رۆژی چوارشه‌ممه 15ی ره‌شه‌مه‌ی 1386ی هه‌تاوی، بۆ جاری دوووهه‌م "كاوه عه‌زیزپوور"، به‌ندكراوی سیاسی له شاری "مه‌هاباد" له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌م شاره‌دا به‌سته‌ری كرا‌و ئێستاش له بارودۆخێكی ناله‌بار دایه.
جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه كاوه عه‌زیزپوور، كوڕی عومه‌ر "ته‌مه‌ن 25 ساڵ"، خه‌ڵكی ئاوایی "دریاز"ی شاروێرانی مه‌هاباده كه ماوه‌ی دوو سال‌و نیو له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری مه‌هاباده‌وه به تۆمه‌تی هه‌ڵبه‌ستراوی هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبه كوردستانییه‌كان دهستبهسهرو به‌ند كرا‌و ئێستاش به هۆی ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆری ئه‌شكه‌نجه‌ده‌رانی ئیتلاعاته‌وه له بارودۆخێكی زۆر دژوار‌و مه‌ترسیداردا ده‌ژی. ناوبراو پاش گیران، به‌هۆی ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌وه سه‌ری زه‌بر دهبینێو ئه‌وه بۆ جاری دووهه‌مه كه عه‌مه‌ڵی جه‌ڕاحی بۆ ده‌كرێ. به وته‌ی دوكتۆره‌كان، كاوه عه‌زیز پوور، به‌هۆی شۆكی كاره‌بایی كه له سه‌ری دراوه، تووشی نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیداری مێشكی بووه.
داوا له ناوهندو كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه بهشهردۆستهكانی سه‌رتاسه‌ری جیهان ده‌كه‌ین كه به‌رامبه‌ر به‌م تاوانه‌ی كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی كه ده‌رهه‌قی لاوێكی بێتاوانی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێ، بێ ده‌نگ نهبنو ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان ده‌رببڕن.
بۆ زانیاریی زیاتر پێوه‌ندیی به‌م ژماره ته‌له‌فۆنانه‌وه بكه‌ن:
برای كاوه عه‌زیزپوور:
مۆبایل: 009647701361123
009647501128474
0046765128474
سپاس بۆ به‌ده‌نگه‌وه هاتنتان
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر