له گوزه‌رگای زه‌ریا
ڕاوه‌ستاوه منداڵ له كه‌نار مانگ
به چاوگه‌لێ له شه‌وو
نیگایێ له هه‌وریشم.
.
.
كۆڵیته‌كانی بێ ئاور
كوانگه خنكاوه‌كان له خۆڵه‌مێش و دووكه‌ڵدا و
پیاوانێك شه‌كه‌ت
له دووی بارگیرێكی پێره‌وه
ڕوو به ده‌شت خلۆرده‌بنه‌وه ..
.
ڕه‌شماڵه سووتاوه‌كه
ئاخرین دڵۆپه فرمێسكه‌كانت
له كام ڕووباری تینوودا ده‌ڕێژی!
.
له گوزه‌رگای زه‌ریا
ڕاوه‌ستاوه منداڵ له كه‌نار مانگ
به چاوگه‌لێ له شه‌و و
نیگایێ له هه‌وریشم.
.
كه‌ناره بێ هۆمێده‌كانی ده‌ریا و
گه‌میه شكاوێك
كه پێی ڕووت و
ساردی ژنانێك
چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن.
له خشه‌ی جه‌سته‌ی ڕووتی ده‌ریا
له روئیاكانی شه‌وانه‌ی كوێستان
لێوه هه‌ڵتۆقیوه‌كانی هاوین و
ڕێژنه‌ی كورتی باران
گه‌رووی بڕاوی كانییه‌كان
به سمیت و تینوویی
فرمێسكه ویشكه‌كانی نیاز و
نیگا سارد و شكاوه‌كان
به له‌تكه نانی په‌رێشان له ده‌ستی با …
...
.خشپه‌ی پۆتینه گه‌وره‌كان
به سه‌ر لك و پۆی به‌ڕوو به فرو و شۆڕشدا
كه به زاراوه‌ی كارد و دووكه‌ڵ
له‌گه‌ڵ سوێسنه‌كاندا ده‌دوێن
بۆنی ئاره‌قه‌ی قه‌حبه‌كان و سه‌ربازه‌كان
بۆنی ئاره‌قه‌ی قه‌حبه‌كان و سه‌ربازه‌كان
كه له كه‌نار بۆشكه بۆشه‌كانی نه‌وتدا
باوێشك ده‌ده‌ن.
.
له گوزه‌رگای زه‌ریا
ڕاوه‌ستاوه منداڵ له كه‌نار مانگ
به چاوگه‌لێ له شه‌و و
نیگایێ له هه‌وریشم.
نیگایێ له هه‌وریشم.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر