ئه‌سعه‌د ره شیدی
هه‌مووشت له باداتێده‌په‌ڕێ
هه‌مووشت له زه‌ینی گه‌ڵاکاندا
له قووڵایی ده‌ریاکان و
ئوقیانووسێک که‌چۆک داده‌دا...
ته‌واوی ئه‌وشته‌ی که به‌ڕه‌نگه بێ کۆتاییه‌کان
خۆڵه‌مێشی هه‌رمان
له‌ئاسماندابڵاوده‌کاته‌وه:
ئه‌فسانه وخه‌یاڵه‌کان
ئه‌وگوڵانه‌ی که‌نایانناسم و
هیچکات بیریان ناکه‌مه‌وه
نه له‌وجێیه‌ی که له‌سه‌رته‌رمێک ژاکابن
نه له‌وشوێنه‌ی که فریوێکی خه‌یاڵاوییان
دووپاتکردبێته‌وه،
هیچکام له ڕه‌نگه‌کان ناناسم
بێژگه له ئاوی
مانگ ئاوی،ده‌ریاوئه‌ستێره‌کان ئاوی
چیاکان و
ئه‌وده‌شتانه‌ی که ڕه‌نگی هه‌رمانیان
له‌هه‌تاوداله ده‌ستداوه...
.
هه‌مووشت له بادا
هه‌مووشت له ره‌نگدا
.
شاخه‌کان به‌خه‌نه‌تیفکه مه‌نده‌کانیان
بۆقه ئاوییه‌کان
که له شه‌ودا ده‌رده‌که‌ون
ماره‌ئابییه‌کان
به‌ته‌لیسمی سامناکی چاوه‌کانیان
.
هه‌مووشت له بادا
هه‌مووشت له ره‌نگدا
.
شه‌وئاوی،چراکان ئاوی
نیسێی کاردیکی شکاوه له سینگه‌کاندائاویین
سروه‌ئاوی،رۆبارئاوی
وه ڕوحی هه‌ڵوه‌دای چرکه ئابننه‌کان
له‌داڵانی شه‌داری ساڵه‌کانداتێده‌په‌رێ...
.
ساته‌کان ئاوی
ئه‌وین ئاوی
خوازه‌بێره‌نگه‌کان
له‌ته‌ک چاوه‌ڕوانییه ئاوییه‌کان بێگانه‌ن
.
هه‌مووشت له بادا
هه‌مووشت له ڕه‌نگدا
هه‌مووشت له نیسێ دا
.
هه‌مووشت له هاواری ناهومێدانه‌ی ده‌نکێکی ئاویدا،
دره‌خته‌کان،مێرگه‌کان،جاده‌کان وگۆلاوه‌کان
ڕۆژئه‌ژ‌مێرێکی دڕاون
که به ئه‌نگوستی ته‌ڕی سروه
وه‌رق وه‌رق
هه‌ڵده‌درێنه‌وه.
.
هه‌مووشت له ڕه‌نگدا
هه‌مووشت له نیسێ دا
هه‌مووشت له باداتێده‌په‌ڕێ...
19/4/2002
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر