ن: دوكتور ئه‌سعه‌د ره‌شیدی (دوكتورای پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان) و: ئه‌فراسیاب گرامی
گرنگیی ژیئۆپۆلتیك‌و ژیئۆئیستراتێژیكی كوردستان له مه‌سه‌له‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌دساڵه‌ی رابردوو‌وله به‌ربه‌یانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، روانین‌و سه‌رنجی ده‌سه‌ڵاته زلهێزه‌كانی جیهانی بۆ لای خۆی راكێشاوه.
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی دوو ئیمپراتووری مه‌زن له ئورووپا (روسیه‌ی تزاری)و له ئاسیا (حكوومه‌تی عوسمانی) به ئاڵۆزی له پێوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی‌و تووندكردنی تێكهه‌ڵچوونه‌كان نه‌ته‌وه‌یی له وێنه‌ی سێ ئیدئۆلۆژیكی ناسیونالیستی به‌هێز (فارس، تورك، عه‌ره‌ب) له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین یارمه‌تیده‌ری بوون. دامه‌زرانی وڵاتانی عه‌ره‌بی كه به پشتیوانی ده‌وڵه‌تانی بریتانیا‌و فه‌ڕانسه دامه‌زران، دواتر بوونه پاڵپشتی بڕواپێكراو له بوارخۆشكردنی بواری ده‌ستێوه‌ردانه سیاسی‌و نیزامی‌یه‌كان ئه‌و ده‌وڵه‌تانه له ناوچه‌دا.
ره‌وتی درێژماوه‌ی بیچمگیری (شكل گیری) پڕ له ئازار‌و ره‌نجی "نه‌ته‌وه‌سازی" هه‌ر له هه‌مان سه‌ره‌تاوه له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین دا، حاشای له فره نه‌ته‌وه‌یی‌و كولتووی لێ‌كرد‌و ئامرازه‌اكانی توند‌وتیژی، وه‌ك سه‌ره‌وه‌ری خوازی ره‌گه‌زی‌و زمانی به ئامرازێكی كارامه‌و جێگای باوه‌ڕ بۆ بناوانداڕشتنی "پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌ت سازی" له ناوچه‌دا له‌به‌ر گرت.هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی، به‌شێكی چووكه‌ی له ئه‌رمه‌نستان به ئازادی گه‌یاند، كه له په‌نای شۆره‌وی‌دا توانی له نه‌مانی ته‌واو ده‌رباز بێ. نه‌ته‌وه دانیشتوه‌كانی ئاسیایی نێوه‌ڕاست (گورجستان، ئازه‌ربایجان، توركمه‌نستان، كازاخستان) به پێكهێنانی ده‌وڵه‌تگه‌لێكی چووكه‌و "سه‌ربه‌خۆ" توانیان له ئاسمیله‌كردن‌و توانه‌وه له كوره‌ی سوتێنه‌ری پاوانخوازی سیاسی‌و نیزامی توركه‌لاوه‌كان، رزگارییان بێ. ته‌نیا كوردستان به جه‌سته‌یه‌كی بریندار‌و دابه‌شكراو و وه‌ك "چه‌مكێكی جوغرافیایی" و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی "ئه‌گزۆتیك" كه گوایه له به‌شێكی ئاناتۆلی‌دا نیشته‌جێن كه درانه ده‌ستی چاره‌نووسه‌وه.
هه‌وڵه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی سیاسی‌و رۆشنبیری كوردستان له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م دا به مه‌به‌ستی پێكهێنانی كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ به‌ره‌وڕووی شكه‌ست بووه. ئه‌گه‌رچی بزووتنه‌وه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد له به‌شه‌كانی جیاوه‌بووی كوردستان ناسیونالیزمی كوردی‌یان به‌هێز كرد، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه كه بافتی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی دواكه‌وتوو راگیراوی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای سوننه‌ت‌و داب‌و نه‌ریتی روو له نزمبوونی ئابووری‌و قه‌رهه‌نگی دامه‌زرابوو و ده‌ستێوه‌ردانه سه‌ركوتكارییه‌كانی ده‌وڵه‌تانی زاڵ به‌سه‌ر نیشتمانی كوردستان دا، رێگه‌ی بو په‌ره‌سه‌ندن‌و گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی له ناوخۆدا، به‌ره‌وه رووی دژواری كرد‌و بووه ئاسته‌نگ‌و له‌مپه‌ری گه‌وره، كه رێگری رێگای گه‌شه‌كردن‌و پێگه‌یشتنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی له چوارچێوه‌ی ناسیونالیستی كوردی بوو.
بزاڤه نه‌ته‌وه‌یی كورده‌كان تا سه‌ره‌تای نیوه‌ی دوهه‌می ده‌یه هه‌شتای سه‌ده‌ی بیسته‌م (به هۆكاره‌كانی سیاسی‌و مێژووی دیاری‌كراو) و له كوره‌ی گۆڕانكاری ناوچه‌یی‌و جیهانی نه‌یتوانی له به‌ستێنێكی له‌بار‌و پته‌و بگه‌وێته گه‌ڕ‌و به بزووتنه‌وه‌گه‌لێكی به‌ربڵاو، نه‌بوونی دووربینی‌و نبوونی ئیستراتێژیه‌كی روون‌و به ئه‌هرۆمی گوشار بۆ سه‌ر چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تانی ناوچه ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا هات. هه‌رچه‌ند سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان‌و قوڵاییی ئیستراتێژییه‌ك‌و هۆكاری حه‌شیمه‌تیش، كوردستانیان له دۆخێكی هه‌ستیار‌و جیگای سه‌رنج داده‌نێن، به‌ڵام گۆڕانكارییه قووڵه‌كانی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی دوای ده‌ست پێ‌كردنی شه‌ڕی سارد‌و هه‌وڵ‌و به‌رخۆدانی به‌رده‌وام، كاراكتێًره سه‌ركییه‌كانی جیهانی دوته‌وه‌ره‌یی (دو جه‌مسه‌ری) له سه‌قامگیری به‌راوردی ده‌سه‌ڵات‌و پێداگری‌و جه‌خت كردن له سه‌ر جێگیربوون‌و نه‌بوونی گۆڕانكاری له سنووره جوغرافیاییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین، هیچكات كوردستانیان وه‌ك هۆكارێكی سه‌ربه‌خۆ‌و كاریگه‌ر له‌سه‌ر ناوچه‌و له پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا له‌به‌رچاو نه‌گرت.
رۆگه‌ی سه‌ره‌كی‌و بناژۆیی له پێكهێنان‌و هه‌ڵبژاردنی ئاوه‌ها سیاسه‌تگه‌لێك له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته زلهێزه‌كانی جیهانی، ئاسایش‌و سه‌قامگرتوویی ناوچه‌ی له‌به‌رچاوو گرتووه‌و گۆڕانكاری قووڵی سیاسی‌و ئیستراتێژیكی نابه‌وه‌ختیان به پێویست نه‌ده‌زانی.
ناسه‌قامگیری به‌رده‌وامی ئه‌م دواییانه‌ی ده‌یه‌ی شه‌ست له ئاسیا‌و ئه‌فریقا‌و ئه‌مریكای لاتین بووه هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئێستعمار، به‌ڵام به‌شی كوردستان له چوارچێوه‌ی ئه‌م رووداوه به‌رچاوانه‌دا، له‌به‌رچاونه‌گیراو‌و ته‌نیا له ده‌یه‌ی هه‌شتادی زایینی‌و سه‌ره‌تای له‌رزۆكی له پێكهاته‌و بناوانه سیاسی‌و ئابوورییه‌كانی پێوه‌ندییه‌نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا كه رنگیی ژیئۆپۆلتیك‌و ژیئۆئیستراتێژیكی كوردستان له هاوكێشه‌كانی ناوچه‌و جیهانی، سه‌ری هه‌ڵًده‌دا.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ژیئۆپۆلتیكی كوردستان
كوردستان خاكێك به روبه‌رێكی 450 كیلومتری چوارگۆشه له رۆژئاوای ئاسیادا هه‌ڵكه‌وتووه. له باكوره‌وه له گه‌ڵ قه‌فقاز له سنووره‌كانی یه‌كیه‌تیی سۆڤیه‌تی پێشوو، له رۆژئاوه‌وه له‌گه‌ڵ رۆژهه‌ڵاتی توركیه‌و له باشووره‌وه له‌گه‌ڵ سووریه‌و له رۆژهه‌ڵاته‌وه بۆ رۆژئاوا له‌گه‌ڵ ئێران و باكوری رۆژهه‌ڵاتی عێراق درواسێیه.
گرنگی گرافیكی كوردستان له‌گه‌ڵ چیا به‌رزه‌كانی ئارارات‌و زاگرۆس‌و زه‌نجیره‌ی چیا گه‌وره‌و چووكه له په‌نای یه‌كتردا، هۆكاره‌كانی جوغرافیایه‌كی تایبه‌تن، كه له درێژه‌ی ساڵه‌كانی به‌رده‌وام به له‌مپه‌رێكی گه‌وره له به‌ر رێگه‌ی توانه‌وه‌و نه‌مانی نه‌ته‌وه‌یی كورد له لایه‌ن "داگیركه‌رانه‌وه" سه‌ری هه‌ڵداوه. هه‌روه‌ها روخساربه‌ندی سیاسی ـ كۆمه‌ڵایه‌تی ، كه له رواڵه‌تی گرووپه‌كان‌و تاقمه‌كانی عه‌شیره‌و فئوداله‌كانی كورد ده‌رهاتبوو، له‌مپه‌رێكی دیكه‌یه كه پێكهاته‌و شووناس (هویت)ی كوردی له نه‌مانی ته‌واوی به دوور ده‌كرد.
به‌رینی ژیئۆپۆلتیكی كوردستان كه به به‌ربڵاوی خاك‌و دانیشتوانی زیاتر له 35 میلیۆن‌و هه‌روه‌ها به له‌به‌رچاوگرتنی ره‌وشێكی هه‌ستیار‌و چوارچێوه‌یه‌كی ژئۆئیستراتێژیكی، هه‌ڵ‌كه‌وتن له چوار یه‌كه(واحد)ی سیاسی (ئێران، توركیه، عێراق، سوریه) كه له پێوه‌ندییه نێوه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا خاوه‌نی گرنگییه‌كی دیاری سیاسی‌و ئابوورین ، ئێعتباری ژئۆپۆلتیكی‌و ژئۆئیستراتێژیكی كوردستان ئاشكرا ده‌كه‌ن.
هۆكاری زیندوو له چوارچێوه‌ی هه‌مان واتایه‌دا، بوونی چاوگه سرووشتی‌و ژێرزه‌ویینه‌كان نه‌وت، ئاسن، مسن، كرۆم، كوردستانی كردۆته وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌ند، كه له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه سه‌رنج‌و روانینی وڵاتانی پێشه‌سازی جیهانی بۆ لای خۆی راكێشاوه. "كانگای كرۆم" كه له نێوان رێگه‌ی "دیاربه‌كر‌و (لانك)" هه‌ڵكه‌وتووه یه‌كێ له گه‌وره‌ترین كانگاكانی كرۆمی جیهانه كه به‌رهه‌می به‌رانبه‌ره له‌گه‌ڵ 832000ته‌ن، توركیه له ساڵی 1967 به دوای یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌تی پێَشوو له په‌له‌ی دووهه‌می ره‌نێوهێنانی ئه‌م مادده ژێرزه‌وینه‌یه. به پیچی راپۆرتی هاریكارییه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری (OECD) له ساڵی 1967 ره‌نێوهێنانی (تولید) ئاسن له "دیوریگی" كوردستانی باكوور، نزیك به 5/1 میلیۆن ته‌ن بووه. ده‌رهێنانی مس له دیاربه‌كر له ساڵی 1970 دا نزیك به یه‌ك میلیۆن ته‌ن‌و ره‌نێوهێنانی نه‌وت له شوینه نه‌وتییه‌كانی نه‌وتی دیاربه‌كر و سیرت به 4 میلیۆن ته‌ن]به‌رمیل[ گه‌یشتووه.
هه‌ڵ‌كه‌وتوویی كوردستان له‌به‌شی سه‌ره‌وه‌ی دوو چۆمی گه‌وره‌ی دیجله‌و فۆرات به تایبه‌ت گه‌روه‌بوونه‌وه‌ی "كێشه‌ی ئاو" كه ساڵانێكه بۆته یه‌كێ له هۆكاره پێكهێنه‌ره‌كانی ئاڵۆزی نێوان پێوه‌ندییه سیاسییه‌كان‌و دیپلۆماتیكی سوریه‌و توركیه، فاكته‌رێكی دیكه‌یه كه ده‌توانێ له داهاتوودا رۆڵ‌و گرینگی ژیئۆپتیكی كوردستان له ململانێكانی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین پتر بكا. هه‌روه‌ها ده‌بێ به رێكه‌وتننامه‌ی به‌رچاوی نه‌وتی "باكو ـ جیحان" ئاماژه بكه‌ین كه به‌شێكی به‌رچاوی هێڵه نه‌وتییه‌كان له خاكی كوردستانی باكوردا تیده‌په‌ڕێ. به رێكه‌وت نیه كه جیا له به‌هێزبوونی بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی له كوردستانی باكور به‌شێكی گوشاره سیاسی‌و دیپلۆماسییه‌كانی یه‌كیه‌تی ئورووپا ده‌خرێته سه‌ر ئانكارا، سه‌رچاوه له ناجێگیربوونی هه‌میشه‌یی رێژیمی توركیه‌یه كه ساڵانێكه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كێشه‌ی كورده‌كان سه‌رقاڵی خۆی كردوه‌و له رۆگه‌ی ئاسایشی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆمپانیا گه‌روه‌كانی نه‌وتی نیه، كه خوازیاری ئاڵۆزی‌و قه‌یرانی له ره‌وتی راگواستنی وزه له توركیه‌وه بۆ ئورووپا نین.
بوونی سه‌رچاوه نه‌وتییه‌كان له كوردستانی رۆژهه‌ڵات (ئێران)، هه‌ڵ‌كه‌وتوو له "نه‌فت شای كرماشان"و په‌ره‌سه‌ندنی سه‌رچاوه سورووشتییه‌كان، به تایبه‌ت زه‌وییه‌له‌باره‌كان بۆ وه‌رزێری (كشاوه‌رزی)و ئاژه‌ڵداری تایبه‌تمه‌ندییه گرنگه‌كانی دیكه‌ی پێكهاته‌ی ئابووری كوردستانیان پێكهێناوه.
دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت له شاره‌كانی كه‌ركوك‌و موسڵ له باشووری كوردستان (عێراق)و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی وه‌ك: هه‌رزان بوون‌و ئاڵۆزییه‌كان‌و قه‌یرانه‌كان درێژه‌دار له پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له كۆتای شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی، له‌نده‌ن‌و ئانكارا له‌سه‌ر ده‌ستڕاگرتن به‌سه‌ر نه‌وتی كوردستان خسته ململانێ‌وه.
بزاڤه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد
له‌گه‌ڵ به‌ستنی په‌یماننامه‌ی لۆزان له 24ی ژوئیه‌ی 1923و دواتر رێكه‌وتنه‌كانی نێوان توركیه‌و بریتانیا له‌سه‌ر "دانی 10% له داهاتی نه‌وه‌تی كه‌ركووك به ده‌وڵه‌تی توركیه، "كه‌مال مسته‌فا" له كێشه‌كانی خاكی كوردستانی عێراق، به تایبه‌ت كه‌ركوك چاوپۆشی كرد. یه‌كێ له‌و هۆكاره گرنگ‌و زه‌ق‌و به‌رچاوانه‌ی كه بریتانیا‌و فه‌ڕانسه‌ی له به‌دواداچوونی سه‌ربه‌خۆیی بۆ كوردستان راوه‌ستان، رێككه‌وتنی توركیه له باره‌ی نه‌وتی كه‌ركووك بوو، كه رێكه‌وتننامه‌ی "لۆزان"ی پێكهێنا بوو. له‌م رێكه‌وتننامه‌یه كوردستان به فه‌رامۆشی سپێردرا‌و له به‌نده‌كانی 63و 64ی په‌یماننامه‌ی "سێڤه‌ر" كه له 10ی ئووتی 1920 واژۆ كرابوو ناو نه‌هێنرا. له به‌ندی 63ی په‌یماننامه‌ی"سێڤه‌ر" به روونی باس له خودموختاری كوردستان ده‌كرێ.
به‌ندی 62: كومسیۆنێك كه له "قه‌سته‌نته‌نییه" كۆبوونه‌وه‌ی ده‌بێ‌و به رێكی پێكهاتوو له سێ بناغه‌ی په‌سه‌ندی ده‌وڵه‌تگه‌لی بریتانیا‌و فه‌ڕانسه‌و ئیتالیایه، ماوه‌ی شه‌ش مانگ له (رێكه‌وت)ی پێكهاتنی په‌یماننامه به‌رده‌ست گه‌ڵاڵه‌یه‌ك بۆ خودموختاری ناوچه كوردنشینه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی فۆرات، باشووری سنووری باشووری ئه‌رمه‌نستان، كه دواتر دیاری ده‌كرێ، و هه‌روه‌ها ناوچه‌كانی باكوری سنووری توركیه له گه‌ڵ سووریه‌و "بین النهرین"، به شێوه‌یه‌ك كه له بڕگه‌ی (2ـ 3ـ 27) دیاری كراوه، ته‌یار بكرێ.
هه‌وڵی كۆمه‌ڵگای رۆشنبیری كورد له كۆتای شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی، كه له رۆگه‌ی باشتربوونی بارودۆخی سیاسی ـ كۆمه‌لایه‌تی و كولتووری كوردستان ده‌هاته ئاراوه، به ناكامی‌و دڵساردی به‌ره‌وڕوو بوو. بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی چه‌كدرانه‌ی به‌شه‌كانی باكوری كوردستان، بزوتنه‌وه‌ی شێخ سه‌عید پیران (1925)، شێخ مه‌حموود به‌رزنجی له كوردستانی باشوور (1919 ـ 1922)، سمكۆ له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان (1920) نه‌یانتوانی كێشه‌ی كورد بكه‌نه كێشه‌یه‌كی نێوه‌نه‌ته‌وه‌یی، كه گه‌ڵاڵه‌و چاره‌سه‌ریه‌كه‌ی ـ جیا له به‌هێزبوونی ده‌رونی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازه‌كانی كورده‌كان ـ له چوارچێوه‌ی هاوپه‌رایی‌و پێوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگای جیهانی شیاوی تێگه‌یشتنێكی قووڵ بێ.
یه‌كه‌مین كۆماری كوردستان كه به كۆماری سووری ناوزه‌د كرا، له ماوه‌ی نێوان ساڵه‌كانی 1923 ـ 1926 له نێو كۆماری سوسیالیستی ئازه‌ربایجان دامه‌زرا. به‌ڵام به هۆی گوشاره‌سیاسییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیه كه توانی راپه‌ڕینی شێخ سه‌عید پیران سه‌ركوت بكا‌و پێ‌داهه‌ڵپێچانه‌كانی ناسیونالیسته‌كانی ئازه‌ربایجانی سۆڤیه‌ت به شكه‌ست بهێنێ.
له ساڵی 1946 له شاری مه‌هاباد كۆماری كوردستان به پشتیوانی یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌تی پێشوو دامه‌زراو دوای یازده مانگ به هۆی ده‌وڵه‌تی "قوام"و هاریكاری سیاسی‌و دیپلۆماتیكی ده‌وڵه‌ته‌كانی بریتانیا‌و ئه‌مریكا، روخا. هۆكاری جۆراوجۆركه بوونه هۆی سه‌رهه‌ڵدان‌و رووخانی كۆماری كوردستان ده‌توانی به فاكتۆری نێوخۆیی (لاوازی بزاڤی دێموكراتیك له ئێران به گشتی‌و به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت لاواز بوونی كۆڵه‌كه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، پێكهاته‌ی سیاسی ده‌وڵه‌ت، به‌ربڵاونه‌بوون‌و نفوزی كه‌می كۆمار له به‌شه‌كان‌و ناوچه كوردنشینه‌كانی دیكه‌ی كوردستانی رۆژهه‌ڵات، هه‌روه‌ها به‌ستێنێكی شكێنه‌ر‌و بیری‌سوننه‌تی كولتووری كوردستان)و هه‌روه‌ها ده‌بێ هۆكاری ده‌ره‌كی كه بوو به رۆڵێكی مه‌زنی له سه‌ر رووداوه‌كانی وڵات گێڕاوه‌و به هۆكارێكی كاریگه‌ر له دامه‌زراندن‌و دواتر رووخانی كۆماری كوردستان و ئازه‌ربایجان، ئاماژه بكه‌ین. گۆڕانی هێزی له جیهاندا كه به قازانجی دوژمنه‌كانی كوردستان ده‌گۆڕدرا، پشتیوانی نێونه‌ته‌وه‌ی له ده‌وڵه‌تی ساوایی كوردستان كه له بوونی ده‌سه‌ڵاتێكی ده‌ره‌كی په‌روه‌رده ببوو تووشی نیگه‌رانی‌و له‌رزۆكی كرد. ئه‌م دڵه‌راوكێیه‌و گۆڕانكارییه له نامه‌ی "ئیستالین" بۆ "میرجه‌عفه‌ری پیشه‌وه‌ری" سه‌ركۆماری ئازه‌ربایجانی باشوور‌و له گه‌ڵ ته‌یاربوونی هێرشی ئه‌رته‌شی شه‌هه‌نشای ئێران بۆ كوردستان‌و ئازه‌ربایجان به روونی ده‌توانین ببینین.
ئیستالین له‌و نامه‌دا رێكه‌وتی 8ی مه‌ی 1946 بۆ پیشه‌وه‌ری ده‌نووسێ: "ئه‌مریكاییه‌كان‌و بریتانییایه‌كان به ئێمه‌یان گوتوه: ئه‌گه‌ر ئه‌رته‌شی سوور ده‌یهه‌وی له ئێران بمێنێ، بۆچی ده‌بێ ئه‌رته‌شی ئینگلیس نتوانێ له مسر، سوریه، ئه‌ندۆنزی‌و یونان‌و سوپای ئه‌مریكاش له چین، ئیسله‌ند‌و دانمارك بمێنن. به‌م هۆیه‌وه ئێمه بڕیارمان داوه كه ئه‌رته‌شه‌كه‌مان له ئێران‌و چین بانگهێشت بكه‌ینه‌وه‌و به‌م شێوه‌یه بیانوو بۆ ئه‌مریكا‌و ئینگلیش نه‌هێڵینه‌وه‌و بزاڤی ئازادیخوازی له ته‌واوی وڵاتانی داگیركراو په‌ره‌پێ‌بده‌ین‌و به‌م شێوه‌یه‌ش سیاسیه‌تی ئازادیخوازانه‌مان مه‌شرووع‌و كاریگه‌رتر ده‌كه‌ین". به‌م شێوه‌یه كۆماری كوردستان كه درێژه‌ده‌ر‌و ره‌نگدانه‌وه‌ی ویسته‌كان‌و ئاره‌زووه‌كانی له‌مێژینه‌و سه‌ركوتكراوی نه‌ته‌وه‌ی كورد بوو، بووه قوربانی دژایه‌تی‌و ململانێكانی كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی كه له واتای شه‌ڕی سارد دا ده‌ركه‌وت.
له رێكه‌وتننامه‌ی ئه‌لجه‌زایر له ساڵی 1975 جارێكی دیكه جوڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد، ئه‌مجاره له باشووری كوردستان تا راده‌یه‌ك به هه‌مان هۆكاره‌كانی كۆماری كوردستانی له نێو بردبوو، سه‌ری هه‌ڵدا‌و جارێكی دیكه نیشانی دا كه به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی جوڵانه‌وه‌ی كورد هاوئاهه‌نگ‌و هاوته‌ریبی به‌رژه‌وه‌ندی ئیستراتێژیكی ده‌سه‌ڵاتی زلهێزه‌كانی جیهانی‌و پێكهاته‌ی سیاسیی هه‌نووكه‌یی جیهانی هاوچه‌رخه، كه له گه‌ڵ دژایه‌تییه‌كان‌و خێشمه‌خێشه‌كانی به‌رده‌وام وێناده‌كرێ، رێك ناكه‌وێ.
به‌ڕێوه‌بردنی جیاوازی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له كوردستان
پێشینه‌ی سیاسه‌تی واشێنگتۆن نیسبه‌ت به مافی نه‌ته‌وه‌كان له هه‌ڵًبژاردنی شێوازی ژیانیان، له لایه‌ن "ویلسۆن" سه‌ركۆماری ئه‌مریكا له كۆتایی شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی له ساڵی 1920له چوارده به‌نددا بڵاو كرایه‌وه. له به‌ندی دوازده‌دا باس له "نه‌ته‌وه‌كانی ژێرده‌سته‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی" دێنێته ئاراوه، كه كورده‌كان‌و ئه‌رمه‌نییه‌كان له به‌رچاو ده‌گرێ. گۆڕانكارییه‌كانی سیاسی‌و ئابووری له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌و ئاڵۆزییه‌كانی سه‌رچاوه‌گرتوو له دوو ته‌وه‌ره‌یی بوونی (دوو جه‌مسه‌ری) جیهان، ده‌وڵه‌تی توركیه‌ی وه‌ك پایه‌گا‌و ناوه‌ندێكی جێی‌باوه‌ڕ‌و شیاوی پشت ئه‌ستووربوون له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت بوو و ئاڵۆزی له سیاسه‌تی ده‌ره‌كی و نێوخۆیی توركیه له روانگه‌ی ئه‌مریكا‌و رۆژئاواوه به به‌ره‌یه‌كی دژبه یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت، خه‌ساری ده‌گه‌یاند. هه‌ر به‌م هۆیه‌وه بوو كه ئه‌مریكا‌و رۆژئاوا پشتیوانیان له جوڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد نه‌ده‌كرد. دانی پارێزگای موسڵ به ده‌وڵه‌تی تازه دامه‌زراوی عێراق له نێوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بییسته‌م له لایه‌ن بریتانیاوه له گه‌ڵ رێككه‌وتنی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چوو، كه دانی به‌شی زۆر له داهاتی نه‌وتی شاری كه‌ركوك له پێناو رێككه‌وتنی كۆشكی سپی بۆ ئه‌م وڵاته بوو. ده‌وڵه‌ته‌كانی دواتری ئه‌مریكا به به‌ستنی رێكه‌وتننامه‌كانی (سه‌عدئاباد، به‌غداد) كه له چوارچێوه‌ی شه‌ڕی سارددا به‌راورد ده‌كرا، رۆڵێكی به‌رچاوییان له ئه‌ستۆ گرت. لایه‌نی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ركام له به‌شداربووانی رێكه‌تننامه‌كانی ناوبراو هاریكاری‌و رێگه‌ڕه‌وێكی هاوبه‌ش له سه‌ركوتی هه‌رجۆره بزاڤێكی نه‌ته‌وه‌یی به تایبه‌ت له كوردستان دا پێكده‌هێنا.
رێكه‌وتننامه "ئه‌لجه‌زایر" له ساڵی 1975، كه خه‌باتی چه‌كدارانه‌ی كورده‌كانی باشور (عێراق) به‌ره‌وڕوی شكه‌ست هێنا، به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكا‌و رێژیمی پاشایه‌تی ئێران له ناوچه‌كه‌دا دابین ده‌كرد. گوشار بۆ بلووكی رۆژهه‌ڵات كه‌ده‌وڵه‌تی "ئه‌لبه‌كر ـ سه‌دام حسه‌ین" ئاشكراكردنێكی نارێك‌و ناخوازراویی ده‌رده‌خست‌و له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ویه‌خه‌كردن‌و پشتیوانی كردنێكی به‌ڕواڵه‌ت له بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی كورده‌كانی ته‌واو كرد‌و بواری تێكشاندنی رێك خست.
كاره‌ساته دڵته‌زێنه‌كانی ساڵه‌كانی 1987 ـ 1988 كه له درێژه‌ی‌دا به‌سه‌دان هه‌زار كورد به‌ده‌ستی رێژیمی عێراق كوژران‌و كۆمه‌ڵگه "خاوه‌ن شارستانیه‌ت"ی جیهانی‌و ئه‌مریكاش دژكرده‌وه‌یه‌كی شیاویان نیشان نه‌دا. له ره‌وتی شه‌ڕی كه‌نداوی فاس له ساڵی 1991 بێجگه له راگه‌یاندنی پشتیوانی سه‌ركۆماری ئه‌مریكا له خه‌باتی كورده‌كان‌و شێعه‌كان، ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا به ده‌ست له‌سه‌ر ده‌ست دانان‌و بێ‌هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر به ئه‌نفال‌و ئاواره‌كردنی به میلیۆن كورد، ئه‌مه پێشینه‌ی تاریك‌و تاڵی سیاسیه‌تی ده‌ره‌كی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به نیسبه‌ت كێشه‌كانی كورد هه‌ر له هه‌مان سه‌رتاوه تا ده‌یه‌ی كۆتای سه‌ده‌ی بیسته‌م نیشان ده‌دا.
چاوخشاندنه‌وه به‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌كی ئه‌مریكا له كوردستان
كارتێكه‌ری گۆڕانگارییه‌كانی جیهانی له كۆتایی ده‌یه‌ی هه‌شتای زایینی‌و ئاڵوگۆڕكانی هێژموونی ده‌سه‌ڵات له جیهان‌و به تایبه‌ت له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كیه‌تی شۆڤیه‌تی پێشوو، گه‌یشته لووتكه، سیاسه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه له پرۆژه‌ی "نه‌زمی نوێی" جیهانی ره‌نگدانه‌وه‌ی بوو، بووه هۆی گۆڕانكارییه‌كی قووڵ. رێكخستنی دوكترینی رۆژهه‌ڵاتی ناڤینی گه‌روه، كه له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندن‌و بڵاوكردنه‌وه "دێموكراسی" له وڵاتانی ده‌سه‌ڵاتخواز له لایه‌ن ئه‌مریكاوه به‌راورد ده‌كرێ، له گۆڕینی تێڕوانینی كۆشكی سپی له ته‌واوی قۆناخه‌كانی شه‌ڕی سارد، رۆڵی وڵاتانی توركیه‌و عه‌ره‌بستانی سعوودی (هاوپه‌یمانانی سه‌ره‌كی ئه‌مریكا) له ناوچه‌كه‌دا كه‌م كرده‌وه. له‌م روانگه‌وه ده‌توانین به گرنگی ئیستراتێژی نوێی ئه‌مریكا له هاریكاری‌و پشتیوانی له بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانی باشوور، وه‌ك یه‌كگرتووییه‌كی شیاو و دڵنیا بۆ قه‌یرانی عێراق ناو به‌رین.
له لایه‌كی دیكه‌وه لاواز بوونی رێژیمی سه‌دام حسێن له عێراق له لایه‌ن ئه‌مریكا‌و بریتانیاوه، كه به كه‌مكردنه‌وه‌ی فڕین(پرواز)ه ئاسمانییه‌كانی رێژیمی عێراق له ئاسمانی كوردستان‌و گوشاره‌كانی سیاسی‌و ئابووریشی ته‌واو ده‌كرد، وره‌ی خه‌باتی كورده‌كانی به‌هێز ده‌كرد‌و گۆڕانی به‌سه‌ر تێڕوانینی سیاسی حزبه‌كانی به‌ئه‌زموون‌و به‌شدار له گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان دا، هێنا.
ئیستراتێژی نوێ له بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی كورد
رێكه‌وتننامه‌ی "الجزایر" كه بووه هۆی شكستی كاتی خه‌باتی كوردستانی باشوور، زه‌ربه‌یه‌كی قورس‌و به‌هێز بوو كه له بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی كورد چ له ده‌روونه‌وه‌و چ له ده‌ره‌وه راشه‌كاند‌و بواری بۆ چاوخشاندنه‌وه به‌سه‌ر مێژووی خه‌باتی سیاسی كورده‌كان چ له رووی پێكهاته‌وه‌و چ له رووی ناوه‌ڕۆكه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی جیددی له نێوان به‌شه‌كانی زانای كۆمه‌ڵگه رۆشنبیری كوردستان پێكهات. بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی كه له‌گه‌ڵ دوره‌په‌رێزكردن‌و له‌به‌رچاونه‌گرتنی پرسی نه‌ته‌وه‌یی له مێژووی سه‌دساڵه كورده‌كان به‌ره‌وڕوو بووه، به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له ره‌وشی هه‌ستیار‌و گۆڕانی شیاوی هێز له ناوچه‌و جێهاندا توانی فه‌زایه‌كی ئازادی سه‌رچاوه‌گرتوو له نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی عێراق‌و له گه‌ڵ پشتیوانی بیره پێشكه‌وتووه‌كان‌و مرۆڤدۆستانه‌ی جیهانی‌و له‌باربوونی وڵاتانی رۆژئاوایی به تایبه‌ت ئه‌مریكا له به‌شێكی كوردستان (باشوور) جێگیر بێ.
ئه‌م گۆڕانكارییه ته‌نیا له قه‌واره‌دا پێك نه‌هات، به‌ڵكوو ئێستراتێژی جوڵانه‌وه‌یش له ده‌روونه‌وه تووشی گۆڕانێكی قووڵ كرد‌و نێوئاخنی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی جوڵانه‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی سوننه‌تی‌و له‌سه‌ر بنه‌مای بیرێكی چه‌پگه‌رایی دامه‌زرا بوو، به‌شێوه‌یه‌كی ئارام كه‌وته‌به‌ر پێداچوونه‌وه.
"یه‌كیه‌تیی سۆڤیه‌ت، بزاڤی كورده‌كانی هێزێكی هه‌مانه‌كراوی دژه‌ئێمپریالیسی ده‌ژمارد"
سه‌رلێ‌شێواوی‌و ناهۆمێدی له بیره‌چه‌په‌كان، كه له روخساری یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌تی پێشوو وێنا كرابوو، له نێوه‌ی یه‌كه‌می ده‌یه‌ی هه‌تای زایینی سه‌رنجی حزبه كوردییه‌كانی به‌ره‌و رێ‌وشوێنه سیاسیه‌كانی جیهان راكێشا.
شئینتیمای حزبه‌كوردییه‌كان (حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، پارتی دێًموكرات، یه‌كیه‌تیی نیشتمانی كوردستانی عێراق) به ئه‌ندام بوون له سوسیال دێموكراتی ئورووپا، نیشانه‌یه‌ك له پێداچوونه‌وه به‌سه‌ر بیر‌و هزره‌كانی رابردوو نیشان ده‌دا كه له‌گه‌َل پێداچوونه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌م حیزبه كوردییانه كه له گه‌ڵ گۆڕانی دروشمی خوموختاری بۆ فێدڕاڵی، نموونه زه‌قی ئه‌م لایه‌نگرییه نوێیه له بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی كورد ده‌ژمێردرێ. بیری نوێی لایه‌نگری ئێستراتێژیك له بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی كورددا ده‌بێ له قۆناخی یه‌كه‌مدا به چه‌ند هۆكاری كاریگه ببه‌ستینه‌وه. یه‌كه‌م: خولی خێرای گۆڕانكارییه‌كان له جێهان‌و ناوچه (شۆڕشی ئیسلامی ئێران، شه‌ڕی ئێران‌و عێراق، گۆڕانه سیاسییه‌كان له ئه‌فغانستان، درزبردنی بنه‌ما سیاسی‌و تیۆرییه‌كانی سۆڤیه‌ت‌و وڵاتانی سوسیالیستی) دواتر، كاركردی ئاڵوگۆڕه‌كان‌و زانیارییه سیاسی‌و كولتوورییه‌كان له ئاستی جێهاندا، كه له‌گه‌ڵ شۆڕشی تێكنۆلۆژی، شنه‌بای ئازادی له ناوچه‌كه‌دا هه‌ڵكردوه، هه‌روه‌ها هۆكاری كۆمه‌لایه‌تی گرنگ وه‌ك، جێبه‌جێ بوونی چینه‌كان له‌وڵاتانی دابه‌شكه‌ری كوردستان، كه به توێژی نوێنجی كۆمه‌ڵگا گیانێكی تازه‌ی ده‌به‌خشی، هۆكاره ماددیه‌كانی گۆِانگارییه‌كانی تیۆری‌و سیاسی له بزاڤی سیاسی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان بوون، رێكخستنی ئێستراتێژی نوێی بزاڤی مومكین كردوه.
به سه‌رنجدان به هۆكاره مێژووییه‌كانی سه‌دساڵه‌ی رابردووی بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی كورد، ده‌توانی گرنگی ژئۆپۆلتیك‌و ژئۆئیستراتێژیكی كوردستان له پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا به‌مجۆره ناو به‌رێ:
1ـ سیاسیه‌تی ده‌ره‌كی بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی كورد له پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌گه‌ڵ هاوكارییه‌كی به‌ربڵاو و به‌رینی وڵاتانی زلهێزی جیهان‌و له په‌له‌ی یه‌كه‌مدا ئه‌مریكا‌و وڵاتانی پیشه‌یی ئورووپا دامه‌زراوه.
2ـ رێگه‌و بانی بنه‌ڕه‌تی‌و ئامانجی سه‌ره‌كی خه‌باتی كورد له به‌شه جیاوازه‌كان‌و دابه‌شكراو (ئێران، سوریه‌و توركیه) پێكهێنانی سیستمێكی فیدراتیو له رێگه‌ی لاوازكردنی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی (توركیه)و تێكه‌وه‌پێچانی ریژیمگه‌لێكی توتالیتر له (ئێران‌و سوریه) بنیاتنراوه.
3ـ ژئۆپۆلتیكی كوردستان خاوه‌نی گرنگییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره له ناوچه‌و جیهان دا.
4ـ هه‌ڵكه‌وتنی كوردستان له دراوسێیه‌تی چوار وڵات به تایبه‌تمه‌ندی‌و ئێعتبارێكی دیاری نێونه‌ته‌وه‌یی، فاكتۆره زه‌قه‌كانی دیكه ـ كه ئاماژه‌یان پێ‌كرا ـ گرنگی ژئۆئێستراتێژی كوردستان له رۆگه‌ی سه‌قامگیری‌و ئاسایشی ناوچه‌دا ده‌رده‌خات.
5ـ بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی كورد راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره. بێجگه له په‌ره‌نه‌سه‌ندی سیاسی له رابردوودا، له‌م یان ئه‌وه به‌شه‌ی كوردستانی دابه‌شكراو، خاوه‌ن پێشینه‌یه‌كی درێژماوه‌و ریشه‌ی له نیشتمان، مێژوو و كولتوور و سوننه‌ته دێرینه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌رین بوه‌و پێگه‌یشتن‌و په‌روه‌رده‌ی رۆژله‌دوای رۆژی سه‌ر به ئیراده‌ی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك نیه، جیا له نه‌ته‌وه‌ی كورد.
6ـ مێژووی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی كورد به مه‌به‌ستی پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له هه‌ركام له به‌شه‌كانی كوردستان له قۆناخگه‌لێكی چڕ‌وپڕ تێپه‌ڕ بووه. نه‌بوونی ئێستراتێژییه‌كی دیاری كرا‌و، نه‌بوونی‌دوور بینی سیاسی‌و هۆكاره‌كانی به‌رده‌م‌و نه‌رێنی له قۆناخه‌جیاوازه‌كانی مێژوو، تا گه‌یشتن به ئێستراتێژییه‌كی هاوبه‌ش‌و دامه‌زراندنی كۆمارێكی فیدڕاڵ له به‌شی باشوور (عێراق) كوردستان، قۆناخگه‌لێكی دژوار‌و ره‌نجهێنه‌ره كه له مێژووی سه‌دساڵه‌ی كوردستان دا ره‌نگدانه‌وه‌ی بووه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر