| کوردستان یه‌کپارچه یادی 19هه‌مین ساڵڤه‌گه‌ری شه‌هید بوونی رێبه‌ری کورد د. قاسملوو ده‌کاته‌وه |
کوردستانمێدیا: ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22ی پووشپه‌ر، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری دووکان و بازاره‌کانی شار‌و گونده‌کانی کوردستان داخراون. به بۆنه‌ی نۆزده‌هه‌مین ساڵڤه‌گه‌ری تیرۆری دکتۆر عبدالرحمن قاسملوو سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هاورێیانیه‌وه، له سه‌ر بانگه‌وازی حدکا، سه‌رانسه‌ری زۆربه‌ی دووکان و بازاره‌کانی کوردستان داخراون. به پێی دوایین وێنه هه‌واڵه‌کان شاره‌کانی مه‌هاباد. سه‌قز، بۆکان، شنۆ و پیرانشار به‌ته‌واوی بێ ده‌نگن وخه‌ڵک هات و چۆی شه‌قامه‌کان ناکه‌ن. هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له حاڵه‌تی "ئاماده‌باش" و گه‌ران به ناوشاردا هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵک ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر دووکانه‌کانیان نه‌که‌نه‌وه. له 22ی پووشپه‌ری 1989دا تیرۆریست دیپلۆماته‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران، دکتۆر عه‌بدولره‌حمان قاسملوو و دووکه‌س له هاورێیانی ئه‌وی له کاتی وت و وێژ بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیخوازانه‌ی کێشه‌ی کورد له ئێران له شاری ڤیه‌نی پایته‌ختی ئۆتریش تیرۆر کرد. حدکا به‌و بۆنه‌وه داوای له خه‌ڵک کرد، 22ی پووشپه‌ر بکه‌نه رۆژی مانگرتنی گشتی و ئێواره بۆ ماوه‌ی 3 خولکه چراکانی ماڵه‌کانیان بکوژێننه‌وه. سه رچاوه:کوردستان مێدیا |
۲۲.۴.۸۷
اشتراک در:
نظرات پیام (Atom)
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر