د. ئه سعه دره شیدی
دڵم له لێدان ده‌كه‌وت
له ته‌ك ئاخرین شه‌پۆله تووڕه‌كانی ده‌ریا
.كه كه‌فه‌كانی لێوی به‌ستنیان تاڵ ده‌كرد
ڕووت ڕاوه‌ستابووی
،له ئاسانه‌ی ئاسمانێكی وێراندا
،كه زه‌ریایه‌كی ئاشنای چاوه‌ڕێ ده‌كرد
چاوت له مانگ بوو
كه به ئه‌ستێره له‌رزۆكه‌كانی پێده‌كه‌نی و
. ده‌خزا له ژێر په‌ڵه هه‌ورێكی ڕه‌شدا
هه‌ستم ده‌كرد
كاتێك نێوی تۆ دێنمه‌وه یاد
هه‌موو كانییه وشكه‌كانی سه‌رزه‌وینه‌كه‌م
له نه‌كاودا
ده‌بنه‌وه ده‌ریا
كه له به‌یانی بزه‌یه‌كتدا و
له ئێواره‌ی ته‌نیایی فرمێسكه‌كانتدا
.له هێڵی په‌مه‌یی ئاسۆدا نوقم ده‌بێ
كه‌ی با هه‌ڵ ده‌كات
بۆنی نارنجه‌كان كه‌ی بڵاو ده‌بنه‌وه.؟
سروه كه‌ی تێده‌په‌ڕێ
له كراسه خووساوه‌كه‌ت
له مه‌مكه توند و كاڵه‌كانت؟
دڵم له لێدان ده‌كه‌وت
. له ته‌ك ئاخرین هه‌ناسه‌ی ده‌ریا
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر