حافزی شیرازی
به‌خت، لـــــــــــه زاری یارم هیچ نیشــــانم ناداتی
ده‌وڵه‌ت، هـــــــــه‌واڵی ڕازی زۆر پنهــــــانم ناداتی
به‌خت ده‌که‌م گیانی خۆم، بۆ تاکه ماچێکی لێو
هــه‌م ئه‌وه‌م لێ ناستێنی، هــه‌م ئه‌میانم ناداتێ
عاقیبه‌ت له سای سه‌بر، شه‌کر دێته‌ده‌ست به‌ڵام
زه‌مـــــانه هێند به‌د قه‌وله، قه‌ت زه‌مانم ناداتێ!
زولفی لادا بای سه‌با، چه‌رخی چه‌پگه‌ڕچاولێکه
هـــێند سپڵه‌یه ده‌رفــــــــــــه‌تی باجووڵانم ناداتێ
وا مردم له سوێیان و ئه‌له‌م په‌رده رێگـه‌م نییه
یا هــــــه‌یه و خاوه‌نپه‌رده، هیچ نیشانم ناداتێ
لــه‌مێژه له‌و قه‌راخه، وه‌ک خولخوله خولده‌خۆم
چبکه‌م ده‌وران وه‌ک نوخته، ڕێی نێوانم ناداتێ
گــوتم بنووم با به خه‌ون خــــــــه‌یاڵی یار ببینم
حافز" له به‌ر ناڵه ناڵ، هــــه‌ر ئه‌مانم ناداتێ!
سه‌رنج| سه‌ردێڕی فارسیی غه‌زه‌له‌که ئاوایه:
بخت، از دهان یار نشانم نمی دهد
دولت، خبر ز راز نهـــــانم نمی دهد
سه‌رچاوه:وبسایتی گزینگ
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر