
ئه سعه دره شیدی
ڕاوه‌ستاوه منداڵ له كه‌نار مانگ
به چاوگه‌لێ له شه‌وو
.نیگایێ له هه‌وریشم
.
.....
كۆڵیته‌كانی بێ ئاور
كوانگه خنكاوه‌كان له خۆڵه‌مێش و دووكه‌ڵدا و
پیاوانێك شه‌كه‌ت
له دووی بارگیرێكی پێره‌وه
ڕوو به ده‌شت خلۆرده‌بنه‌وه
.
.
!ڕه‌شماڵه سووتاوه‌كه
ئاخرین دڵۆپه فرمێسكه‌كانت
!له كام ڕووباری تینوودا ده‌ڕێژی
.
له گوزه‌رگای زه‌ریا
ڕاوه‌ستاوه منداڵ له كه‌نار مانگ
به چاوگه‌لێ له شه‌و و
. نیگایێ له هه‌وریشم
.
كه‌ناره بێ هۆمێده‌كانی ده‌ریا و
گه‌میه شكاوێك
كه پێی ڕووت و
ساردی ژنانێك
چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن
له خشه‌ی جه‌سته‌ی ڕووتی ده‌ریا
له روئیاكانی شه‌وانه‌ی كوێستان
لێوه هه‌ڵتۆقیوه‌كانی هاوین و
ڕێژنه‌ی كورتی باران
گه‌رووی بڕاوی كانییه‌كان
به سمیت و تینوویی
فرمێسكه ویشكهكانی نیاز و
نیگا سارد و شكاوه‌كان
...به له‌تكه نانی په‌رێشان له ده‌ستی با
...
.
خشپه‌ی پۆتینه گه‌وره‌كان
به سه‌ر لك و پۆی به‌ڕوو به فرو و شۆڕشدا
كه به زاراوه‌ی كارد و دووكه‌ڵ
له‌گه‌ڵ سوێسنهكاندا ده‌دوێن
بۆنی ئاره‌قه‌ی قه‌حبه‌كان و سه‌ربازه‌كان
كه له كه‌نار بۆشكه بۆشه‌كانی نه‌وتدا
.باوێشك ده‌ده‌ن
.
له گوزه‌رگای زه‌ریا
ڕاوه‌ستاوه منداڵ له كه‌نار مانگ
به چاوگه‌لێ له شه‌و و
نیگایێ له هه‌وریشم
2ـ3ـ1999
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر