۲.۶.۹۴

هۆنراوەی ناتەواو


ئەسعەد رەشیدی
 
هەتا ئەم شەوەزنگە مۆنە
کڵۆنی درگاکان بترازێنێ‌و
بەرانبەر تیشکی لەرزوکی بەیان
یان، لە ژێر گرانایی جەستێدا هەڵگرسێ
هەتا ئەم ترامووا گێلە بێ‌کۆتاییە
دڵی دەشتە تارێکەکان لەت بکات...
من بەدیارتەو دادەنیشم
لە تەنیشتدام
هەسێڵە مات‌و دوورخراوەکە!
بەشکەم
تەنیا، دەمێک، چرکەێک
ڕومەتە ماندوە خەواڵوەکەت
بە پریشکی فێنکی شەونمێک داچڵەکێت.
٢٣/٠٨/٢٠١٥


هیچ نظری موجود نیست: