش وه‌ک ده‌وڵه‌تی ئه‌ندام و ناوچه‌یی (هه‌رێمی) تێیدا به‌شدارن.کۆماری فیدێرالی ئالمان، له شازده ئه‌یاله‌ت پێکهاتووه و هه‌رکام له ئه‌یاله‌ته‌کان وێڕای ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی، قانوونی بنه‌ڕه‌تیی جیاواز له ناوه‌ند و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی دیاریکراوی خۆیان هه‌یه و، ئه‌یاله‌ته‌کان هه‌روه‌ک ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی خاوه‌نی پێناسه‌ی ده‌وڵه‌تیین. کاروباری سه‌باره‌ت به پارێزگاکان، په‌روه‌رده و فێرکردن، فه‌رهه‌نگ و ڕاگه‌یاندن(ئامراز)ه گشتییه‌کان و پاراستنی هێمنی و ئاسایشی گشتیی به‌شێکن له‌م قانوونانه که له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌یاله‌ته‌کان یان هه‌رێمه‌کاندان.سیستیمی فیدێراتیو له ئه‌مریکادا به شێوه‌یه‌ک داڕێژراوه، که ده‌وڵه‌تگه‌لی ئه‌یاله‌تی، نه‌ک هه‌ر له به‌ڕێوه‌بردنی قانوونه‌کان به‌ڵکوو هه‌روه‌ک ده‌وڵه‌تی فیدێرال له دانانی قانوونه‌کانیشدا ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه؛ واته ده‌وڵه‌تی فیدێرال و ده‌وڵه‌تی ئه‌یاله‌ته‌کان، بۆ دانان و به‌ڕێوه‌بردنی قانوونه‌کان له بوار و بابه‌ته سیاسییه‌کانه‌وه پێکه‌وه جیاوازن. شیاوی باسه، که سیستیمی فیدێراتیو له ئالماندا به شێوه‌یه‌کی دیکه ڕێکخراوه، واته ده‌وڵه‌تی فیدێرال و ده‌وڵه‌تگه‌لی ئه‌یاله‌ته‌کان، به‌رژه‌وه‌نده‌کانیان له به‌رابنه‌ر یه‌کتردا ده‌پارێزرێن. به‌شی هه‌ره گرینگی جیاوازیی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ته‌کان له بواری فه‌رهه‌نگیدا فره به‌رچاوه. ئه‌گه‌رچی هاوبه‌شیی مێژوویی و دابونه‌ریت(ترادیسیۆن) ی ئه‌یاله‌ته‌کان زۆریش لێک نزیک بن، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌بێ له‌به‌رچاو بگیرێ که دابونه‌ریتی خه‌ڵکی ئه‌یاله‌تی (نیدر زاکسن) له ته‌ک ئه‌یاله‌تی (بایر) جیاوازی هه‌یه. ئه‌وه هه‌رێم و ناوچه ڕۆژئاواییه‌کانی ئالمانیش ده‌گرێته‌وه که به‌هۆی بوونی دوو وڵات و دوو سیستیم که له ماوه‌ی زیاتر له 40 ساڵ له ئارادابووه، گه‌لێک تایبه‌تمه‌ندی له یه‌کتریان جیاده‌کاته‌وه. له شێوه‌ی ئۆتۆنۆمیدا، ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی هه‌یه که خودموختاری به ناوچه‌کانی خۆی ده‌دا. له سه‌رانسه‌ری ئه‌و ناوچانه‌دا، ده‌زگای خودموختار نوێنه‌ری ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری ناوچه‌یی خۆیان. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی په‌یمانێک له به‌ینی خۆی و ئه‌م ناوچانه ده‌به‌ستێ که پێی ده‌ڵێن(بڕیاری خودموختاریی). به پێی ئه‌م په‌یمانه ناوچه‌ی ئۆتۆنۆم چه‌ند مافی دیاریکراو وه‌رده‌گرێ، که ده‌توانێ مافی فه‌رهه‌نگی، یان مافی دیکه وه‌ک ئیداره‌ی ناوچه‌یی و پۆلیسی بێ.مافی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌کان، له باسه‌کانی چارتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کاندا پێوه‌ندییان به چه‌ند مه‌رجی سه‌ره‌کییه‌وه هه‌یه، وه‌ک به ڕه‌سمی ناسینی ده‌وڵه‌تگه‌لی ناوچه و، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تانی گه‌وره‌ی جیهانی؛ بۆ وێنه وڵاتی تیمووری ڕۆژئاوا تا گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات(ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی) دوو قۆناخی گرینگی تێپه‌ڕکرد. یه‌که‌میان ڕێبه‌رانی ئه‌م وڵاته توانیان ده‌وڵه‌تێکی به‌هێز پێک‌بێنن که هه‌م خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێکی واقیعی بێ، هه‌میش له لایه‌ن زۆرینه‌ی خه‌ڵکه‌وه داکۆکی لێبکرێ. هه‌ر ئه‌م فاکتۆره ده‌وڵه‌تانی ناوچه و گه‌وره‌هێزه‌کانی له به‌رانبه‌ر واقیعی هه‌بوونی ویستێکی مێژوویی نه‌ته‌وه‌که دانا، که خوازیاری پێکهاتنی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ له ناوچه‌که‌دا بوو.به کورتی، فیدێرالیزم شێوه‌یه‌که له شێوازه‌کانی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ،یان، ده وڵه تی نه‌ته‌وه‌یی.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر