قه‌نات چهرکیزیان
ئهسعهدرهشیدی
کوتوۆپڕسهری ههڵێناوگوتی:
ـ پێت چۆنه سه‌رێکی ئه‌ولای بدهمهوهها...ئهزتاسهی ئهوگوندوشارانهم کردووه.
پاڵی به کورسیهڕهشهکهیهوهداوگرتی کراواته‌که‌ی شل کرده‌وه،چاوی بڕیهپهنجهرهی دیوه‌که‌ی.لهدهرهوهبهفرکڕێوهیدهکرد.چاوچاوی نه‌ده‌دی.بابهتوندی کلووبه‌فری بهشووشهکاندادهکووتاوکلووهکان پرژوبڵاودهبوونهوه.
ـ جا،کاکهدهبی ئهوانهچۆن بژین،چۆن ژیاون؟ من تهنیالهدوورهوه ده‌یانبینم ،به‌پێخواسی،ژن وپیاوبهکۆمهڵ لهوگهررهنه دژوارانهداسهردهکهون،منداڵی ساواشیان له‌گه‌ڵدایه،دهزرێکێنن،ژیرنابنهوه،برسیانه، سارده،کاروانی خه‌مه ده‌ڕوا،ئاوڕناداته‌وه له که‌س...
ده‌ورانده‌وری دیوه‌که‌ی پڕه‌له کتێب،نازانی چاوبهکامیاندابگێری!چاوهچاودهکهم!له‌مێژه نووسراوه‌یه‌کی له پێشمداداناوه که بیخوێنمه‌وه:
ـ قه‌نات چهرکیزیان له18ئۆکتوبری ساڵی 1948له گوندی ئیراسخون سه‌ربه شاری یه‌ریڤان له‌کۆماری ئهرمهنستانداهاتووهتهدونیاوه.راده‌ی خوێنده‌واری:لیسانس له دانیشگای سه‌نعه‌تی ئێرڤان ودانیشگای سه‌نعه‌تی مینسک لهڕووسیهی سپی(بهلهرووس)
پسپۆڕی:ئه‌ندازه‌یاری تێکنیکی لهڕێگاوبانی ئاسندا.به‌رپرسی ده‌وله‌تیی له‌کاری سازکردنی خانووبه‌ره‌دا.به‌رپرسی دایره‌ی بنکه‌ی ئه‌ده‌بیات له‌ساڵی 1993وه تائێستا.
هێشتاله خوێندنه‌وه‌که نه‌بوومه‌وه،چاوێکی لێده‌که‌م ،چوارشانه وباڵابهرز،ڕوومه‌ت پان ولووت هه‌ڵۆیی،حاله‌تی چاوی وهمنداڵان ده‌چی،ئارام وبێقهرار...
به‌ده‌م خۆمه‌وه ئیژم:ئه‌ندازه‌یار!
چاڵاکی ئه‌ده‌بی:هه‌ووه‌ڵین نووسراوه،ساڵی 1963له گۆڤاری پێشاهه‌نگ،له‌شاری یه‌ریڤان.
به‌رهه‌مه بڵاوکراوه‌کانی:چرای دوستی،جه‌ڵاد،شه‌مدین،گۆیزی تی خوونیا،زه‌مان ومه‌کان،وکاری ئاخری شاعیر،کاروانی خه‌م،1966.
لهپرتهلهفۆن زه‌نگ لێده‌دات وفه‌زای بێده‌نگی ژووره‌که ده‌له‌رزێنی.هاژی پی ناکات.بهئیشاره چاولهتهلهفۆنهکه ده‌که‌م.
بزه‌یه‌ک دێته سهرلێوانی:
ـ کێب هه‌یه له‌وێ؟
ـ له کوێ
ـ ده‌مه‌ویست که‌سێکت هه‌بێ کهبهروپیرمهوه بێت،خه‌لکه‌که‌م پیبناسێنیت،شاره‌که‌م پێ نیشانبدات.
زه‌نگی ته‌له‌فونه‌که نابرێته‌وه،
ـ ئه‌وانه‌ی که نووسیومن هیچیان به‌زمانی کوردی نین،ته‌نانه‌ت دێڕێکیشم به‌کوردی نه‌نووسیوه.کاکه نایزانم،چبکه‌م نایزانم...
ده‌نگی برزکردبۆوه،ده‌تگوت نه‌عره ده‌کێشی.ده‌ستی له‌گیرفانی ناودهسرهکهی دهرهیناوئارهقهی نێوچآوانی سڕیه‌وه.ئه‌هوه‌ن بووبۆوه.
ـ ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ تۆدادهدوێم هه‌ربه کوردی نییه،به‌ڵام نێوه‌رۆکی ئه‌وشتانه‌ی کهنووسیومن به کوردی یه.
سه‌ری هه‌ڵێنا،رووی تێ‌کردم،چاوی ده‌گه‌شایه‌وه.بزه‌یه‌کی هاتێ وگوشی ته‌له‌فۆنه‌که‌ی هه‌ڵگرت:
ـ نه کاکه گیان ئهوڕوناتوانم،دایده‌نێین بۆدوایی،بۆکاتێکی دیکه،ئاخرسهفهرم له پێشدایه،ئه‌وه به ته‌مای تێکنانی باروبنه‌ی سه‌فه‌رم.
گوشی ته‌له‌فۆنه‌که‌ی داناوه.
له‌ده‌ره‌وه ههتاوههڵاتبوو،تیشکیێکی کورتی بهنێودیوهکیدابڵاودهکردهوه.
زستانی1998
فرمێسکی به‌هار
وهرگێڕانهوهلهڕووسیێهوه
ده‌گری دارهتووس
دیسان له به‌هاردا،
فرمێسکه پاکه‌کان
ده‌له‌رزێن لهخامۆشیدا
ده‌گریم ئهوڕۆلهتهک تۆدا
برینهتازهکان
ژانه کۆنه‌کان.
فرمێسکه‌کانی من وتۆدهڕژێن
بهخهبهردهبنهوه
چه‌مه جه‌نگه‌ڵییه‌کان،
تاوگهرممان ده‌کاته‌وه،
بادهمانلاوێنیتهوه.
ئهتۆلهخۆبایی دێی
به زینه‌تی سه‌وزه‌وه
ده‌هێنی شادی وهاوین
زامه‌کان مه‌رهه‌م ده‌که‌ن.
له‌چی ده‌بێ بترسم
ئاخربولبول له ههربههارێکدا
زامدارم ده‌کات.
ده‌ترسم،
له فرمێسکه تازه‌کان
له مێوانه غه‌ریبه‌کان.
له ده‌رکه ده‌دات
میوانه ڕزگارکه‌ره‌که
پیریی.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر