بێ ئه‌وه‌ێکه بیزانیت
هه‌ست ده‌که‌م
ڕه‌نگی توندی
ئاڵاکان کاڵده‌بنه‌وه
سپی
وه‌کو مه‌لافه‌ێه‌ک
که شاڵاوی
ئاه وفه‌رامۆشین
ـ رانه سپییه‌کانت
له بیده‌نگی
هه‌سیڵێکدا ده‌له‌رزێن ـ
ڕووت نوستووی
له به‌ستێنیی ئه‌رخه‌وانیی مانگدا
نوقمی ته‌ماشا
و ده‌ریام ده‌که‌ی...
بێ ئه‌وێکه بیزانیت
ڕه‌نگی توندی
ئاڵاکان کاڵده‌بنه‌وه
بووڵینه
وه‌کو کراسه
خوساوه‌که‌ت
له ئاره‌قەو‌و ته‌مه‌نادا
که ده‌شه‌کێته‌وه
له دەستی با
ون ده‌بێ
له گێژاوی زه‌ریا...
بێ ئه‌وه‌ێکه بیزانیت
بێ ئه‌وه‌ێکه بیزانیت
١٨/٣/١٩٩٩

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر