برایم فەڕشی
دەکرێ بە بێ ئازادی بژی. دەکرێ بەندەی نادیاری نەبوو، بەردەی دیاری سەر ئەو
خاکە بی! دەکرێ هزر وبیر و باوەڕ لێرە و
لەوێ هەراج کەی! دەکرێ هەموو مافێکی ئینسان زەوت و پێشێل کەی؛ دەکرێ ئینسان بکوژی،
بیسوتێنی، دەرمان داوی کەی، لە ناو ژووری پڕ لە گاز بیخنکێنێ، قورقوشمی داخی بە
گەروو داکەی،
زمانی ببڕی، چاوەکانی هەڵکۆڵی، پیستی لەشی داماڵی، بەردەبارانی کەی، زیندوو زیندوو
لە ناو قەدی دیوار باڵەخانەی لە سەر هەڵچنی. دەکرێ شانازی بە خۆت و ئەو مێژووە
بکەی...
دەشکرێ لە وڵاتێکی وا، داکۆکی لە ئازادی و مافی مرۆڤ بکەی.دەکرێ نەخۆش بی،
گورچیلەکانت بێ هێز بن، سەکەتە بەربینگت پێبگرێ، پارەی تەن و هەست و هیوات، لە ناو
ژیان و بێ ژیانیدا، چاوەڕوانی تاکە ساتێک، ئازادی تۆ و دیدار و ئامێزی پڕ لە
خۆشەویستیت بێ...
دەکرێ لەم بەر و ئەو بەر بی، بەڵام لە نێوان ئازادی و کۆیلەتییدا، بەری
سێهەم، بەری نێوان نییە!
داستانی کەبوودوەند و ئازادی، پژمان و باوکی، داستانێکی نوێیە، نە لەچەشنی
داستانی ڕۆستەم و سوهراب، نە لە چەشنی عەبدالعزیز داسنی و سەیدەوان، نە لە چەشنی
ئەفسانەکانی کۆنی یۆنان؛ داستانی کەبوودوەند چیرۆکی ئەو مرۆڤەیە، کە بە ڕاکردن،
ئاگری دزراو لە گوندی خوداوە بەرەو گوندی
خەڵک دەگەڕێنێتەوە، ئەوەش هەر ئەو ئازادیییەیە کە حەوت هەزار ساڵە پێشێل کراوە، هەر ئەو ئاگرەیە کە هەزاروچوارسەت
ساڵە دزراوە.
کەبوودوەند بایخ و نڕخی ئازادی
دەزانێ، ئایا ئێمەی«بەندنەکراو»یش دەزانین؟
٩ی پووشپەڕی ٢٧١٢
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر