ئه سعه د ره شیدی
.
هه مووشت له باداتێده په ڕێ
هه مووشت له زه‌ینی گه‌ڵاکاندا
له قووڵایی ده‌ریاکان و
...ئوقیانووسێک که چۆک داده‌دا
.
ته‌واوی ئه‌وشته‌ی
که به ڕه‌نگه بێ کۆتاییه‌کان
خۆڵه‌مێشی هه‌رمان
له ئاسماندابڵاوده‌کاته وه
ئه‌فسانه و خه‌یاڵه‌کان
ئه‌وگولانه‌ی که نایانناسم و
هیچکات بیریان ناکه‌مه‌وه
نه له‌و جێیه‌ی که له سه‌رته‌رمێک ژاکابن
نه له‌و شوێنه‌ی که فریوێکی خه یاڵاویان
دووپاتکردبێته‌و
هیچکام له ڕه‌نگه‌کان ناناسم
بێژگه له ئابی
مانگ ئابی،ده‌ریائابی و ئه‌ستێره‌کان ئابی
چیاکان وئه‌و ده‌شتانه‌ی که ڕه‌نگی هه‌رمانیان
...له هه‌تاودا له ده‌ست‌داوه
.
هه‌موو شت له بادا
هه‌مووشت له ڕه‌نگدا
.
شاخه‌کان به خه‌نه‌تیفکه مه‌نده‌کانیان
بۆقه ئابییه‌کان
که له شه‌ودا ده‌رده‌که‌ون
ماره ئابیه کان
...به ته‌لیسمی سامناکی چاوه‌کانیان
.
هه‌موو شت له بادا
هه مووشت له ره نگدا
.
شه‌وئابی
چراکان ئابی
نیسێی کاردێکی شکاوه ،له سینگه‌کاندا ئابییه
سروه ئابی ،ڕۆبار ئابی
وه ڕوحی هه‌ڵوه‌دای چرکه ئابییه‌کان
،له داڵانی شه‌داری ساڵه‌کانداتێده‌په‌ری
ساته‌کان ئابی
عیشق ئانی
ـ خوازه بێڕه‌نگه‌کان
له ته‌ک چاوه‌ڕوانییه ئابییه‌کان بێگانه‌ن‌ـ
.
هه‌موو شت له بادا
هه‌موو شت له ڕه‌نگدا
هه‌موو شت له نیسێی دا
.
هه‌موو شت
له هاواری ناهومێدانه‌ی ده‌نکێکدا ئابییه
،دره‌خته‌کان،مێرگه‌کان
جاده‌کان و گۆلاوه‌کان
ڕۆژئه‌ژمێرێکی دڕاون،
که به ئه‌نگوستی ته‌ری سروه
وه‌رق وه‌رق
هه‌ڵده‌درێنه‌وه.
هه‌موو شت له ڕه‌نگدا,
.
هه‌موو شت له نیسێ‌دا,
.
هه‌موو شت له بادا تێده‌په‌ڕێ...
19-4-2002
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر