ئه‌سعه‌دره‌شیدی
وه‌کوو هیچ که‌س،وه‌کوو هیچ شتیک
له په‌نای دارێک،یان له په‌نای به‌ردێکدا
له ژێرنیسێی ئاوه‌ژووی پیاوێکدا
که وێنه‌ی جه‌وانییه‌کانی
له ئاره‌قه‌و دوکه‌ڵداون کردووه،
له ئامێزی شارێک
که ددانه سپیلکه‌کانی
له تاریکیداده‌دره‌وشێته‌وه
ـ ده‌ریایه‌ک که ئاهه‌نگی شه‌پۆله نادیاره‌کانی
له‌دڵیدانوقم بووه و
له‌گه‌ڵ ڕه‌نگی بزرکاوی مانگدائاشنانییه‌ـ
وه‌کوو کانییه‌ک
که گۆرانی ڕوونیی ئاو
بۆتینووه‌کان ده‌ڵێت،
یان لیره‌واریک که کوتوپڕ
به‌خه‌به‌ر بێ و
مه‌لێکی سه‌رگه‌ردان له باوه‌ش بگرێت
وه‌کوو شه‌و وجانتایه‌کی به‌جێهێشتراو
له ئامێزی تۆزاویی رێگایه‌ک،
وه‌کوو کوێستانێکی سڕ
که ئاهه‌نگی هیچ بانگێ دووپات ناکاته‌وه،
ئارام،ده‌مرم
وه‌کوو هیچ که‌س،وه‌کوو هیچ شتێک.
20-3-2001
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر