ئه سعه دره شیدی
ده ریا،1
.
ته واوی رۆژده ریا
ته واوی شه وده ریا
چاوناترووکێنێ
:ورد ده بێته وه
فانۆسه کان دوور و،دووردنبه وه
ده کوژێنه وه
یه ک به یه ک
،له دوای یه ک
وه مانگ...
ئه وه نده نیزیکه
.که ده توانی بۆنی بکه ی
.
ده ریای بی شه پۆل
ددانه سپییه کانی
به سه ر یه کداده نێ
لیوی به زه رده خه نێک ناکرێته وه
،ده له رزێ له شی
وه باران...
.ده خزی له سه ر ڕانه سپییه کانی
.
داخوا،بۆکوێمان ده بات
ته خته شکاوه دوور که وتوه که
به سه رباڵه شه که ته که ی ده ریا؟
.
ده ریا،2
.
هه رگیز
ئه وه نده په شێو
نه مدیتبوو
ده ریا
که تێپه ربوونی
،سۆزی ئه وین و
ڕاوستانی
،تاڵی مه رگ بێت
سینگی
رازی نه کراوه ی
،هه زاران شه و و
جاوی
ته نیا،ته نیا
به وشه یه ک
شاڵاوی
.ئاه وئه شک بێت
.
هه رگیز
،ئه وه نده نیزیک به خۆیه وه و
ئه وه نده دوور
به ئینسانه وه
.نه مدیتبوو ده ریا
98-6-7
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر