هاونیشتمانه به‌ڕێزه‌كان!
ئازادیخوازانی ئێران!
كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه به‌شه‌ر دۆسته‌كانی لایه‌نگری مافی مرۆڤ!
خه‌ڵكی خۆڕاگری كوردستان!
به پێی به‌یانیه‌یه‌ك كه زیندانیه سیاسیه‌كانی كورد بڵاویان كردۆته‌وه ئه‌مڕۆ، دووشه‌ممه، 4ی خه‌رمانانی ساڵی 1387ی هه‌تاوی، چالاكانی سیاسیی كورد له زیندانه‌كانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی له سه‌رانسه‌ری ئێران‌دا به نیشانه‌ی بێزاری له رێژیم‌و گه‌یاندنی ده‌نگی خۆیان به رای گشتی‌و كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه به‌شه‌ر دۆسته‌كان، ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتنێكی گشتی‌و خۆ بوراردن له خواردن.
ئه‌و رۆڵه خۆڕاگره سیاسییانه‌ی كورد له به‌یانیه‌ی ژماره یه‌كی خۆیاندا كه ئه‌مڕۆ، دووشه‌ممه بڵاویان كرده‌وه روانگه، هه‌ڵوێست‌و ئامانجی خۆیان به روونی ده‌ربڕیوه‌و سیاسه‌ت‌و كرده‌وه دژی ئینسانییه‌كانی رێژیمیان له قاو داوه.
له‌و پێوه‌ندییه‌دا حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، وێڕای پشتیوانی‌و پشتگیری له‌و مانگرتنه ئیعترازییه‌و ویست‌و داخوازییه‌كانیان، سڵاو ده‌نێرێ بۆ یه‌ك یه‌كی ئه‌م رۆڵه خۆراگره كوردانه كه به‌ندیخانه‌شیان كردۆته گۆڕه‌پانێكی دیكه‌ی به‌ربه‌ركانێ له‌گه‌ڵ دیكتاتۆری‌و رێز بۆ هه‌ڵوێستی ئازایانه‌و یه‌كریزیان داده‌نێ.
له هه‌مان كاتدا داوا له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان له كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه به‌شه‌ر دۆسته‌كان‌و لایه‌نگرانی مافی مرۆڤ ده‌كا كه ده‌نگی ناره‌زایه‌تی‌و ئیعترازی چالاكانی سیاسیی كورد له زیندانه‌كانی ئێرانه‌وه ببیسن‌و له‌و هه‌ڵوێست گرتن‌و بێزاری ده‌ربڕینه‌دا به ته‌نیایان نه‌هێڵنه‌وه. هیوادارین ناوه‌ند‌و كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه به‌شه‌ر دۆسته‌كان له نێو خۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به ئیعتراز به ره‌فتاری رێژیمی كۆماری ئیسلامی به‌رانبه‌ر به چالاكانی سیاسیی كورد چاوه‌ڕوانییه‌كانی ئه‌م مانگرتووانه‌و خه‌ڵكی كوردستان بێننه‌دی.
ده‌فته‌ری سیاسیی حێزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
4/6/1378ی هه‌تاوی
25/8/2008ی زایینی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر