کۆمه‌ڵانی ئازادیخوازی کوردستان
رووناکبیران و تێکۆشه‌رانی ناو بزاڤی رووناکبیریی کوردستان!ناوه‌ند و رێکخراوه مرۆڤدۆسته‌کان!وه‌ک ئاگادارن گوشاری هێزه دژی ئازادی‌یه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سه‌ر رووناکبیران، رۆژنامه‌وانان و چالاکانی فه‌رهه‌نگی، ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و ئه‌ندامانی کانوونی نووسه‌رانی کوردستانی ئێران روو له زیادبوونه‌و ته‌نیا له ماوه‌ی سێ حه‌وتووی رابردوودا چه‌ندین که‌س له‌و جیابیرانه لێپێچینه‌وه‌ی نوێیان له‌گه‌ڵ کراوه و حوکم‌گه‌لی درێژماوه و نا مرۆڤانه‌یان به‌سه‌ردا دراوه که له‌وانه ده‌توانین ئاماژه به‌م به‌ڕێزانه بکه‌ین که له مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌دان: ئاسۆ ساڵه‌ح، سه‌عید ساعیدی، مه‌نسوور ته‌یفووری، ئیجلال قه‌وامی، عه‌دنان حه‌سه‌نپوور.ئه‌وه له کاتێکدایه که پێشتریش رۆژنامه‌وانانی حه‌وتوونامه‌ی داخراوی "پیام مردم" به‌ڕێزان: ئیره‌ج عیبادی، جمشید وزیری و کاوه حسین‌پناهی بانگ کراونه‌ته بێدادگاکانی کۆماری دژی ئازادی. ئه‌و گومانگه‌له مه‌ترسیدارانه‌ی که به‌تایبه‌ت خراوه‌ته پاڵ هه‌ندێک له‌و ئازیزانه ئه‌وه‌مان بۆ درده‌خا که کاربه‌ده‌ستانی ئه‌و رژێمه ده‌یانه‌وێ به هه‌موو تواناوه به‌ره‌و له‌ناوبردنی فیزیکی جیابیرانی کورد هه‌نگاو هه‌ڵگرن بۆیه ئه‌گه‌ر بێت و بێده‌نگه له‌و پلانانه‌ی رژێم بکرێ ئه‌وا کاره‌ساتێکی ئیجگار گه‌وره ده‌خولقێ. ئێمه وه‌ک کانوونی نووسه‌رانی کوردستانی ئێران وێڕای مه‌حکووم‌کردنی ئه‌و هه‌وڵه دژمرۆڤانه‌ی کاربه‌ده‌ستانی رژێم داوا له هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌ین به له‌قاودانی کرده‌وه‌ی مه‌ترسیداری دوژمنانی ئازادی و به گرتنی هه‌ڵوێستی قایم و توند گوشاره‌کانیان له‌سه‌ر ئه‌و رژێمه زیاتر بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌و کاره‌ساته مه‌ترسیداره‌ی که رووناکبیران و جودابیرانی کوردی داڵده داوه پێشگیری بکرێ. کانوونی نووسه‌رانی کوردستانی
ئێران24. 6. 2007
سه رچاوه
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر