ئه‌سعه‌دره‌شیدی
بێ ئه‌وه‌یکه بیزانیت
هه‌ست ده‌که‌م
ڕه‌نگی توندی ئاڵاکان کاڵده‌بنه‌وه،
سپی
وه‌کوو مه‌لافه‌یه‌ک
که شاڵاوی ئاه وفه‌رامۆشین
ـ رانه سپییه‌کانت
له بیده‌نگی هه‌سیڵێکداده‌له‌رزێن ـ
له به‌ستێنتی ئه‌رخه‌وانیی مانگدا
نوقمی ته‌ماشا و ده‌ریام ده‌که‌ی.
بێ ئه‌وێکه بیزانیت
ڕه‌نگی توندی ئاڵاکان کاڵده‌بنه‌وه
بووڵینه
وه‌کوو کراسه خوساوه‌که‌ت
له ئاره‌وه وته‌مه‌نناد،
که ده‌شه‌کێته‌وه
له دستی با
ون ده‌بێ
له گێژاوی زه‌ریا.
بێ ئه‌وه‌یکه بیزانیت...
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر