پێشکێشی هاوڕێیه‌کی خۆشه‌ویست بێ که نامه و نووسراوه‌که‌ی بوو به هۆی هه‌وێنی ئه‌و غه‌زه‌له:
تا که به‌ژنت باده‌ده‌ی، چۆن چه‌شنی لاولاوت نه‌بم؟
یا که ده‌دوێی، مه‌ستی زار و عه‌تری هاڵاوت نه‌بم؟

تا که هه‌تبێ ده‌ستی ئه‌نگێو، بۆمبی مه‌مک و تیری چاو
سه‌یره! ئه‌منی دڵ له‌خۆچووی بێ په‌نا، ڕاوت نه‌بم؟
ده‌وڵه‌تی گه‌نده‌ڵ که نه‌یهێشت، من به ئازادی بژیم
بۆ له زیندانی ئه‌وینی تۆی په‌ری، پیاوت نه‌بم؟
تا نه‌یاری چاوچنۆک چاوی له دؤلار بێ، چلۆن
من له بازاری ئه‌وین، سه‌وداسه‌ری چاوت نه‌بم؟
وه‌زعی ئاڵۆز بوو به هۆ، ماچم له جێ‌ژوان ده‌ستکه‌وێ
چۆن به‌قوربانی شه‌ماڵ و پرچی شێواوت نه‌بم؟
تا که وه‌ک که‌و سه‌رله‌بن به‌فرێ بخه‌ی، هه‌رواده‌بی
وه‌ک مرۆ، چۆن لاگری گؤڕانی نوێباوت نه‌بم؟
من که جارێ چاوی خێر و مێهره‌بانیم لێت نه‌دی
با له سه‌فحه‌ی یادی تۆدا چیدی سه‌رناوت نه‌بم!

۲۲ ی ئاوریلی ۲۰۱۱٬
سه‌رچاوه:گزینگ

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر