پێشەکی
مێژووی کوردو کوردستان لە هەر
گۆشەنیگاێەکەوە باس و توێکاری بکرێت به هۆی لە بەردەست نەبوونی زۆر بەڵگەو فاکتیی
مێژووییەوە( قەتیس دراو لە ئارشیڤی وڵاتانی دابشکاری کوردستان و هەروەها وڵاتانی
بووچک و گەورەی جیهانی) ناتەواو و دەرخەری گشت لایەنەکان و ئاراستەکانی بەسەرهات و
چارەنووسی کوردو و ولاتەکەی نییە؛ هەوڵدان بۆ راڤەکردن و شیکردنەوەی بارودوخی
کوردان بە شێوەیەکی زانستیانە و لە چوارچیوەی کوردناسیدا ( چ لە لایەن مێژووناسانی
کورد و چ لە ڕوانگەی زانایانی بیانییەوە) ئەگەرچی تا ڕادیەک سەرکەوتوو بووە، بەڵام
هێشتا کوردناسی نەێتووانیوە ببێتە زانستێکی گشتگیر و هەمووولاێەنە کە
بوارەکانی، سیاسی ـ ئابوری، فەرهنگی ـ
کۆمەڵناسی و فەلسەفی و...لە خۆیدا کۆبکاتەوە و دەرفەتی شیاو و گونجاو بەرەخسێنیت
بۆ خوێندەوەی سیستماتیکی مێژوویی؛ بۆ ڕۆژگاری هاوچەرخ و نەوەکانی داهاتوو.
هەڵسنگاندن و لێکۆلینەوەی مێژووی
کوردو کوردستان بە چاوێکی رخنەگرانەو لەسەر بنەمای مێتودەکانی زانستی(بەراوردکاری،
وەسفی، سیستماتیک، ئاوێتە) بەستینیکی هەراوە ئامادە دەکات بۆ تێگەیشتن و دەرک
پێکردنی فرەترو قوڵتر لە پێناوی دارشتنی ستراتێژیکی سەردەمانە بۆ دەربازبوون لە
کۆسپ و گرفتە نەبراوەکانی ئیمرۆی کوردستان.
چادایڤ، فیلسۆفی رۆسی چەرخی نۆزدە
هەڵە نەبوو کاتێک دەنووسێ « من فێرنەبووم وڵاتەکەم خۆش گەرەک بێت بە چاوێکی
بسراوەوە ». بێرکردنەوەو بەخۆداچونەوە بە مانای ئەوە نییە کە بۆ مێژوو هێلی سوور
دابنرێت؛ مەگەر ئەوی بیر بکریتەوە کە مێژوو شتێک نییە، جگە لە قەزاوقەدەر و
گرێدراوە بە ئیرادێەکی تایبەتەوە کە یەکلاکەرەوەی چارەنووس و ژیانی
مرۆڤەکانە...هاژی نکردن بە میکانیزمەکانی روون و بەرچاوی رووداوەکان کە ڕۆژانە لە
هەر سووچ و گوشەێەکی ئەم دونیای ئالۆزەوە دەردەکەوێت و سەرهەڵدەدات،لە لایەکەوەو
هەڵسەنگاندنی مێژوو وەکو ئیرادەو خۆاستی ئەم کەسایەتی و یان هێزیکی میتافیزیکی لە
لایەکی ترەوە، لە ڕاستیدا مێژوو، وەکو رەوتێکی ئازاد و گشتگیر، دەکاتە قوربانی
سیستیمی بایخدانانەوە کە ئایین و ئایدیالۆژی لە خۆگرتوە.
مێژووی کوردو کوردستان، بە
هەموو لایەنە پۆزیتیڤ و نیگاتیڤیەوەکانییەوە، بوونی هەبووە و بۆ خۆێندنەوەو
ناسینی، رێگاو چاریەک نییە جگە لە توێژینەوەی، ئەو جورە کە هەبوە، بە دوور لە هەر
چەشنە دمارگیری نەتەویی و ئایدیالۆژیەوە؛ گرنگ تەنیا لێکەوتوەکانی نییە، بەلکۆ
ناوەروک و ئاراستە جیاوازەکانییەتی کە دەتوانێت کاریگەر بێت لە سەر ڕۆژگاری
هاوچەرخی ئیمە؛ ئایا یەکێک لە مەبەستەکانی خوێندنەوەی میژوو ئەوە نییە کە هەڵەکانی
رابردوو دووپات نەکرێتەوە؟
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر