خالید شه‌یدا
له ڕۆژێکی پایز دا
گه‌ڵاكان ،،، ماچی خۆره‌تاویان كرد
ده‌ستیان كرد به ،،، سه‌ما .
له خۆشیان بوورانه‌وه و
یه‌که یه‌که ده‌كه‌وتنه سه‌ر زه‌وی
(با) ، له‌گه‌ڵ خۆ‌یا ڕایماڵین
بردنی بۆ سه‌ر كه‌نارێ
ئه‌وانیش ده‌ستیان كرده‌وه
به ماچ و مووچ و هه‌له‌كه سه‌ما
تا گزنگی به‌یانی
٭٭٭٭٭٭
با زۆر حه‌زی له ماچی ڕووبار بوو
ڕووباریش هه‌ر خۆی له با ده‌دزیه‌وه
به خێرایی ڕایده‌كرد
تاكو با له هیچ شوێنێ
نه‌توانی بیگاتێ و ماچی بكا
٭٭٭٭٭٭
په‌پوله‌یه‌ك حه‌زی له سه‌ما و ماچی گوڵ بوو
ڕۆژێ هه‌ڵفڕی گه‌ڕا و سورا
له قوژبنێك گوڵێكی دۆزیه‌وه
تێر سه‌مای له‌گه‌ڵ كرد و ماچی كرد
دوای ئه‌وه‌ی به‌جێهێشت و ڕۆیی
عه‌شقیك له دڵی گه‌ڵاله بوو
به‌یانی كه له خه‌و هه‌ڵسا
بۆ لای گوڵه‌كه هه‌ڵفڕی
بینی گوڵه‌كه‌یان قرتاندوه
ئه‌ویش له حه‌ژمه‌تان یه‌كسه‌ر مرد و
دڵی وه‌ستا ...
ئه‌لمانیا 09.10.07
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر