راگه‌یێنراوی چاپه‌مه‌نی لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی
.------
.
تا سه‌عات 0001 به کاتی گریینچ رۆژی 30 جوولای 2008 نابێ بڵاوبکرێته‌وه
-----------------------
رێکخراوه‌ی لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له راپۆرتێکی نوێ‌دا، که ئه‌مڕۆ بڵاوکرایه‌وه، رایگه‌یاند که حکوومه‌تی ئێران ئه‌رکی خۆی له مه‌ڕ به‌رگریکردن له هه‌ڵاواردن و ده‌ستدرێژی کردنه سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤی هاوڵاتیانی کوردی خۆی، به تایبه‌ت ژنان، به جێ نه‌هێناوه. رێکخراوه‌که ترسی خۆی سه‌باره‌ت به په‌ره‌سه‌ند‌نی سه‌رکوتی ئێرانییه کورده‌کان، به تایبه‌ت داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ ده‌ربڕی.
راپۆرته‌که ده‌ست نیشانی هه‌ندێک نموونه له هه‌ڵاواردنی ئایینی و فه‌رهه‌نگیی کوردانی ئێران ده‌کات، که ژماره‌یان به گوێره‌ی خه‌مڵاندن، 12 ملیۆن که‌سه و سه‌دا 15ی دانیشتووانی وڵاته‌که پێک ده‌هێنن.
راپۆرته‌که تیشکۆ ده‌کاته سه‌ر کاروباری پێوه‌ندیدار به خانووبه‌ره، په‌روه‌رده، و ئیش و کار و دامه‌زران هه‌روه‌ها داکۆکیکارانی مافه‌کانی مرۆڤ و چالاکانی به‌شی میدیا، که به هۆی ده‌نگ به‌رزکردنه‌وه‌یانه‌وه ده‌که‌ونه به‌ر په‌لامار.
یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێران، له به‌رانبه‌ر قانوون‌دا مافی یه‌کسانی داوه‌ته هه‌موو ئێرانییه‌ک. به‌ڵام، وه‌ک راپۆرته‌که‌ی ئێمه ده‌ریده‌خات، ئه‌وه بۆ کوردی ئێران راست نییه. لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێت "حکوومه‌تی ئێران هه‌نگاوی پێویستی بۆ له ناوبردنی هه‌ڵاواردن، یا کۆتایی هێنان به بازنه‌ی توندوتیژیکردن دژ به ژنان و سزادانی سه‌به‌بکارانی کاره‌که، هه‌ڵنه‌هێناوه‌ته‌وه."
راپۆرته‌که ده‌ڵێ ژنانی کورد له پێناو سه‌لماندنی مافه‌کانی خۆیاندا رووبه‌ڕووی دوو جار خه‌بات بوونه‌ته‌وه- وه‌ک ئه‌ندامانی که‌مایه‌تییه‌کی قه‌ومیی په‌راوێزکراو، و وه‌ک ژن له کۆمه‌ڵگایه‌ک که له زۆرینه‌ی خۆیدا باوک سالارانه‌یه. گه‌رچی ژنان و کچان بڕبڕه‌ی پشتی چالاکیی ئابووریی ناوچه کوردنشینه‌کان پێک ده‌هێنن، بۆ پشت گوێ خستنی مافه‌کانی مرۆڤیان په‌یڕه‌وه توند و تیژه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ره‌چاو ده‌کرێن.
بوونی ئه‌و په‌یڕه‌وانه واتای ئه‌وه ده‌به‌خشێت که بۆ کاربه‌ده‌ستانی حکوومه‌ت ئه‌سته‌مه لێکۆڵینه‌وه له مه‌ڕ نایه‌کسانیی په‌روه‌رده‌ی کچان، به مێرددانی پێش وه‌خت و به زۆره‌ملێ، هه‌روه‌ها توندوتیژیی ناوماڵ دژ به کچان و ژنانی کورد- و ئه‌نجامه گه‌وره‌وگرانه‌کانی به‌شێک له‌و ده‌ستدرێژییانه، وه‌ک "کوشتنی نامووسی" و خۆکوژی بکه‌ن.
لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێت " ژنانی کورد رۆژانه ده‌بنه قوربانی زه‌بروزه‌نگ، و له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی حکوومی، تاقم و تاکه که‌س، به ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌یانه‌وه رووبه‌ڕووی هه‌ڵاواردن ده‌بنه‌وه. ئه‌رکی سه‌رشانی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ئێرانه بۆ توونا کرد‌نی توندوتیژیی دژ به ژنان، چ له ماڵ و چ له ناو کۆمه‌ڵگا، هه‌موو هه‌وڵێکی پێویست ته‌رخان بکات، به‌ڵام ئه‌م کاره ناکه‌ن."
راپۆرته‌که، واته ئێران: ده‌ستدرێژی کردنه سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤی که‌مایه‌تی کورد، ئاگادا ره که سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌ربڕینی که‌لتووری کوردی، وه‌ک جل وبه‌رگ و مۆسیقا، به گشتی رێزی لێ ده‌گیرێت و زمانی کوردی له هه‌ندێک به‌رنامه‌ی رادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنی و چاپه‌مه‌نی دا سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام له‌عه‌ینی کاتدا که‌مایه‌تی کورد به‌رده‌وام له هه‌ڵاواردنێک ره‌نج ده‌بات که ره‌گ و ریشه‌ی قووڵی هه‌یه.
که‌یسه‌کانی ئه‌م دواییانه، ده‌ستدرێژی کرد‌نی تایبه‌ت بۆ سه‌ر کورد زه‌ق ده‌که‌نه‌وه:
*فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، عه‌لی حه‌یده‌ریان، و فه‌رهاد وه‌کیلی، که هه‌موویان به ره‌گه‌ز کوردن، له فێبریوه‌ری 2008 دا دوای پرۆسه‌یه‌کی کورت، که گه‌ڵێک له پێوانه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی دادگایی کرد‌نی عادڵانه به‌دوور بوو، حوکمی "موحاربه" (دژایه‌تی کرد‌نی خودا) یان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا و قه‌راری ئیعدامیان بۆ ده‌رچوو. ئه‌وه تۆمه‌تێکه، که ئاستی به‌رانبه‌ره له گه‌ڵ ئاستی تۆمه‌تی هه‌ڵگرتنی چه‌ک دژ به ده‌وڵه‌ت، ئه‌وه‌ش به ڕواڵه‌ت به ناوی ئه‌ندامه‌تی له گروپی چه‌کداری "پارتیا کرێکارێن کورد (پ.ک.ک)"، که گروپێکه له ناو تورکیا دا هێرشکاریی ده‌کات. عه‌لی حه‌یده‌ریان و فه‌رهاد وه‌کیلی هه‌روه‌ها 10 ساڵ زیندانیان بۆبڕاوه‌ته‌وه به ڕواڵه‌ت بۆ ته‌زویرکردنی به‌ڵگه‌نامه. به گوێره‌ی یاسای ئێران، ده‌بێ پێش ئیعدام ئه‌و زیندانه‌ش بکێشن.
به گوێره‌ی هه‌واڵی چالاکانی مافی مرۆڤ له ئێران، کاتێ ده‌سه‌ڵاتدارانی زیندانی "ره‌جایی شه‌هر" له ئوستانی تاران بڕیاری دادگای به‌رزیان به فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، مامۆستایه‌کی 32 ساڵه، راگه‌یاندووه، لێیان خواستووه نامه‌یه‌ک بنووسێت و داوای لێبووردن بکات. ناوبراو ئه‌وه‌ی داوه‌ته دواوه، چونکوو واتای ئه‌وه‌ی ده‌بوو که پێ له تاوان بنێت، له کاتێکدا هه‌میشه ره‌د ی ئه‌وه‌ی کردۆته‌وه که تاوانێکی کردبێت. دادگای به‌رز له رۆژی 11ی جولای دا قه‌راری ئیعدامه‌که‌ی پشت راست کرده‌وه، واته قه‌راره‌که ده‌گونجێت هه‌موو کاتێک به‌ڕێوه ببرێت.
* له مانگی مه‌ی ئه‌مساڵدا لقی 15ی دادگای شۆڕش له تاران 11 ساڵ زیندانی بۆ محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند بڕییه‌وه. ئه‌وه‌ش به‌ڕواڵه‌ت پێک هاتووه له 10 ساڵ زیندان بۆ"کرده‌وه‌ی دژ به ئاسایشی ده‌وڵه‌ت به هۆی دامه‌زراندنی رێکخراوه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان (HROK)" ه‌وه، و ساڵێکیش زیندان بۆ "پڕوپاگه‌نده‌ی دژ به نیزام". قه‌راره‌که به شوێن دانیشتنی دادگایه‌کی داخراودا ده‌رچوو. لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند وه‌ک زیندانی بیروباوه‌ڕ ده‌ناسێت که ته‌نیا به هۆی به‌ڕێوه‌بردنی ئاشتیخوازنه‌ی مافه‌کانی خۆی له مه‌ڕ ئازادیی به‌یان و ئه‌نجومه‌ن له ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی کرد‌نی رێکخراوه‌ی HROK، و چالاکیی رۆژنامه‌نووسی ده‌ست به‌سه‌ر کرا‌وه. ئه‌و مافانه به ئاشکرا له لایه‌ن رێکه‌وتننامه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌باره‌ت به مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌کان (ICCPR)" ه‌وه ناسراوه، رێکه‌وتننامه‌یه‌ک که ئێران ده‌وڵه‌تێکی ئه‌ندامیه تی.
* خوێندکاری سایکۆلۆجی هانا عه‌بدی، رۆژی 4ی نڤه‌مبری 2007 له ماڵی باوه‌گه‌وره‌ی له شاری سنه، گیرا و ماوه‌ی 3 مانگ به بێ چاوپێکه‌وتن ده‌ست به سه‌رکرا. له مانگی جوونی ئه‌مساڵدا پێنج ساڵ زیندانیان بۆ بڕییه‌وه که ده‌بێ له شاربه‌ده‌ری و له شاری "گه‌رمی" ئازه‌ربایجانی رۆژهه‌ڵات له سه‌ر سنووری کۆماری ئازه‌ربایجان بیکێشێت. به گوێره‌ی قسه‌ی پارێزه‌ره‌که‌ی، لقی دووهه‌می دادگای شۆڕشی سنه، ئه‌وی به ناوی "کۆبوونه‌وه و پیلان دانان بۆ تاوان کرد‌نی دژ به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی" مه‌حکووم کرد. ناوبراو ئه‌ندامی رێکخراوه‌ی "خه‌بات بۆ یه‌کسانی"یه، که رێکخراوێکی تازه هه‌نگاوی مافه‌کانی ژنانی ئێرانه و خوازیاری کۆتایی هێنان به هه‌ڵاواردنی به یاساییکراوی ژنان له ئێرانه. لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی هانا عه‌بدی به زیندانییه‌کی بیروباوه‌ڕ ده‌ناسێت که ته‌نیا بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئاشتیخوازانه‌ی مافه‌کانی خۆی له مه‌ڕ ئازادیی به‌یان و ئه‌نجومه‌ن زیندانی کرا‌وه و ئه‌و تۆمه‌ته‌ش وا دراوه ته پاڵی، هه‌ڵخڵینه‌ری سیاسیی هه بووه
لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێت: "ئێمه به جیددی له ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ئێران ده‌خوازین له پێناو کۆتایی هێنان به هه‌موو چه‌شنه هه‌ڵاواردن و زه‌بروزه‌نگێکی دژ به مافه‌کانی مرۆڤ، که کورد و له راستیدا هه‌موو که‌مایه‌تییه‌کانی ئێران رووبه‌ڕووی بوونه‌وته‌وه، هه‌نگاوی خێرا و به‌رچاوهه‌ڵێنێته‌وه."
" کورد و هه‌موو ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگا که‌مایه‌تییه‌کان له ئێران، ژنان، پیاوان، و منداڵان، مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه هه‌موو چه‌شنه مافێکی مرۆڤیان به‌ڕێوه ببه‌ن. ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ئێران ده‌بێ هانده‌ر و پارێزه‌ری داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ بێت، به چالاکانی مافی ژنانه‌وه، و مل بۆ ئه‌و پێداویستییانه دانه‌وێنێت که به گوێره‌ی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی مافه‌کانی مرۆڤ له سه‌ر شانی دانراون."
پێشینه
راپۆرتی 57 لاپه‌ڕه‌یی ئێران: ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤی که‌مایه‌تی کورد (AI Index: MDE 13/088/2008) نوێترین ئاڵقه‌یه له زنجیره‌ی راپۆرته‌کانی لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌باره‌ت به ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤی که‌مایه‌تییه قه‌ومی و فه‌رهه‌نگییه‌کان له ئێران. راپۆرته‌کانی پێشوو باسی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر که‌مایه‌تی عه‌ره‌بی ئه‌حواز و به‌لووچ یان کردبوو.
لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی پێشتر گه‌لێک سه‌رنج و که‌یسی ناو ئه‌م راپۆرته‌ی به ده‌سته‌ڵاتداریه‌تی ئێران راگه‌یاندووه، به‌ڵام وه‌ڵامی به‌ڕێ وجێی وه‌رنه‌گرتۆته‌وه. ئه‌وان گه‌لێک به ده‌گمه‌ن وه‌ڵامی رێکخراوه‌که‌یان داوه‌ته‌وه و له ماوه‌ی 28 ساڵی رابوردوودا ئیجازه‌یان به لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی نه‌داوه بچێته ئێران و له مافه‌کانی مرۆڤ بکۆڵێته‌وه.
کۆتایی/
سه رچاوه:سایتی اخبارروز
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر