۱۳.۲.۹۵

شەوی ون


ئەسعەد رەشیدی


شەوی ون
فانۆسە تەنیاییەکان هەڵ‌بوون
شەو گێژو منگ
خۆی لە کۆڵانە تەسک و ساردەکاندا خزاند
تێپەری لە شەقامە خەواڵوەکان
کە بە دیار کوانگێکی مردوەوە ماتیان بردوەتەوە...

 شەو دەتکێ دڵۆپ، دڵۆپ
بە سەر نەردە لەرزۆکەکەێ باراندا
بە سەر شانە ماندوەکەێ با...

فانۆسە تەنیاییەکان کوژانەوە
شەو هەنگاوە بڵیندەکانی توندتر کردو
لە تارماییجەنگەڵدا ون‌بوو.
١٧/٠٩/١٩٩٩

هیچ نظری موجود نیست: