ئه‌سعه‌د ره‌شیدی
چ ئه‌سته‌م بکرێ
په‌رده‌کان هه‌ڵدرێنه‌وه و
ڕوخساری ده‌ریایه‌كی شینداگه‌ڕاو
له ئاوێنه‌یه‌کدا ببیندرێ
که له ڕه‌نگدانه‌وه‌ی
تروسکه‌ی تیشکی که‌مڕه‌نگ
نواندنی جه‌سته‌ی جوانی
ڕه‌شداده‌گێڕێ
له ته‌ک ئاهه‌نگی به‌کاوه‌خۆی
شه‌پۆلگه‌لێک
که له دوای
له‌رینه‌وه‌ی ئارامی با
چاوه‌ڕوانی هه‌تاوێکی بێڕه‌مه‌ق بن
تا به‌ستێن
که‌فه مشکییه‌کانی
به‌ره‌و ده‌ریا وه‌گێڕێ.
.
چ هیورییه‌ک
له هاتوهاواری تۆفان
چ ڕه‌نجێک
له گۆنای گه‌شی مانگ!
.
ئاخ.. ده‌ریا
چ ئه‌سته‌م بکرێ
ڕوخساری شینداگه‌ڕاوت
ببیندرێ
له نێوان په‌رده‌یه‌ک
پڕ له په‌ڵه‌ی خوێن و
بۆنێک له ئه‌رخه‌وان.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر