ره‌وشی ته‌ندروستی محه‌مه‌د سدیق كه‌بودوه‌ند له زینداندا زۆر خراپه
رێكخراویی لێبورنی نێونه‌ته‌وه‌یی ، له به‌یانیه‌كیدا ناره‌زایه‌تی خۆیی له به‌رامبه‌ر شێوه‌ی را‌گرتن و هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د سدیق كه‌بودوه‌ند سه‌رۆكی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان له زیندان دهربڕیوهئهم رێكخراوه هه‌روه‌ها له به‌یانیه‌كه‌یدا نیگه‌رانی سه‌باره‌ت به ده‌سگیركردنی ئه‌ندامانی تری رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان ده‌ربڕیوه.له به‌یانیه‌كه‌دا هاتوه، به‌ڕێز كه‌بودوه‌ند له‌به‌رامبه‌ر بارودۆخی خۆی له زینداندا ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕیوه و رایگه‌یاندوه كه به چاو و ده‌ست و قاچی به‌ستراوه‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێ.
هه‌روه‌ها ئه‌م رێكخراوه له به‌یانیه‌كه‌یدا ناره‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به چاوپێنه‌كه‌وتنی كه‌بودوه‌ند به پارێزه‌ره‌كه‌ی واته خاتوو شیرین عبادی ده‌ربڕیوه
كه‌بودوه‌ند راشیگه‌یاندوه كه له به‌ر نه‌خۆشی زه‌ختی خوێن و هه‌روه‌ها نه‌خۆشیه‌كانی پێست و گورچیله له ناره‌حه‌تی و ئازاردایه
رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی راشیگه‌یاندوه كه زانیاری له باره‌ی جۆری نه‌خۆشی گورچیله‌ی كه‌بودونده‌وه نیه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌م نه‌خۆشیه پێویسته ناوبراو به‌زۆری سه‌ردانی ته‌والێت بكات. به‌پێی ئه‌م به‌یانیه ناوبراو ناچاره بۆ هه‌رجار چونه ته‌والێت به نوسراوه داوا پێشكه‌ش بكات
هه‌روه‌ها له به‌یانیه‌كه‌دا هاتوه كه داوا له كه‌بودوه‌ند كراوه كه ئه‌گه‌ر سێ كه‌سی تر له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان به ویستی خۆیان سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی سنه بكه‌ن، ئه‌وا ئه‌و ده‌توانێ به بێ ئیزن وه‌رگرتن بچێته ته‌والێت
رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌وه‌ی كه پێده‌چێ كه ئه‌م گوشارانه به‌مه‌به‌ستی ده‌سگیركردنی دیكه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌م رێكخراوه‌یه بێت نیگه‌رانی ده‌ربڕیوه. و رایگه‌یاندوه كه به‌م كاره رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان له‌كار وچالاكی ده‌كه‌وێت
ئیجلال قه‌وامی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌به‌ری ئه‌م رێكخراوه‌یه، به تاوانێكی تر كه پێوه‌ندیداره به چالاكی رۆژنامه‌وانی ناوبراوه‌وه، له زیندانی سنه ده‌سبه‌سه‌ره
رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی داوای له لێپرسراوانی كۆماری ئیسلامی ئێران كردوه، كه بواری كار‌و چالاكیه‌كانی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان فه‌راهه‌م بێت و سه‌رۆكی ئه‌م رێكخراوه‌یه كه له زینداندایه ئازاد بكرێ
سه رچاوه:ماڵپه ری،رێکخراوی مافی مرۆڤ له کوردستان 2/11/2007
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر