ڕوونکردنەوەیەکی
پێویست لەسەر ئەم وەرگێڕانە
:
وتاری
"جێگا‌و شوێنی تراژیدی ئامێزی کوردەکان ... " لە نووسینی بەڕێز دکتۆر
ئەسعەد ڕەشیدییە . ئەم وتارە بە زمانی فارسی نووسراوە و ماوەی چەند مانگێکە لە
بەشی فارسی کوردستانپۆست ئینفۆدا دامانناوە . بەڕێز ( دیار ) لەسەر داوای ئێمە،
لەم ڕۆژانەدا وەرگێڕایە سەر زمانی کوردی و ئەرکی پیاچوونەوە و بەراوردکردنی هەردوو
دەقە فارسی و کوردییەکەی خستە ئەستۆی ئێمە .
بە سوپاس و پێزانینی
زۆرەوە ئێمەش ئەم ئەرکەمان لە ئەستۆگرت . وەرگێڕانەکەی تا ڕادەیەکی زۆر
سەرکەوتووانەیە. لەبەرئەوە ئێمە دەستکارییەکی ئەوتۆمان لە دەقە وەرگێڕاوەکەیدا
نەکردووە و تەنانەت کە ئەو بە شێوازی کوردێکی کوردستانی ئێران وەریگێڕاوە، ئێمە بە
پێویستماننەزانی بیگۆڕین بۆ ئەو شێوازە باوەی کە ئەمڕۆ لە کوردستانی عێراقدا پێی
دەنووسرێت . لەبەرئەوەی وتارەکە تاڕادەیەک دوورودرێژە ئێمە دەیکەین بە دوو بەشەوە
و بەشەکەی دیکەی لە ڕۆژانی داهاتوودا بڵاو دەکەینەوە . سەبارەت بە ناوەرۆکی
وتارەکەش، سێ خاڵی گرنگ و پڕبایەخی تێدایە بۆ ئێمە :
یەکەم/
د. ڕەشیدی بێ لایەنانەو بە دوور لە دەمارگیری نەتەوەیی وتارەکەی نووسیوە .
خوێندنەوە مامەڵەی ڕەشیدی لەگەڵ کێشەی کوردەکانی سۆڤیەت و قەفقازدا، خوێندنەوە و
مامەڵەیەکی ئەکادیمییە و بە دوور لە دەمارگیری سیاسیی نووسراوە .
دووەم/
وتارەکەی بەڕێز ڕەشیدی، وێنەیەکی گشتی لەو چەوسانەوەو ستەمە بەدەستەوە دەدات کە لە
ژێر سایەی هەردوو ئیمپراتۆریەتی قەیسەری و ئیمپراتۆریەتی کۆمۆنیستی ستالینیدا
بەسەر کوردەکانی سۆڤیەت و قەفقازدا سەپێنراوە تا ڕادەی پاکتاوکردنی نەتەوەیی .
سێیەم/
کێشەی کوردەکانی ڕوسیا‌و قەفقاز، کێشەیەکی بابەتییەو تا ئەمڕۆش درێژەی هەیە، بەڵام
تا ئێستا هیچ یەکێک لە لێکۆڵەرەو مێژوونووسانی کورد کاری لەسەر ئەم کێشەیە
نەکردووە، بەڵام ئەم وتارە بە شێوەیەکی تایبەت لەو دەرگایە دەدات .
کوردستانپۆست
ئینفۆ
جێگا‌و
شوێنی تراژدی ئامێزی کورده‌کان له ڕوسیای تزاری و یه‌کێتی سۆڤیه‌تدا
جێگا‌و
شوێنی تراژیدی ئامێزی کورده‌کان له هەردوو رژێمی روسیای تزاری و یه‌کێتی سۆڤیه‌تدا
راستیه‌کی پڕلە ئازار ئاشکرا ده‌کات؛ هیچ کام له‌و دوو سیسته‌مه نه‌یانتوانی ئه‌و
شتانه بسه‌لمێنن که له ووڵاتێکی فره نه‌ته‌وه‌یی و چه‌ند فه‌رهه‌نگی جیاوازدا
باسیان لێده‌کرد، که بریتی بوون له یه‌که‌م " به شارستانی" کردن و
دووهه‌میش " دادپه‌روه‌ری و مافی یه‌کسانی نه‌ته‌وه‌کان".
جه‌نگه
درێژخایەنەکانی هەردوو ئیمپراتۆری روسیای تزاری و ده‌وڵه‌تی عوسمانی له ده‌یه‌کانی
نێوان سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا کاریگه‌ریه‌کی
وێرانکه‌ری له سه‌ر بارودۆخی نێونه‌ته‌وه‌یی دانا کە بووه هۆی تووندبوونەوەی نا
ئارامی بەردەوام له ناوچه‌ی ئاسیای ناوەندی و قه‌فقازدا. لاوازبوونی
هێزی ده‌ریایی ده‌وڵه‌تی عوسمانی، بەشێوەیەکی سروشتی زه‌مینه‌ی بۆ پێوه‌لکاندنی
کریمه به ده‌وڵه‌تی روسیاوە خۆشکرد، که فراوانخوازی سیاسی ده‌وڵه‌تی روسیای له
چوارچێوه‌ی ئه‌و ووڵاته به‌ره‌و باشور (جنوب) و مه‌یلی کۆنترۆڵکردنی ده‌ریای ره‌ش
و زاڵبوون به سه‌ر رێگا بازرگانیه‌کانی ئاسیای ناوەندی و ئه‌وروپادا بەهێز دەکرد
. چاوچنۆکی له بڕان نه‌هاتووی دەسەڵاتدارانی روسیا بۆ داگیرکاری و په‌یوه‌ستکردنی
سه‌رزه‌مینی خه‌لکانی تر به روسیاوە، ده‌توانرێت ئاوا لێک بدرێته‌وه :
زاڵبوون به سه‌ر به‌شه گرنگه‌کانی ئورسیا ( اورسیا)، بەدەستهێنان و
کۆنترۆلکردنی پاڵاوتگەکانی ده‌ریای ره‌ش و هه‌روه‌ها پێکەوە بەستنی ده‌ریای
خه‌زه‌رو ده‌ریای ره‌ش، ئاسیای ناوه‌ڕاست و قه‌فقاز به ده‌وڵه‌تی
ئیمپراتۆرییەوە، ئەویش لە ڕێگای وێرانکردنی تورکستان و دۆزینەوەی ڕێگا
بۆ دەستڕاگەیشتن بە ڕێگا ئاویه‌کانی ئوقیانووسی هیند و نزیکبوونه‌وه له
کەنداوی فارس و ده‌ریای عه‌ممان.
سیاسه‌تی
فراوانخوازی سیاسی و دەستگرتن بەسەر زەویەکانی تزاره‌کان، لەگەڵ هەڵگیرسانی شه‌ڕه‌کانی
ئێران و روسیا له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا هاوڕابوو لەگەڵ سەرکەوتندا و به
پێی هەردوو رێکه‌وتننامه‌ی گوڵستان(1813) و تورکمه‌نچای(1826)، به‌شه گرنگه‌کانی
قه‌فقاز، گورجستان، ئه‌رمه‌نستان، ئازه‌ربایجانی باکور و چەند به‌شێک له
خاکی کوردستان، له ده‌وڵه‌تی قاجار جیاکرایەوەو به ئیمپراتۆری روسیاوە لکێنرا.
ئه‌مە به هه‌نگاوێکی گەورەی ئیمپراتۆری روسیا له گه‌یشتن به
ئامانجه ستراتێژیه‌کانی ئه‌و ووڵاته ده‌ژمێردرێ.
سه‌ربازه
کورده‌کان له سوپای بێگانەکاندا
به
به‌ستنی دوو رێکه‌وتننامه‌ی ناوبراو‌و داگیرکردنی ناوچه‌ی ئێلیزابێث پۆل له لایه‌ن
سوپای روسیاوە، خه‌ڵکی کوردی ناوچه‌کانی لاچین،که‌ڵبه‌جاڕ، قووبادلی، زه‌نگه‌ڵان،
جه‌بریل بوونه دیل و به‌ندی ئاغا تازه‌کانیان و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییان به هۆی
دابه‌شکردنه نوێیه‌کانی ده‌وڵه‌تی تزاری و ڕژێمی شوراکانەوە گۆڕدراو دواتر له
چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی سۆشیالیستی ئازه‌ربایجاندا بۆ ماوه‌ی حه‌وت ساڵ ئۆتۆنۆمی
(خودمختاری) ئیداری و فه‌رهه‌نگیان پێدرا. به‌شێکی دیکە له خاکی کوردستان
که بریتی بوو له ناوچه‌کانی" ئێریک خان که تا ئارارات درێژه‌ی هه‌یه‌و
هه‌روه‌ها ناوچه‌کانی تالین، ئارتامان، ئارمابیر١" دوای سه‌قامگیر بوونی ده‌وڵه‌تی
شۆره‌وی چووه چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی سۆشیالیستی ئه‌رمه‌نستانه‌وه.
"به
شارستانی " کردنی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی که خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت بەچەمکی باوی
ننێونه‌ته‌وه‌ییەکەی نه‌بوون، بووه یه‌کێک له ئامانجه بنه‌ره‌تیه‌کانی سیاسه‌تی
ده‌وڵه‌تی روسیای تزاری بۆ ئیستعابکردنی( Assimilation ) ئه‌و نه‌ته‌وانه . چیچانه‌کان، ئاستینه‌کان،
ئه‌نگووشه‌کان ، کورده‌کان و خه‌ڵکانێکی تر چوونه ریزی ئه‌و نه‌ته‌وانەوە.
ئامانجی
کۆتایی روسیای تزاری که به پێوه‌لکاندنی ئاسیای ناوه‌ڕاست و قه‌فقاز
بەدیدەهات و ده‌گه‌یشته قۆناغی جێ به‌جێکردن، بەوشێوەیە داڕێژرا بوو که
بۆ زال بوون به سه‌ر ئه‌وروپای ناوه‌ندی و هه‌روه‌ها بەسەر ئورسیادا، ره‌قیبه
ئیستعماریه‌کان له ئاسیا دا(ده‌وڵه‌تی عوسمانی)و له ئه‌وروپاشدا(فه‌رانسه‌و به
تایبه‌ت به‌ریتانیا- وەرگێڕ) دوور بخرێنه‌وه. ئه‌م سیاسه‌ته فراوانخوازیه لە‌گه‌ڵ
هۆکاره‌کانی وه‌ک :سانتڕالیزمی ده‌وڵه‌تی(واته چڕ بوونه‌وه‌ی دەسەڵاتی ده‌وڵه‌تی
ناوه‌ندی - وەرگێڕ) و که‌مبوونه‌وه‌ی بنەما ئابووریه‌کان که تێکه‌ڵ بە
توانه‌وه‌ی هێزی کار و سه‌رچاوه سرووشتیه‌کان ببوو، بەکردەوە بووه هۆی
زۆر بوونی هێزی سه‌ربازی که به خه‌رجیه‌کی ماددی و مرۆڤی زۆر دابین
ده‌کرا، بە سەرئەنجام گەیشت و بە قوڵی بە پێکهاتەی دەوڵەتی گەندەڵی
کەس لە کەسی دەرباری تزاردا ڕۆیشتە خوارەوە؛ که له شێوەی بیرۆکراسیه‌کی بێ
به‌ندوباری ده‌ره‌کیدا خۆی دەنواند و قەوارەی بە ئیمپراتۆریه‌تی ترسناکی تزاره‌کانی
ڕوسیا دەدا. ئاکامی ئه‌م سیاسه‌ته، سه‌رکوت کردن و زه‌ختێکی زۆر دژی نه‌ته‌وه غه‌یره
روسه‌کان و لەوانەیش کورده‌کان بوو که سه‌رچاوه مادی ومرۆڤییه ( ئینسانیه)کا‌نی
ئەوان له خزمه‌ت په‌ره پێدانی فراونخوازی و سه‌رشێتی پاشکۆکردنی ووڵاتانی دیکەدا
به روسیاوە بەکار دەهێنرا٢.
رووسیا
له جه‌نگ دژی عوسمانیه‌کان، که له سه‌ده‌ی هه‌ژده تا کۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌هەم
درێژەی کێشا، سه‌ربازه کورده‌کانی له نێو هێزه سه‌ربازیه‌کانی خۆیدا به کار
دەهێنا . پڕۆفیسۆر مینۆرفسکی لێکۆڵه‌رەوەو کوردناسی به نێوبانگی روسیا ده‌نووسێ
" له ساڵی 1882 دا، واتە لەکاتی جه‌نگی روس و عوسمانی‌دا ، روسه‌کان چوار
تیپی موسڵمانیان له به‌ر ده‌ست دابوو، یه‌کێک له‌و تیپانه کورده‌کان بوون ( 400
سوارە)و فه‌رمانده‌ی تیپه‌که‌ش ئه‌فسه‌رێکی روس و یاریده‌ده‌ره‌که‌شی یه‌کێک له
سه‌رۆکه کورده‌کان بوو. دواتر له جه‌نگی قرمیش (قرمیش) ژماره‌ی سواره کورده‌کان
گه‌یشته دوو تیپ که یه‌کێکیان له " قارس"و ئه‌ویتریان له "ئه‌رزه‌نجان"
خزمه‌تی ده‌کرد. فه‌رمانده‌ی تیپی دوو، جه‌عفه‌ر ئاغا بوو که دواترتا پله‌و پایه‌ی
جه‌نه‌ڕاڵی چووە سەرەوە.٣"
له
لایه‌کی ترەوە ده‌وڵه‌تی عوسمانی که له شه‌ڕی روسه‌کان شکستی زۆری به خۆیه‌وه
دیبوو، لەگەڵ کەمبوونی هێزی مرۆڤی (ئینسانی )و داراییدا بەرەوڕو بوو بووەوە، ناچار
بۆ قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رچاوه دارایی و مرۆڤیانه‌ی که له به‌ره‌کانی
جه‌نگدا له ده‌ستی دابوون، لەڕێگای سنوردارکردنەوەی سەربەخۆیی نیسبی سه‌رۆک عه‌شیره‌کان
وخاوەن زەوییە گه‌وره‌کانەوە گوشاری خستە سەر کوردستان. لەگەڵ چڕبوونەوەی هه‌رچی
زیاتری پێکهاته‌ی ده‌وڵه‌تی و ڕووکردنه وه‌رگرتنی راسته‌وخۆی باج(ته‌کس)و کۆکردنه‌وه‌ی
داهاتی گومرکه‌کان له کوردستاندا، ده‌وڵه‌تی عوسمانی کۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی
سه‌رۆک عه‌شیره‌ته‌کان هێنا، که به شێوه‌یه‌کی تەقلیدی (سنتی) ده‌سه‌ڵاتێکی که‌میان
هه‌بوو، وە خۆی راسته‌وخۆ دەستبەکاربوو بۆ سه‌رباز گرتن و ناردنی کورده‌کان
بۆ مه‌یدانه‌کانی جه‌نگی بێگه‌ڕانه‌وه. یه‌کێک له هۆیه‌کانی که‌م بوونه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی رێبه‌رو سه‌رۆک عه‌شیره کورده‌کان و بۆشاییەکی سه‌رچاوه گرتوو له
نەبوونی دەسەڵاتی ئه‌و خاوه‌ن پله و پایانه (مه‌به‌ست رێبه‌روسه‌رۆک عه‌شیره‌ته‌کانه
-وەرگێڕ)که دواتر له په‌یدا بوون و نه‌شوونماو په‌ره‌پێدانی بیروڕاکانی شێخه‌کانی
قادرییه‌و نه‌قشبه‌ندیدا، رۆڵێکی گرنگی گێڕا‌و به‌ره‌و رێبه‌ری بزووتنه‌وه‌ی کورد
له ساڵه‌کانی (1880-1939) هه‌ڵکشا، ده‌توانرێ له دەرکەوتن و ئاشکرابوونی
ئه‌و راستیه گرنگه دا بدۆزرێتەوە.
کورده‌کان
که سه‌ربه‌خۆیی ناوچه‌یی خۆیان له ده‌ست دابوو، به زۆر ده‌ناردرانه به‌ره‌کانی
جه‌نگ ده‌گه‌ڵ "روسه کافره‌کان"، له لایه‌کی ترەوە روسه‌کان ئه‌و
کوردانه‌یان ناچار به شه‌ڕی " عوسمانیه بەربەرییەکان" ده‌کرد که
له لە شکره موسلمانه‌کان دا کۆببونه‌وه. به‌و شێوه کورده‌کان له هه‌ر دوولادا
دووچاری جه‌نگێکی خوێناوی و براکووژی ده‌بوون که هیچ قازانجێکی ئه‌وانی تێدا نه‌بوو.مینۆرسکی
ده‌نووسێ" له ڕووداوی جه‌نگی قه‌ره قوم له ناوچه‌ی سمۆلنسکی، هه‌ندێک
دیل و به‌ندی تورک هه‌بوون که له ناو ئه‌و دیلانه‌شدا هه‌ندێک دیلی کوردیان
تێدابوو٤".
تێکۆشانی
کورده‌کان بۆ ئازادی له رژێمی سۆڤیەتدا
به
گشتی پێکهاته‌ی سیاسی ئێمپراتۆریه‌کان ده‌گه‌ڵ رژێمی پاشایه‌تیدا گونجاوە کە
ئێمپراتۆرده‌که‌وێته سه‌رەوەی لوتکەی ئەو پێکهاتەیە ( وەک روسیا – ئاڵمان)، یان
حکوومه‌تە هاوبه‌شەکانی هه‌یه( وەک ئێمپراتۆری به‌ریتانیا ). ئه‌م پێکهاته چڕه
هه‌رچەندە فراوانتر بێتەوە، به هه‌مان ڕادەش ناکۆکییە
ناوەکییەکانی، که له ناڕێکی نه‌ته‌وه‌یی و فه‌رهه‌نگی ئەوەوە سه‌رچاوه ده‌گرێ،
تووند‌و تیژ دەبێتەوە و هه‌وڵدان بۆ ئازادی له پڕۆسه‌ی بزووتنه‌وه رزگاریخوازە
نه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا، وەک هۆکارێکی بنەڕەتی لە داڕمانی ئیمراتۆرەکاندا
خۆی دەنوێنێتەوە . ده‌توانین رووخانی دوو ئیمپڕاتۆری روسیا‌و عوسمانی له سه‌ره‌تای
سه‌ده بیسته‌مدا، له‌و فۆڕمۆڵه دا کورت که‌ینه‌وه.
لەگەڵ
سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئۆکتۆبەردا و بە فه‌رمانی لێنین سه‌باره‌ت به بەره‌سمی ناسینی
مافی دیاریکردنی چارەنووسی نه‌ته‌وه‌کانی نیشته‌جێی شۆره‌وی و نه‌ته‌وه‌کانی قه‌فقاز
له بنیاتنانی پێکهاته‌یه‌کی ئیداری و فه‌رهه‌نگیدا، کورده‌کان هیوادار بوون که
خەونی دێرینه‌یان بێته دی، واته هه‌بوونی پێکهاته‌یه‌کی سیاسی نه‌ته‌وه‌یی له
رژێمی شۆره‌وی دا.
به‌رێوبه‌رایه‌تی
سیاسی شۆره‌وی پڕۆژه‌ی به ئه‌نجام گه‌یاندنی پێکهاته نه‌ته‌وه‌یه‌کانی قه‌فقازی
له دوو قۆناغ داجێبەجێکرد: قۆناغی یه‌که‌م ئه‌و هەرێمە نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی ده‌گرته‌وه
که ده‌وڵه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر(خودمختار)یان تێدا دروست ده‌کراو دواتر ناوچه‌و
پارێزگاکانی دیکه‌ی ده‌گرته‌وه. ئه‌و پرۆژه‌یە که پێی دەگوترا پرۆژه‌ی برایەتی،
یه‌کسانی (برابری) و برادەری(دوستی) نێوان نه‌ته‌وه‌کان، بووه هۆی پێکهاتنی دوو
ده‌وڵه‌تی سۆشیالیستی لە ئازه‌ربایجان و ئه‌رمه‌نستان . ئەو پرۆژەیە کورده‌کانی له
مافی یه‌کسان بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی کوردستان بێبه‌ش کردوئەوانی له دوو کۆماری
تازه پێکهاتوودا پەرتەوازەکرد و سەرئەنجام بووه هۆی توانه‌وه‌ی ئه‌وان له
داهاتوودا. له ژێر کاریگەری رێکه‌وتننامه‌ی سیڤه‌ر (سور) (1920) که به‌ڵێنی ده‌وڵه‌تی
سه‌ربه‌خۆی به کورده‌کان دابوو، ده‌وڵه‌تی شۆره‌وی له ساڵی 1923، کاتێک کە هێشتا
لێنین زیندوو بوو، پێکهێنانی کوردستانی سووری له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی سۆشیالیستی
ئازه‌ربایجانی شۆره‌وی دا راگه‌یاند. " له 7 جوڵای هه‌مان ساڵ دا
کۆمیتەی به‌رێوه‌به‌ری (اجرایی) ده‌وڵه‌تی ئازه‌ربایجان، به پێی ده‌ستوورێک
پێکهێنانی ناوچه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری(خودمختار) کوردستانی له نزیک سنووره‌کانی قه‌ره‌باغدا
راگه‌یاند٥ " . ئەنجامدانی ئەم کارە لەلایەن شۆرەویەوە بە مەبەستی
ڕاکێشانی پشتیوانی و متمانەی ملیۆنەها کورد بوو لە ڕژێمی شۆرەوی ؛ رووداوه‌کانی
داهاتوو لەوانەش هەڵکەندنی کوردستانی سوور، راگواستنی (تبعید)کورده‌کان و ته‌نگ پێ
هه‌ڵچنینی مه‌یدانی سیاسی دژ به وان، ئه‌و راستیه‌ی سه‌لماند. له ساڵی ١٩٢٤رێکه‌وتننامه‌ی
لۆزانی ده‌وڵه‌تی تورکیای به رێبه‌ری ئاتاتورک به‌ره‌سمی ناسی و به‌نده‌کانی ئه‌و
رێکه‌وتننامەیە، به تایبه‌تی به‌ندی 62و 63ی سه‌باره‌ت به پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی
سه‌ربه‌خۆی کوردی فه‌رامۆش کرد. راپه‌ڕینی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له کوردستانی
تورکیا به رێبه‌ری شێخ سه‌عیدی پیران کاردانه‌وه‌یه‌کی سرووشتی بوو به‌رامبه‌ر
به له‌به‌رچاو نه‌گرتن پێشێلکردنی ویسته نه‌ته‌وه‌یه‌کانی ئەوان که له لایه‌ن
زلهێزه ئیستعماریه‌کانەوە به‌ڕێوه چوو بوو. بزووتنه‌وه‌ی کورده‌کان له تورکیا
نه ته‌نیا زه‌برێکی کارای له ده‌وڵه‌تی تورکیا دا به‌ڵکو پشتیوانی و خه‌مخۆری(همدردی)
کورده‌کانی ووڵاتانی ئێران، عێراق و سوریای بۆ لای خۆی راکێشا. ده‌وڵه‌تی شۆره‌وی
که به یارمه‌تیه ماڵی و سه‌ربازیه‌کانی ببوه هۆی به هێز بوونی کۆماری تورکیا،
نکۆڵی له به ره‌سمی ناسینی بزووتنه‌وه‌ی کورده‌کانی تورکیا کرد و ته‌سلیمی
فشاری ده‌وڵه‌تی تورکیا‌و ناسیۆنالیسته ئازه‌بایجانیه‌کان بوو بۆ له نێو
بردنی کوردستانی سوور‌و به‌و کرده‌وه‌یه، خه‌تێکی راست و چه‌پی به سه‌ر ئیدیعایه‌کانی
خۆیدا هێنا سه‌باره‌ت به پشتیوانی کردن له بزووتنه ئازادیخوازیه‌کان.
" له ڕەوتی (جریان) جه‌نگی تورکیا‌و هاوپه‌یمانه‌کان و به ووته‌ی جه‌نه‌ڕاڵ
عه‌لی فواد جبه شووی، نێردراوی مسته‌فا که‌ماڵ بۆ مۆسکۆ، به‌رنامه‌ی یارمه‌تیه‌کانی
شۆره‌وی بۆ تورکیا بریتی بوو له بایی ده ملوێن رووبڵ زێڕو چەکو که‌لوپه‌لی
(مهمات) جه‌نگی پێویست بۆ سێ لەشکری (لشکر) تورک٦."
له
ساڵی 1930کوردستانی سوور له مه‌یدانی سیاسی‌دا سڕایەوە و کۆتایی هێنرا به
درێژه پێدانی ژیانی سیاسی ئه‌و ناوچه خۆ به‌ڕێوبه‌ره ( خود مختار)که له ڕووی
مێژوویه‌وه یه‌که‌مین پێکهاته‌ی ئیداری و فه‌رهه‌نگی کورده‌کان بوو له سه‌ره‌تای
سه‌ده‌ی بیسته‌مدا.
به
تێدا چوونی کوردستانی سوور، چالاکییە سیاسی و فه‌رهه‌نگیه‌کانی کورده‌کان که‌م
بووه‌و زه‌مینه‌ی راکێشان (جذب)و تواندنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی و زمانی کورده‌کان له
فه‌رهه‌نگ و زمانی ئازه‌ری دا، له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌و کاتی ئازه‌ربایجانەوە په‌ره‌ی
پێدرا.
به‌شێكی
دی له کورده‌کان که له دابه‌ش کردنه نوێیه‌کانی شۆره‌وی دا به کۆماری
سۆشیالیستی ئه‌رمه‌نستانه‌وه لکێنرابوون رۆژنامه‌ی رێگای نوێیان بڵاو کرده‌وه.له
ساڵی 1928 دا ئه‌لف و بێی کوردی له لایه‌ن شامیلۆف و مارتنۆفەوە کۆ کرایه‌وه.
کورده‌کان
له سایه‌ی "باوکی زه‌حمه‌تکێشانی جیهان"دا
سه‌رکوت
کردن وراگواستنی زۆره‌ملێ (تبعید اجباری)ی کورده‌کان له سایه‌ی رژێمی
ئیستبدادی ستالین‌دا به بیانووی پڕوپووچی وه‌ک " سیخووڕی" و
"هاوکاری" کردن ده‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی ئێران و تورکیا، له
ساڵی1937دا بووه هۆی ئاواره بوون و راگواستنی زۆره‌ملێی ئەوان بۆ ناوچه‌کانی
پشت قه‌فقاز و ئۆزبه‌کستان." له رێکه‌وتی 7 جوڵای 1937 دا به پێی
بڕیارێکی شورای نه‌ته‌وه‌یی کۆمیساریای گەل، به ژماره‌ی 186103-1127-267 و به بێ
هیچ به‌ڵگه و هۆیه‌ک، وه‌کو مرۆڤه گومان لێکراوه‌کان تاوانبار کران" (7).
ئاکامی
فەرمانی کومیساریای گەل، ڕاگواستنی کورده‌کانی شۆره‌وی بوو له ژێر چاوه‌دێریه‌کی
تووندی ئه‌منی و ده‌زگا سه‌ربازی و پۆلیسیه‌کاندا له ئازه‌ربایجان و ئه‌رمه‌نستان
به‌ره‌و ئۆزبه‌کستان و ئاسیای ناوه‌ڕاست .
لەگەڵ
هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی جیهانی دووهه‌مدا، کورده‌کان له بەرەکانی جه‌نگدا دژی
ئاڵمانیای هیتله‌ری، چ له ئۆکراینا و چ شه‌ڕه پارتیزانیه‌کان له رووسیا
سپی و هەروەها لە ده‌ره‌وه‌ی شورەوی، به‌شداریان کرد‌و زۆرێک له
وان کوژران یان په‌ککه‌وته و کەمئەندام بوون . " سه‌رهه‌نگ-عمید - سه‌مه‌ند
سیابه‌ند، که کوری کۆڵبه‌ر ( حەماڵ)ێکی کورد بوو، نیشانەی قاره‌مانێتی یه‌کێتی
شۆره‌وی پێبه‌خشرا بۆ رێز گرتنی له‌و قاره‌مانیه‌تیه‌ی که له به‌رگری له مۆسکۆ
و له جه‌نگی مینسک دا له خۆی نیشان دابوو.له گرووپه به نێو بانگه‌کانی تری
سووپای( ئه‌رته‌شی) سوور، یه‌کیان فه‌ریق پولاد به‌گ ئۆف بوو که به ده‌ستی سپیه‌کان
کووژرا"(8) . ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که کورده‌کان به‌شداریه‌کی زۆریان کرد له
جه بهه‌کانی جه‌نگی ساڵی 1944و قاره‌مانێتی زۆریان له خۆیان نیشاندا دیسان به
فەرمانی کومیته‌ی ناوه‌ندی ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی (کمیته داخلی امنیت ملی ИКВД) ده‌گه‌ڵ گرووپه ئێتنیکیه‌کانی دی، به تاوانی
ناڕه‌وای " سیخووڕی" بۆ تورکیا ، راگوێزرانه ناوچه دووردەستەکانی وه‌ک
پشتی قه‌فقاز."باوکی زه‌حمه‌تکێشانی جیهان" به‌و شێوه‌یه "رێزی
" له خۆ به‌خت کردن و ئازایه‌تی کورده‌کان له جه‌نگی دژی ئاڵمانی نازی
دەگرت. ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی ببوونه قووربانی راگوازتن، له زستانێکی تووشداو به
فارگۆنی گواستنەوەی ئاژه‌ڵه‌کان(حیوانات)، له ژێر چاوه‌دێریه‌کی تووندی ئه‌منیدا
ده‌نێردرانه ئه‌و ئۆردوگایانه‌ی که ناچارکرا بوون تێیدا بژین . به ووته‌ی
پرۆفیسۆر شه‌ڕه‌ف عه‌شیری، میژووناسی کورد" زۆرێک له کورده‌کان، لەوانەش
منداڵه‌کان، له هه‌مان فارگۆنی بردنی ئاژه‌ڵه‌کان دا گیانیان له ده‌ست ده‌دا."
پاکتاوی نه‌ته‌وه‌یی له گورجستانەوە ( جۆرجیا ) ده‌ستیپێکرد.له نۆڤێمبه‌ری 1944
دا نزیک به سه‌د هه‌زار کورد،توورک و هاشمی له سه‌ر ماڵ و حاڵیان به‌ره‌و چاره‌نووسێکی
تاریک و نادیار پاڵپێوه‌نران . له 15 تا 18 نۆڤێمبه‌ری هه‌مان ساڵدا ته‌واوی
کورده‌کان له گورجستان راگوێزران . پڕۆفیسۆر عه‌شیری که خۆی له کورده‌کانی
گورجستانه، له درێژه دا ده‌نووسێ "له کاتێک دا ژمارەی هاوڵاتییە کورده‌کان
له ساڵی 1926 زیاتر له 232 هه‌زار که‌س ده‌بوو، به پێی سه‌ر ژمێری ساڵی 1989
نفووسی کورده‌کان دابه‌زی بۆ 153 هه‌زار که‌س. به‌و واتایه له درێژایی 69
ساڵدا ، 79 هه‌زار که‌س له نفووسی کورده‌کان که‌م بۆته‌وه"(9)
ساڵی
1953 دوایی مه‌رگی ستالین کورده راگوێزراوه‌کان گه‌ڕانه‌وه ناو ماڵ و حاڵیان و
تاوانه‌کانی سەردەمی ستالینیان له کۆڵ بۆوه، به‌ڵام ناوچه کوردنشینه‌کانی
دوو کۆماری ئازه‌ربایجان و ئه‌رمه‌نستان ده‌گه‌ڵ گه‌شه نه‌کردنی ئابووری و فه‌رهه‌نگی
ده‌سته‌و یه‌خه بوون.
ئه‌گه‌رچی
گوسارو ئاستەنگییەکانی سەردەمی ده‌سه‌ڵاتی ستالین دامرکابۆوه، به‌ڵام به هۆی
دواکه‌وتوو راگرتنی (عقب نگاهداشته شدن) ئه‌و ناوچانه له بوارە سیاسی - ئابووری
و فه‌رهه‌نگییەکان و هەروەها بەهۆی دابڕانە زەهنی " زاتی"
ەکان که له پڕۆپاگه‌نده‌ی سەردەمی ستالین مابۆوه‌و تێکه‌ڵی گوشاری ناسێۆنالیسته
ئازه‌ریه‌کانی سەردەمی حکومه‌تی حه‌یدر عه‌لی یۆف ببوو، کورده‌کانی
ناچاربە کۆچکردن بەرەو شاره بچووک و گه‌وره‌کانی رووسیا کرد. دەوڵەتی
ئازەربایجان، پێناسەی نه‌ته‌وه‌یی کورده‌کانی گۆڕی کە لەڕابردوودا به
شیوەیەکی ئاسایی له ناسنامه‌ی خه‌ڵکی شۆره‌وی دا ده‌نووسرا، له ناکاو
کوردەکان گۆڕان بۆ ئازەری.
جه‌نگی
خاک
کاتێک
گورباچۆف له ساڵی 1985 دا ده‌سه‌ڵاتی به ده‌سه‌وه گرت، مه‌یله نه‌ته‌وه‌یه‌کانیش
له ئاسیای ناوه‌ڕاست، قه‌فقاز و هەروەها به‌شه ئه‌ورووپایه‌کانی شوره‌وی دا به
شێویەکی به‌رچاو په‌ره‌یان سه‌ند. پڕیشکی ئه‌و ئاگره دامرکاوه‌ی ناو خۆله‌مێش،
کورده‌کانیشی گرته‌وه. کورده‌کانی ئازه‌ربایجان، ئه‌رمه‌نستان،
کازاخستان،گورجستان و کورده‌کانی نیشته‌جێی شاره‌کانی مۆسکۆو سان پێترێزبۆرگ بۆ
ساز کردن و په‌ره‌پێدانی فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یی کورد، هه‌وڵێکی بێ وچانیاندا.
رێکخراوه سیاسی و فه‌رهه‌نگییەکانی کورد بنیاتنران و که‌سایه‌تییە ئاکادیمی
و لێهاتووەکان کرانه رێبه‌ری ئه‌و ئۆرگانه نوێیانه. رۆژنامه و گۆڤاره‌کان که
له‌مێژ ساڵ بوو وه‌ستابوون، دووبارە په‌ره‌یان سه‌نده‌وه. نامه کراوه‌کانی (
سرگشاده) کورده‌کانی ئه‌رمه‌نستان بۆ گورباچۆف، بێ ترس و بێباکانه به‌شێک له‌و
زه‌خت و ناعه‌داڵه‌تیانه‌ی به‌یان ده‌کرد که به‌رامبه‌ر به کورده‌کان کرابوو .
لە نامەکاندا داوایان له گورباچۆف ده‌کرد رێگا چاره‌یه‌ک بۆ باشتر کردنی هه‌ل
و مه‌رجی پڕ له مه‌ترسی کورده‌کان بدۆزێتەوە.
ده‌رکه‌وتنی
ئالۆزی و بارگرژی نه‌ته‌وه‌یی له سه‌رزه‌مینه پان و به‌رینه‌کانی یه‌کێتی شۆره‌وی
دا، لەوانەش له ئاسیای ناوەندی، قه‌فقاز و به‌شه ئه‌ورووپایه‌کانی رووسیا و
ووڵاتانی ده‌وه‌روبه‌ری ده‌ریای باڵتیک، زه‌مینه‌ی رووخانی شۆره‌وه‌ی له
ناوەوە خۆش کرد. جه‌نگی ئازه‌ربایجان و ئه‌رمه‌نستان (1988-1998) له
سه‌ر خاوه‌ندارێتی ناوچه‌ی قه‌ره‌باغ، بەشێوەیەکی بەرفراوان کوردەکانیشی
تێوەگلاند. پان و به‌رینی ئه‌و جه‌نگه خوێناویه کورده‌کانی هه‌ر دوو کۆماری ئازه‌ربایجان
و ئه‌رمه‌نستانی گرته‌وه که دوایی سه‌قامگیر بوونی شۆره‌وی پەرتەوازە ببوون و
چاره نووسی ئه‌وانی له جه‌نگێک گرێ دا که هیچ قازانجی نه‌ته‌وه‌ییانی تێدا نه‌بوو.
کورده‌کان له هه‌ر دوو لا را زه‌ختیان لێ ده‌کرا که بنێردرێنه جه‌بهه‌کانی جه‌نگی
بێگه‌ڕانه‌وه و ته‌قه له براو خووشکه‌کانی خۆیان بکه‌ن. سه‌یره مێژووی شه‌ری
روس و عوسمانی که کورده‌کانی هه‌ر دوو لای کرد بوه نێچیری خۆی، دیسان ده‌ستیپێکرده‌وه.
هه‌ر
دوو ده‌وڵه‌ته‌که ده‌یانویست به هه‌ڵخڕاندی هه‌ستی مه‌زهه‌بی (ئایینی) کورده‌کان
، ته‌نووری چه‌نگ به سه‌رمایه‌ی خه‌ڵکی دیکە ڕابگرن . ده‌وڵه‌تی ئه‌رمه‌نستان
له جیاوازی ئایینی کورده‌کان(کورده ئیزه‌دی و کورده موسلمانه‌کان) که‌ڵکی وه‌رده‌گرت
و پێی خۆش بوو ئه‌وان بکه‌ونه به‌رامبه‌ر یه‌کتروەوە .ویستی ده‌وڵه‌تی ئازه‌ربایجان
ناردنی کورده موسلمانه‌کان بۆ جه‌نگ دژی "کافره" ئه‌رمه‌نیه‌کان بوو. بەدرێژایی
جه‌نگی نێوان دوو ووڵات زۆرێک له کورده‌کان که نه‌یان ده‌ویست له شه‌ڕی براکوژی
دا به‌شداری بکه‌ن، یان له ئاکامی کرده جه‌نگیه‌کانی دوو لایه‌نی دوژمن ژیانیان
که‌وته مه‌ترسی له ناو چوونەوە، ناچار بوون سه‌رزه‌مینی باب و باپیرانیان جێ
بێلن و بۆ شاره‌کانی رووسیا کۆچ بکه‌ن ."له درێژه‌ی ساڵه‌کانی جه‌نگی نیوان
دوو ووڵاتی ئه‌رمه‌نستان و ئازه‌ربایجان نزیک به 20 هه‌زار که‌س له کورده
ئاواره‌کانی ئه‌رمه‌نستان ناچار بوون ووڵات جێ بێڵن.هه‌روه‌ها 50 هه‌زار کورد وه‌کوو
ئاواره‌ی جه‌نگ ژیانیان بەسەر دەبرد "(10)
ئاواره
جه‌نگیه کورده‌کانیان له‌و مه‌کته‌بانه دا جێ ده‌کرده‌وه که هیچ پێداویستیه‌کی
سه‌ره‌تایی و بۆ ژیان و حه‌وانه‌وه‌ی تێدا نه‌بوو. بارودۆخی تراژیدیا ئامێزی کورده‌کان
له دوو رژێمی روسیای تزاری و یه‌کێتی سۆڤیه‌ت دا راستیه‌کی پڕ ئازار ئاشکرا ده‌کات؛
هیچ کام له‌و دوو سیسته‌مه نه‌یانتوانی ئه‌و شتانه بسه‌لمێنن که له ووڵاتێکی
فره نه‌ته‌وه‌یی و چه‌ند فه‌رهه‌نگی جیاواز دا باسیان لێده‌کرد،که بریتی بوون له
یه‌که‌م " به شارستانی" کردن و دووهه‌میش " دادپه‌روه‌ری و مافی
یه‌کسانی نه‌ته‌وه‌کان".هه‌ر دوو رژێمه‌که به به کار هێنانی هۆکارەکانی سه‌رکوت
کردن به قازانجی گرووپه ئەرستۆکراتی و ده‌سه‌ڵاتدارەکان، پشتیان کردە له
به ره‌سمی ناسینی مافی نه‌ته‌وه‌یی و فه‌رهه‌نگی کورده‌کان . له سه‌رزه‌مینێکدا
که پێی دەگوترا به‌ندیخانه‌ی گەلان؛ قازانجی گرووپه فراوانخوازه‌کان، که
دووچاری شێت بوونی پاشکۆکردنی ووڵاتانی دیکە و تۆتالیتاریسم بووبوون، بوو به له‌مپه‌ر
له به‌رامبه‌ر شکاندنی قفڵی قورسی ئه‌و به‌ندیخانه مێژوویه‌داو نه‌یتوانی ئازادی
کورده‌کان له بەرامبەر قه‌ید و به‌ندی دواکه‌وتوویی و کۆیلایه‌تی فه‌رهه‌نگی
دابین بکات . به‌ده‌ر له جیاوازیه‌کانی ئه‌و دوو سیسته‌مه، به تایبه‌ت له رووی
سیاسی و ناوه‌ڕۆکه‌وه، سیاسه‌تی هه‌ر دوو رژێمه‌که له سەر
لەبەرچاونەگرتنی کورده‌کان و سپاردنی به ده‌ستی چاره‌نووس، دامه‌زرا بوو . روسیای
تزاری کورده‌کانی ته‌نیا له به‌ر پڕ کردنه‌وه‌ی بەرەکانی جه‌نگ به
کاردەهێنا و ده‌وڵه‌تی شۆره‌ویش وه‌کوو مرۆڤه گوومان لێکراوه‌کان ڕەوانە
به‌ندیخانه ترسناکەکانی دەکردن و به لەناوبردنی کوردستانی سوور خه‌تێکی
راست و چه‌پی هێنا به سه‌ر ئیدیعایه کا‌نی خۆیدا سه‌باره‌ت به عه‌داڵه‌ت و
مافی یه‌کسانی گەلان .
هه‌ر
دوو رژێمه‌که ره‌نگدانه‌وه‌ی قازانجی گرووپه دەسەڵاتدارەکان بوون چ له جل‌و به‌رگی
ئەرستۆکراتی گەندەڵ و چ له سیمای ده‌زگای ترس و تۆقاندنی ئیستبدادیدا و له
پێناوی سیاسه‌تی باڵاده‌ستی ره‌گه‌ز (نژاد)ی، پاکتاو کردنی نه‌ته‌وه‌یی و راکێشان
و تواندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌رامبه‌ر به کورد،هه‌نگاویان ده‌نا .له روانگه‌ی
مێژوویه‌وه، روسیای تزاری و یه‌کێتی شۆره‌وی جیاوازی و ناکۆکییەکی بنه‌ڕه‌تی
ئه‌وتۆیان بەرامبەر به کێشه‌ی کورده‌کان نییە.
7-Ашири.Ш.Курди
в СССР//Курдистаи рарорт,декабрь,1997
8-بااین
رسوائی ،چه بخشایشی.جاناتان رندل.ص.28.ترجمه ابراهیم یونسی
9-
Ашири.Ш.Федераьная национально –культурная автономия курдов в Россискоои
Федерации.Декабрь.2000
10-Письмо
армянских курдов для горбачев\\Дружба\\1999
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر