عه‌لی ره‌ش
له‌م شاره‌ی لی نیشته‌جێم له ووڵاتی ئه‌ڵمانیا، هه‌ر گه‌ره‌که‌و کتیبخانه‌ی گشتی خۆی هه‌یه ، بۆ هه‌مووکه‌سێ هه‌یه سه‌ردانی ئه‌و کتێبخانانه بکه‌ن و کتێب بخوازن بۆخوێندنه وه، له‌ناوهۆڵی کتێبخانه و له‌ده‌ره‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ هه‌موو که‌س هه‌یه، کاسیتی فلێم وگۆرانی بخوازێ ، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی ئه‌وکتێبخانانه ئه‌که‌ن بۆیان هه‌یه که‌ڵک له کۆمپیوته‌ره‌کانی کتێبخانه‌که‌وه‌رگرن .
به‌م شوینانه ئه‌وترێ کتێبخانه به‌ڵام ئه و جێگایانه‌ی کتێب و گۆڤار و ڕۆژنامه ئه‌فرۆش، به بازرگانی کتێب ناوئه‌برێن ، ئه‌گه‌ر کتێبێک یان فه‌رهه‌نگێک، یان کتێبێکی زانستی و هه‌ربابه‌تێکیترت بوێ،له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌کدا بۆت ئاماده‌ئه‌که‌ن.
له‌و کتێبخانه گشتیه ی سه‌ردانی ئه‌که‌م ، به‌ئه‌رک وکۆششی هاووڵاتیه‌کی خۆمان
ره‌فه‌یه‌کیان بۆ کتێب و گۆڤاره کوردیه‌کان جیاکردۆته‌وه ، هه‌روه‌ها دوو ره‌فه‌ی تر بۆ کتێب وگۆڤاره عه‌ره‌بی و فارسیه‌کان جیاکراوه‌ته‌وه.
له‌سه‌ردانێکما بۆ ئه‌و کتێبخانه‌یه،کتێبێکی عه‌ره‌بی سه‌رنجمی راکێشا، ناونیشانی کتێبه‌که له کوردی ئه‌چوو: لاز
دانه‌ره‌که‌ی نووسه‌رێکی جه‌زایر یه ناوی تاهیر وه‌تاره(الطاهر وطار ) گێڕانه‌وه‌ی چیرۆکی رووداوێکی راسته‌قینه‌ی شۆرشی رزگاریخوازی گه‌لی جه‌زایره.
له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی چیرۆکه که‌دا واهه‌ست ئه‌که‌ی ، به‌دیاری بۆ باشووری کوردستان نێردراوه، یان له‌سه‌ر یه‌ک فۆتۆکراوه به‌زووبانیێکی تر، به‌ڵام میر غه‌زه‌ب وکوژراوه‌کان کۆپی کراوی یه‌کن به‌جل وبه‌رگی جیاوه.
له‌ده‌سپێکی گێرانه‌وه‌ی چیرۆکه‌که‌دا باس کۆمه‌ڵێک له‌که‌سوکاری شه‌هیدانی شۆرش ئه‌کا، که‌له به‌رده‌م کوونی په‌نجه‌ره‌یه‌کا له‌به‌ر ئه‌وگه‌رمایه ریزیان به‌ستوه ،بۆ ئه‌و بره پاره‌یه‌ی چه‌ند مانگ جارێک حکومه‌ت ئه‌یانداتێ . ئه‌و کۆمه‌ڵه خه‌ڵکه ئاخ وداخی بێزاری ده‌رئه‌برن و باس له رۆڵه شه‌هیده قاره‌مانه‌کانیان ئه‌که‌ن ، وه‌ک ئه‌وه‌ی بڵێن کێ کردی و کێ خواردی.له‌به‌شێکی تری چیرۆکه‌که‌دا، هه‌مان داستانی تاوانه خوێناویه‌که‌ی پشتاشان دێنێته‌وه‌یادو،که له‌ئه‌نجامی ململانێی نێوان باڵه کانی به‌ره‌ی رزگاریخوازی شۆرشی جه‌زایر وپه‌یدابوونی دووبه‌ره‌کی له‌نێوانیاندا. ئه‌وانه‌ی ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر رێره‌وه‌که‌دا،کۆمه‌ڵێک پیاوی ئاینی بوون که‌رایانکردبوو بۆ شاری قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر وه له‌وێوه بریاریانده‌ر‌کرد بۆ ده‌روێشه کانیان له‌ناوچه جیاجیاکانی ژیر ده‌سه‌ڵاتی چه‌کداره‌کانیان.
له‌یه‌کێ له‌و بریارانه‌دا ، تاک ره‌وی و به‌زه‌بری شمشێر وازپێهێنان له‌حزبه‌کانیان وبیروبروایان ؛ و له‌خۆیان زیتر که‌سیتر بۆی نیه چالاکی سیاسی و جه‌كداری بنوێنێ له‌ناو ریزه‌کانی شۆرشدا. پۆلێک پێشمه‌رگه‌ی چه‌کداری حزبی شیوعی جه‌زایر ژماره‌یان شه‌ش چه‌کدار ئه‌بێ چوارهاورێیان فه‌ره‌نسای و یه‌کێکیان ئیسپانی وهاورێیه‌کی جه‌زایری به‌ناوی (زه‌یدان ) که‌به‌رپرس و ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی جه‌زایر ئه‌بێ.ئه‌م هاورێ بێیانیانه هاتوون بۆ یارمه‌تی شۆرشگیره جه‌زایریه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یوه‌ندیه نێونه‌ته‌وه‌یه‌کان و ئه‌م پۆله شیوعیه، له‌به‌ره‌کانیشه‌ردا له‌گه‌ڵیاندا ئه‌بن. به‌فه‌رمانی شێخ چه‌کیان ئه‌که‌ن و دوای وازهێنان له‌بیروباوه‌ریان به‌ئسلام بوونیان لێ ئه‌که‌ن یان سه‌ربرین.
پۆله شیوعیه‌که، به‌هه‌موو یان بریارێکی نێو نه‌ته‌وه‌ی ئه‌ده‌ن که‌له‌ئه‌نجامدا مردن هه‌ڵ ئه‌بژێرن نه‌ک وازهێنان له‌حزب ورێ ته‌نیا جیاوازی له‌نێوان هه‌ردووتاوانه خوێناویه‌که‌دا ئه‌وه‌یه، له‌پشتاشان به‌فیشه‌ک شیوعیه‌کانیان کوشت وله‌جه‌زایر به‌شمشێر.
مرۆڤ کووژه‌که‌ی ناو شۆرشی جوزایر شێخێک بوو ،مرۆڤ کوژ ومیرغه‌زه‌به‌که‌ی پشتاشان کابرایه‌کی به‌ناو عه‌لمانی وهه‌ڵگری بروانامه‌ی زانکۆ ( خۆی واته‌نی) و دامه‌زراو به‌ناونیشانی سکرتێری کۆمه‌ڵه و تووشبوو به‌چه‌نده‌ها نه‌خۆشی ده‌روونی وقوتابی گوێ رایه‌ڵی نازم گزار. ئه‌و شیوعیانه‌ی له‌پشتاشان کوژران له‌به‌ره‌کانی شه‌ردا نه‌بوون، له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانیدا به‌ڵکه له‌بنکه‌و باره‌گاکانی دواوه‌بوون ، له‌پێکهاته‌کانی سه‌رجه‌م گه‌لانی عیراقی بوون به کورد وعه‌ره‌ب وتورکمان وئاشووری وسووبیه‌وه له نه‌خۆشخانه‌و بیرۆی بڵاوکراوه‌کاندا کاریان ئه‌کرد. پزیشک و ئه‌ندازیارو قوتابی ومامۆستای زانکۆ بوون به‌هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌که‌وه، له‌وانه‌بوون له ووڵاتانی ئه‌وروپاوه هاتبوونه‌وه بۆ خزمه‌تی گه‌لو نیشتمان...
له‌و ره‌شه کوژیه‌دا، ڕۆژنامه نووسێکی کوردی باکوور که بۆ ئه‌نجامدانی کارێکی ڕۆژنامه‌وانی له‌وی میوان ئه‌بێت وپێشمه‌رگه‌ی یه‌که له هێزه سیاسیه‌کانی باکووری کوردستان، ئه‌بێته قووربانی فیشه‌کی مرۆڤ کوژه‌کان.
له‌دوا لاپه‌ره‌کانی گێڕانه‌وه‌ی چیرۆکه‌که‌دا ، باسی یه‌کێ له‌سیخوره‌کانی سوپای داگیرکه‌ره فه‌ره‌نسیه‌کان ئه‌کا، که‌دوای ئه‌وه‌ی، هه‌موو جۆر‌و شێوه‌یه‌کی خراپه‌کاری ئه‌نجامداوه به‌رامبه‌ر دانیشتوانی ناوچه‌که ،هه‌روه‌ها فه‌ره‌نسیه‌کان پله‌ی سه‌ربازی ئه‌ده‌نێ و سه‌رپشک ئه‌کرێ هه‌رچیه‌ک بکا. له هه‌لمه‌تێکی پشکنین له‌ناو شارۆچکه‌که‌دا، له‌گه‌ڵ گه‌وره ئه‌فسه‌ری سه‌ربازگه‌که‌دا ئه‌چنه ماڵی پووری سیخوره‌که ، بۆ پشکنین وده‌سگیرکردنی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌شۆرشه‌وه‌هه‌یه وله رێگه ی ئه‌وانه‌وه یارمه‌تی وچه‌کداری نوێ په‌یوه‌ندی به‌هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ئه‌کا.ئه‌فسه‌ره فه‌ره‌نسیه‌که داواله سیخوره جه‌زایریه‌که‌ئه‌کا لاقه‌ی پوره‌که‌ی خۆی بکا ، سیخوره‌که هه‌رله‌ویدا فه‌رمانی ئه‌فسه‌ره‌که جێبه‌جێ ئه‌کاو دوای نه‌مانی هیچ ده‌رفه‌تێک و دوا ڕۆژه‌کانی سه‌رکه‌وتنی شۆرشدا ،سیخوره‌که ئه‌چێته ناو ریزی شۆرشه‌وه وئه‌بێت به‌یه‌کێ له شێخه‌کانی شۆرشی جه‌زایر، هه‌روه‌ک ئه‌وانه‌ی لای خۆمان .
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر