ساوابووم
به سنگی دایکمه‌وه
بۆ یه‌که‌مین جار
سێـوم بینی
سێوه‌کانی سنگی دایکم ئه‌مژی
له‌گه‌ڵ هه‌ر مژێکا
شیرێکی سپی ساده
ئه رژایه ناوده‌ممه‌وه
شه‌ش حه‌وت ساڵانبووم
سه‌ر گووزشته‌ی سێ‌و خواردنه‌که‌ی
ئاده‌م و حه‌وایان دا به‌گوێما
له‌سه‌ر سێ‌و خواردنێ
کرابوونه ئه‌ودیو په‌رژینه‌وه
مێرد منداڵ بووم
به سێوی ناو سووخمه‌ی
کیژێک ئاشنابووم
پڕچنگ و بۆن خۆشبوون
ئه‌و سێوه تام و بۆنی
له ناو ده‌م و سیپه‌لک و هه‌ر ماوه
که‌ده‌ستم بۆیان ئه‌برد
ته‌زوویه‌کی کاره‌بای ڕای ئه‌چڵه‌کانم
له دواهه‌مین قۆناغا
سێوی ناو سندووق و سه‌ر سه‌به‌ته‌ی
سێ‌و فرۆشه‌کانم بینی
جۆر و ڕه‌نگیان
بنه‌چه‌و گه‌ڵاوگوڵیانم زانی
ئه‌و به‌رهه‌مه خۆش و به‌هره‌وه‌ره
به‌ته‌نیا خۆی ده‌رمانخانه‌یه
بێ مروه‌تیه سێ‌و
به سینه‌ی دره‌خته‌وه فه‌رامۆشکرێ
به چه‌قۆ له‌ت له‌ت کرێ
تاوانه بۆنی ئه‌و به‌رهه‌مه تێکه‌ڵ به کیمیا بکرێ
باخی سێ‌و و چنگی پڕ له‌سێو و
ده‌م ولێوی پێ له‌ناو ببرێ
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر