باراك ئۆباما كاندیدی دیموكراتیه‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، 333 له كۆی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێنا و جۆن مه‌كیین كاندیدی كۆماریه‌كان 166 له كۆی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێنا، به‌م شێوه‌یه ئۆباما یه‌كه‌میین ره‌ش پێسته ببێته سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا.
به پێی هه‌واڵی (سی ئین ئین) به گوێره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا هه‌ر كاندیدێك 270 ی كۆی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بێنێت، ئه‌وا سه‌ركه‌وتووه و براوه‌یه، باراك ئۆباماش 333 ی كۆی ده‌نگه‌كانی به ده‌ست هێنا بۆیه بووه 44 مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا .
دوای ده‌رچوونی ئاكامی هه‌ڵبژاردنه و سه‌ركه‌وتنی ئۆباما، جۆرج بووشی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پیرۆزبایی له ئۆباما كرد و گوتی: ئه‌ی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا پیرۆزه و شه‌وێكی شاد بۆ تۆ و خێزان و لایه‌نگره‌كانت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، جۆن مه‌كیین له گوتارێكدا دانی‌نا به دۆرانه‌كه‌ی و پیرۆزبایی له ئۆباماكرد و هه‌روه‌ها سوپاسی لایه‌نگرانی خۆی كرد و گوتی: گه‌لی ئه‌مه‌ریكا قسه‌ی خۆی كرد و به‌روونی دركاندی و ده‌ریبری.
هه‌روه‌ها گوتی: سیناتۆر ئۆباما ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره‌ی بۆ خۆی و وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا.
جێی ئاماژه‌یه، ئۆباما ده‌نگه‌كانی ویلایه‌ته‌كانی (فرجینیا و ئۆهایۆ و كالیفۆرنیا و هاوای و واشنتن و فلۆریردا و ئۆرینگۆن و نیڤادا) به ده‌ست هێنا، مه‌كین ته‌نیا له ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر