ئه‌سعه‌د ره‌شیدی
چ بووم
چۆنت ده‌ویست بم
له سه رخاکێ
که ئاسمانه‌که‌ی هاژیم پێ ناکات
ئه ستێره کانی کرژو سارد چاوم لێ ده‌که‌ن و
مانگ
ڕووم لێ ده‌گڕێ
.له ژێر په‌ڵه هه‌ورێکی چڵکنی نه گریس
ئه من لیره‌م، لێره
له سه رخاکێ پام چه قاندووه
که مردووه‌کان له خۆناگرێ و
زیندووه‌کان به ته مای مه‌رگ
گاڵته به ڕۆژژمێره‌کان ده‌که‌ن
ــ ڕیشه‌کان په شۆکاو
شینه‌کان سیس وکڕووز
میوه‌کان له سه‌ر لقه له‌رزوکه‌کانیان
تاڵ ده بینم ــ
چ بووم
چۆنت ده‌ویست بم
خۆڵه‌مێشی یادێ
که با
ده‌یبا
تادوور، تادووره ده ست
تاسه‌رزوینی
.پرله مانگ وئاسمان وئه ستێره
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر