ڕۆژێک لە ڕۆژان
گوتت:"
هەلاکۆ بەزێنی"
ئەدی بۆ ڕێگا
بۆ تانکەهاوردەکان
خۆش کرا؟
بۆ شێخ زانا
ناوبانگی لە
شێخی گەورە
ڕفاند؟
بۆ شەقامەکان
لە تەرمی کوردان
تەژی کران؟
بۆ زیندانەکان
لە مڕۆڤی ئازا
پڕکران؟
تۆ بڵێی مام
"هۆمەر"
مامە
"پەشێو"
بزانن
قژی کاڵ و
لێوی ئاڵ
بڕدراوە؟
تەرمی کیژۆڵان
ئاگر دراوە
گٶڕی
سەربازی ون
بە دار
لێیدراوە؟
تۆ بڵێی
فەیلەسوفەکەی بەردهاوێژ
ئاگای لە
مەمکبڕانی کیژۆڵان بێ
تۆ بڵێی
بەردێک لە کەعبە بگرێ
مەمکى بڕا و
لە سەردەست
دێوانە ئاسا
لە ناو شار بگەڕێ
هاوار بکا
" ئەی مەردم بایەنە دیار"
جەنایەت
کراوە! جەنایەت؟
گوتم پێتەختی
وڵات
کیانی سابڵاخ
زیندوو
دەکاتەوە
کوڕانی شێری
بارزان
کۆشکی ئاوات،
ئاوا دەکەن
کەچی
فەڕشە سوورە
دڕاوەکەی شا
تازەکرایەوە و
خرایە ژێر پێی
جڕجاڵ
مەلایەکی عەجم،
قازیش
لە پشت هۆڵەکە
مایەوە!
وتم لە سەر
قەڵا ڕۆژهەڵدێ
چوار دەور لە
چوار سووچەوە
ڕەشبەڵەک دەگەڕێ
کەچی
کچانی ڕۆژئاوا
ئەتک کران
کوڕانی باکور
ڕاونندران
شاعیرانی
ڕۆژهەڵاتیش
لە بەند توند
کران!
هەولێر
گوتم هەتا
گۆڕم لە تەنیشت قەڵا ساز دەبێ
دەمێنمەوە
کەچی دەبێ
بڕۆم
نەوەکانی
هەلاکۆ و خودا و کوروش
تۆ و خەڵک و
وڵاتەکەیان
بەزاندووە!

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر