
Jorge Bucay: Komm, ich erzähl dir eine
Geschichte
به کوردی کردن له زمانی ئاڵمانییه‌وه: برایم فه‌ڕشی
پاشایه‌کی خۆویستی به‌رزه‌ده‌ماخی له‌ونگۆڕیاگ، ئه‌مری به ژێرده‌سته‌کانی کرد له‌ناو باخی قه‌سره‌که‌یا، په‌ره‌ستشگایه‌کی ڕازاوه به په‌یکه‌ری شا سازبکه‌ن؛ که ئه‌مری جێ به‌جێ کرا، شا هه‌موو ڕۆژێک پاش خواردنی به‌رچایی به‌ره‌و زیاره‌تگا ده‌چوو، کڕنۆشی بۆ په‌یکری له‌به‌ردتاشراوی خۆی ده‌برد و ده‌ستی ده‌کرد به دۆعا و نوێژکردن.
به کوردی کردن له زمانی ئاڵمانییه‌وه: برایم فه‌ڕشی
پاشایه‌کی خۆویستی به‌رزه‌ده‌ماخی له‌ونگۆڕیاگ، ئه‌مری به ژێرده‌سته‌کانی کرد له‌ناو باخی قه‌سره‌که‌یا، په‌ره‌ستشگایه‌کی ڕازاوه به په‌یکه‌ری شا سازبکه‌ن؛ که ئه‌مری جێ به‌جێ کرا، شا هه‌موو ڕۆژێک پاش خواردنی به‌رچایی به‌ره‌و زیاره‌تگا ده‌چوو، کڕنۆشی بۆ په‌یکری له‌به‌ردتاشراوی خۆی ده‌برد و ده‌ستی ده‌کرد به دۆعا و نوێژکردن.
ماوه‌یه‌ک تێپه‌ڕی و خۆی له خۆی پرسی: ئایینێک که ته‌نیا خۆی په‌یڕه‌وی بێ، سه‌ر ناگرێ. هه‌ربۆیه ئه‌مری به قه‌ڕاوڵ و خزمه‌تکار و وه‌زیره‌کانی کرد هه‌موویان ڕۆژێ جارێک وه‌ک ئه‌و کڕنۆش بۆ په‌یکری پاشا به‌رن و نوێژ و عباده‌تی بکه‌ن. پاشا دوای ماوه‌یه‌ک به‌وه‌ش ڕازی نه‌بوو، لای خۆی بیری کرده‌وه ئایین و مه‌زهه‌بێک که له ناو خه‌ڵکا ڕه‌گ و ڕیشه دانه‌کوتێ، تێا ده‌چێ، هه‌ربۆیه ده‌ستوری به قه‌ڕاوڵه‌کانی دا به‌ره‌و بازاڕی شار بچن و سێ که‌سی که تووشی هاتن، به‌ره‌و قه‌سر بهێنن. قه‌ڕاوڵ به‌ره‌و بازاڕ بوونه‌وه و تووشی سێ که‌س هاتن که یه‌کیان ڕۆحانی، دووهه‌میان ڕۆشنبیر و سێهه‌میان سۆاڵکه‌رێک بوو. هه‌رسێیان ڕاپێچی به‌رده‌م پاشا کرد.
شا ئه‌و سێ که‌سه‌ی بۆ تاقیکردنه‌وه ده‌ویست بۆ ئه‌وه‌ی لێی حاڵی بێ ئایینه‌که‌ی ئه‌و چه‌نده لای خه‌ڵک پیرۆزه و چه‌نده په‌یڕه‌وی لێده‌که‌ن. خۆی به خۆی گوت: ئه‌گه‌ر ئه‌وانه ژیر وتێگه‌یشتوو بن کڕنۆش بۆ په‌یکه‌ری شا ده‌به‌ن و عیباده‌تی ده‌که‌ن.
قه‌ڕاوڵ گه‌یشتنه‌وه بارگا و سێ که‌سه‌که‌یان به پاشا ناساند. شا ڕووی تێکردن و گوتی ئه‌وه‌ی ده‌یبینن هێمای ڕاسته‌قینه‌ی خوایه، سه‌ردانه‌وێنن و دوای کڕۆنۆش بردن نوێژ و عیباده‌ت بکه‌ن، گه‌ر سه‌رپێچی له ئه‌مری په‌روه‌ردگار بکه‌ن، جزای کوشتنتان بۆ ده‌بڕدرێته‌وه.
ڕۆشنبیر تێفکری و له‌به‌رخۆیه‌وه گوتی شا دێوانه بووه و ئه‌گه‌ر سه‌ردانه‌نوێنم و کڕنۆش نه‌بم و نوێژ نه‌که‌م، وه‌به‌ر تووڕه‌یی و غه‌زه‌بی ئه‌و ده‌که‌وم و ده‌کوژرێم. لای خۆی گوتی خه‌ڵک من ده‌ناسن و تێده‌گه‌ن و سه‌رکۆنه‌م ناکه‌ن، ئه‌وان ده‌زانن من باوه‌ڕ و ئیمانم به‌و کاره نییه و ته‌نیا له‌به‌ر خزمه‌ت به خه‌ڵک و خۆشه‌ویستی ئه‌وان گیانی خۆم ڕزگار ده‌که‌م. پاش ئه‌م بیرکردنه‌وه‌یه دانه‌وی، سه‌ری به‌ردایه‌وه و کڕنۆشی بۆ په‌یکری شاهه‌نشا برد و ده‌ستی کرد به دۆعا و عیباده‌ت کردن.
که نۆبه گه‌یشته کابرای ڕۆحانی هه‌میسان له به‌رخۆیه‌وه گوتی، شا تێکچووه و له‌ونی لێ گۆڕاوه و هه‌ڕه‌شه‌که‌ی جێ به‌جێ ده‌کات و ده‌مکوژێ، هه‌ربۆیه خۆی به خۆی گوت، من هه‌ڵبژارده‌ی خوام و دۆعا و عیباده‌تکردنی خوا ئه‌رکی سه‌رشانی منه، که‌وایه من له هه‌ر شوێنێک سه‌رشۆڕکه‌مه‌وه و کڕنۆش به‌رم و عیباده‌ت بکه‌م، خوا خۆی ده‌زانێ که کڕنۆش و عیباده‌تی ئه‌و ده‌که‌م. پاش ئه‌م بیرکردنه‌وه‌یه سه‌ری بۆ په‌یکه‌ری پاشا شۆڕ کرده‌وه و که‌وته عیباده‌ت کردن.
که سه‌ره گه‌یشته سواڵکه‌ر، شا ڕووی تێکرد و ئه‌مری پێ‌کرد، دانه‌وێ و کڕنۆش به‌رێ. سواڵکه‌ر ڕووی به‌ره‌و پاشا وه‌رسووڕاند و پێی گوت:" خاوه‌ن شکۆ من قه‌رزاری که‌س نیم و شتی شاراوه‌م نییه و هه‌رچیم هه‌یه له‌به‌ر چاوه. من له لایه‌ن هیچ که‌س و لایه‌نێکه‌وه هه‌ڵنه‌بژێردراوم جگه له لایه‌ن ئه‌و ئه‌سپێیانه‌وه که له ناو قژمدا ده‌ژین هه‌تا زستان تێده‌په‌ڕێ. ئه‌وه‌ش که پێوه‌ندی به ژیان و سامانی منه‌وه هه‌یه، هیچ شتێکی به قه‌در و قیمه‌تی تێدا په‌یدا نابێ که خۆم بۆ پاراستنی بکه‌مه گاڵته‌جاری خه‌ڵک. من حه‌ز ناکه‌م شتێک به سه‌ر که‌سێکدا داسه‌پێنم، هه‌روه‌ها هیچ سوودێکیشم بۆ ئه‌و په‌یکه‌ره نابێ و هیچ هۆیه‌کیش لای خۆم نابینم له حاند ئه‌و په‌یکه‌ره‌دا سه‌رشۆڕ که‌مه‌وه و نوێژ و عیباده‌تی بکه‌م."
شا پاش بیستنی وته‌کانی سواڵکه‌ر له خۆی ڕاما و بیری له گۆڕینی خۆی کرده‌وه، له هه‌نگاوی یه‌که‌مدا له شوێنی عباده‌تگا حه‌وزێکی پڕ له ئاوی ساز کرد‌و له شوێنی په‌یکه‌ر، گوڵدانێکی پڕ له گوڵی دانا.
پاش نووسین: ئایا شای کۆتایی چیرۆکه‌که له ژیاندا بوونی هه‌یه؟ ئایا که‌سایه‌تییه‌کانی ناو چیرۆکه‌که نزیکن له که‌سایه‌تییه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا؟ ئایا ئایین و په‌ره‌ستشگاکان به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان دانه‌سه‌پێندراون؟ ئایا بیرمه‌نده‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا وێنه‌یه‌کی کۆنه یۆنانی ڕواڵه‌ت گه‌دایان هه‌یه؟ ئایا وه‌رگێڕی ئه‌م بابه‌ته خه‌یاڵاوی ده‌ڕوانێته ئه‌م چیرۆکه؟
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر