خالید شه‌یدا ....ئه‌لمانیا
سه‌ر له ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌مه له كاتژمێری ٦ له ڕێكه‌وتی ٦/٩ /٢٠٠٩ له لایه‌ن سه‌نته‌ری ئارشیف و لێكۆلینه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردستان له هۆلی پاڤیلۆن سیمینارێك بۆ به‌رێز دكتۆر ئه‌سعه‌دی ره‌شیدی له ژێر ناونیشانی په‌یماننامه‌ی لۆزان له مێژووی نێونه‌ته‌وه‌یدا سازكرد ،بێگومان په‌یماننامه‌ی لۆزان له ساڵه‌كانی (١٩٢٢/١٩٢٣) به به‌شداری وڵاتانی گه‌وره وه‌كو به‌ریتانیا ، فه‌ره‌نسا، ئیتاڵیا، ژاپۆن، رۆمانیا، یۆگسلافیا و تورکیا، له‌شاری لۆزانی سویسرا به‌سترا و وه تێدا ئیمزاکرا كه ده‌وله‌تی عوسمانی به‌فه‌رمی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و وه سنووری داهاتووی ده‌وله‌تی تورکیای ده‌ستنیشان کرد و کوردستانی له نیوان چوار ده‌وڵه‌ت، تورکیا، ئیران، عیراق و سوریا دابه‌شکرد .
خه‌ڵكانێكی زۆر و به‌رچاو له ره‌وه‌ندی كورد له شاری هانۆڤه‌ر و ده‌ورو و به‌ری ئاماده‌ی سیمیناره‌كه بوون ، سه‌رتا سیمیناره‌كه ده‌ستی پێكرد به خوله‌یه‌ك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی رێگای رزگاری كورد و كوردستان ، پاشان له لایه‌ن به‌رێز مامۆستا جه‌مال خه‌زنه‌دار وتارێكی به‌پێزی سه‌نته‌ر له سه‌ر ره‌وشی په‌یمانی لۆزان خوێندرایه‌وه ،ئینجا دكتۆر ئه‌سعه‌دی ره‌شیدی بابه‌تێكی تێر و ته‌سه‌لی ئاماده كرد بوو له سه‌ر په‌یماننامه‌ی لۆزان و تیشكی خسته سه‌ر زۆر لایه‌نی مێژوو وه زۆر شتی گرینگی بۆ به‌شدار بووانی سیمیناره‌كه روونكرده‌وه و وه پاش ته‌واو كردنی باسه‌كه ئینجا ده‌ستكرا به پرسیاری جۆرا و جۆر و وه گفتووگۆیه‌كی زۆر كرا له سه‌ر زۆر لایه‌نی مێژوویی ،به‌شداربووان له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كه زۆر دڵخۆش بوون وه زانیارێكی زۆریان له سیمیناره‌كه وه‌رگرت و تێدا سوودمه‌ند بوون ،پاشان سیمیناره‌كه به شیوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوانه به‌رێوه‌چوو
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر