۲.۴.۸۸

مانگرتنی‌ سه‌رتاسه‌ری‌ زۆربه‌ی‌ شاره‌كانی‌ كوردستانی‌ گرته‌وه‌

به‌یان: به‌ گوێره‌ی‌ ئه‌و هه‌والانه‌ی‌ بلاو بونه‌ته‌وه‌ خه‌لكی‌ كوردستان وه‌لامی‌ (به‌لی‌) یان به‌ داواكاری‌ مانگرتن له‌ كوردستان بۆ ئه‌مرۆ داوه‌ته‌وه‌‌و به‌ ده‌نگ داواكاری‌ حیزبه‌ سیاسیه‌كان‌و رێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌لگای‌ مه‌ده‌نیه‌وه‌ هاتوون‌و به‌ پێی‌ دوایین زانیاریه‌كان مانگرتنه‌كه‌ سه‌ره‌رای‌ فشاری‌ زۆری‌ هێزه‌كانی‌ حكومه‌ت له‌ شاره‌كانی‌ كوردستان به‌رێوه‌ ده‌چیت‌و خه‌لكی‌ خۆیان پاراستوه‌ له‌ كردنه‌وه‌ی‌ دوكان‌و بازار‌و چوونه‌ سه‌ر كار.

ئه‌مه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ دێت كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردوودا چالاكانی‌ سیاسی‌ كوردستان‌و رێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌لگای‌ مه‌ده‌نی‌ داوای‌ مانگرتنی‌ سه‌رتاسه‌ریان كردووه‌ له‌ كوردستان بۆ ناره‌زایی‌ ده‌ربرین له‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ كه‌ دواتریش پالپشتی‌ زۆربه‌ی‌ حیزبه‌ كوردیه‌كانی‌ به‌ دوای‌ خویدا هێناو‌و كۆمه‌له‌ی‌ شۆرشگێری‌ زه‌حمه‌تكیشانی‌ كوردستانی‌ ئێران، حیزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستان‌و پارتی‌ ئازادی‌ كوردستان‌و سپای‌ رزگاری‌ كوردستان، كۆمه‌له‌ی‌ زه‌حمه‌تكیشانی‌ كوردستان‌و كۆمه‌له‌ (ره‌وتی‌ یه‌كگرتنه‌وه‌)‌و زۆرێك له‌ رێكخراوه‌كانی‌ ناو وڵاتیش پشتیوانی‌ خۆیان بۆ ئه‌و مانگرتنه‌ ده‌ربری‌.

سایتی‌ ایران پریس له‌ گه‌ڵ ‌ بلاوكردنه‌وه‌ی هه‌والی ‌ مانگرتنی‌ خه‌لكی‌ كوردستان ئاماژه‌ به‌ سه‌پاندنی‌ حاله‌تی‌ نیزامی‌ حكومه‌ت له‌ شاره‌كانی‌ كوردستان ده‌كات‌و ده‌لێت به‌ هه‌زاران هێزی‌ نیزامی‌ له‌ جلی‌ لیباس شه‌خسی‌ ره‌وانه‌ی‌ ناو شاره‌كان كراون.

زانراوه‌ بازاری‌ شاری‌ سه‌قز داخراوه‌و شاریش حاله‌تێكی‌ نائاسایی‌ به‌ خۆ گرتووه‌‌و هاتوچو كردن كه‌م بۆته‌وه‌. هاولاتیه‌ك فه‌زای‌ شاری‌ ورمێی‌ به‌ (قبرستانی‌) شوبهاند‌و رایگه‌یاند: بی‌ َده‌نگیه‌كی‌ سه‌یر بالی‌ به‌ سه‌ر شاردا كێشاوه‌.

له‌ شاری‌ سنه‌ له‌ سه‌ر له‌ به‌یانیه‌وه‌ به‌شێكی‌ زۆر له‌ دوكان‌و بازار داخراون‌و هێزێكی‌ زۆری‌ لیباس شه‌خسی‌ له‌ ناو شاردا بلاو بوونه‌وه‌ته‌وه‌.

له‌ شاری‌ مه‌هاباد هاولاتیان له‌ هاتوچۆ كردن خۆیان پاراستووه‌و زۆربه‌ی‌ دوكان‌و شوینه‌ گشتیه‌كانی‌ شار داخراون خه‌لكی‌ له‌ ماله‌كانیان ماونه‌ته‌وه‌.

له‌ شاری‌ دیوانده‌ره‌ هیزێكی‌ زۆر رژاوه‌ته‌ خیابانی‌ سه‌ره‌كی‌ شارۆچكه‌كه‌‌و داوایان له‌ دووكانداره‌كان كردووه‌ له‌ هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ خۆیان بپاریزن‌و زۆرێكیش له‌ دووكانه‌كان نه‌كراونه‌ته‌وه‌.

ئه‌و هه‌واله‌ی‌ خواره‌وه‌ش له‌ زۆرێك له‌ وبلاك‌و سایته‌ فارسیه‌كان سه‌باره‌ت به‌ مانگرتنه‌كه‌ بلاو بۆته‌وه‌

كردستان در اعتصاب به سر میبرد

گزارشهای‌ مردمی‌

همزمان با اعلام اعتصاب سراسری‌ در روز سه شنبه در كردستان ایران از سوی‌ فعالان سیاسی‌ كرد كه‌ با حمایت گسترده‌ احزاب كردی‌ هم روبرو شد، جمهوری‌ اسلامی‌ از شب قبل نیروهای‌ نظامی‌ سركوبگر خود را درمیادین شهرهای‌ بزرگ كردستان مستقر كرده‌و حركت مسافران‌و خودروها را مابین شهرهای‌ كردستان را هم كنترل كرده‌ است.

بنا به‌ خبرهای‌ رسیده‌ از كردستان نیروهای‌ بسیجی‌‌و سپا پاسداران با استقرار در شهرهای‌ كردستان‌و تردد در خیابانها از صبح روز سه شنبه شهرها را به‌ پادگان نظامی‌ تیدیل كرده‌اند.

گزارشهای‌ مردمی‌ از سنندج حاكی‌ از اعتصاب عمومی‌ بازاریها در این شهر است‌و بسیاری‌ از مردم از تردد در بیرون خوداری‌ نموده‌اند. این در حالی‌ است كه‌ بنا به‌ خبرهای‌ رسید از صبح زود به‌ هزاران تن از نیروهای‌ سركوبگر غیر بومی‌ در محله‌های‌ شهر با لباس شخصی‌ پراكنده‌ شده‌اند به‌ نوعی‌ كه‌ از نگاهشان به‌ عابران می‌ توان فهمید كه‌ نیروهای‌ غیربومی‌ سركوبگر هستند كه‌ به‌ شدت حركات مردم را زیر نظر دارند.

بنا به‌ خبرهای‌ رسیده‌ از شهرهای‌ دیگر كردستان، حكومت در كردستان حالت نظامی‌ را اعلام نموده‌و از ترس خیزشهای‌ خیابانی‌ بسیاری‌ از نیروهای‌ خود را در سطح شهرها گسیل داشته‌.

از شهر ارومیه‌ خبر می‌ رسد كه‌ شهر در سكوت كامل به‌ سر می‌ برد، مردم مهاباد از بیرون امدن در شهر خوداری‌ كرده‌اند‌و شهر نسبتا" خالی‌ است‌و فه‌زای‌ شهر بسیار متفاوت با روزهای‌ دیگر است.

هیچ نظری موجود نیست: