با
ئاخرین هه‌ناسه‌کانی هه‌ڵده‌کێشا،
به‌رگه بوولێڵه‌كانی ڕۆژگارانی له‌بێرچووی
له‌به‌ریه‌ک ده‌کرده‌وه و
ده‌سووڕانه‌وه
له نێو بازنه‌یه‌کدا:
ئاخر، وێنه‌کان
نیسێی ڕابردوون
که دووپات ده‌بنه‌وه
ده‌تگوت:
ئه‌به‌دییه‌ت، ئه‌وینه
ــ پردی ژیان و مه‌رگ ــ
وشه‌کان
کۆتره سینگ خوێناوییه‌کانن
وێنه‌کان
مشتێ خیزن
له ڕووباریان هاوێ!
.
ئێستا
زه‌ریا
ده‌زریكێنێ له دوور ڕا و
هه‌لۆرکی جه‌نگه‌ڵ سووڕده‌دات،
باران
ڕوومه‌تی خه‌واڵووی گه‌ڵاکانی شتووه‌ته‌وه و،
ڕووت ڕاوستاوی له به‌رانبه‌رمدا...
له ژێر تریفه‌ی مانگ
مانگی ته‌واو
که شۆڕ بووه‌ته‌وه له نێو هه‌سێڵه سارده‌کاندا
هه‌ست ده‌که م
به ئاهنگی گه‌ڕانی ئارامی خوێن
له ده‌ماره‌کانتدا
به له‌رزینی لێوه نماوییه‌کانت
که بۆنی یاس و
تامی شیر ده‌ده‌ن
.
ده‌ریا
به تلاوتل بوونه‌وه وه ی شه‌پۆله لێڵه‌کانی
ــ که ڕانه سپییه‌کانتی ده‌لێسنه‌وه ــ
له باوشتدا
ده‌بنه ئه‌به‌دییه‌ت و
بۆ هه‌میشه ئارام ده‌گرن.
.
.با
ئاخرین هه‌ناسه کانی هه‌ڵده‌کیشا،و
له ڕووناکی به‌یاندا ون ده‌بوو
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر