۱۰.۱۲.۸۶

هۆره ی له بیرچووگی ڕووبار

ئه سعه دره شیدی

ڕووبارنووستووه له به ستێنێکدا

ـ پڕله خه نه تیفه و هه زاربه ردی سارد ـ

ئاسمان نزم و نزم تر ده بێته وه...

ڕووباره ڕه شه خه مباره که!

وه بیر بێنه وه

جه سته ده ریاژنه که ت

له ژێر هه زارنه شته ری ڕووتی هه تاودا

که زقزه قیان ده کرد و ده سووتان و

بای مه ست

سکڵه ئه رخه ونییه کانی ده گه شانده وه...

وه بیربێنه وه ،وه بیربێنه وه

ته رمه نێژراوه منداڵییه که ت

له نێوتوودڕکه چڕه کاندا،

ـ هێشتا

خوێنی پژواویان له سه ر لێو و دستمان

ده بێ مابێ!

وه بیر بێنه وه!

ئاسمان و مه لافه ته ڕه بووڵیینه که ی

که تاهه رمان ڕاده کێشرابه سه رکوێستاندا

ـ کاتێک

باران له که نارکوانگه کاندا

سه هۆڵی ده به ست.

وه بیر بێنه وه !

یاڵه تۆزاوییه کان و

گه رووی تینوی کانییه کان

که به قسڵ وسمیت ده خنکان،

قاچه ماندووکان وه بیر بێنه وه

که به سه ر هه وریشمی به یاندا

تێده په ڕین و

ونده بوون له ته مێکی مه ندا،

ـ پڕمه پڕمی بێبڕانه وه ی جه نگه ڵ

به سه رشانه له رزۆکه کانی کوێستانداـ.

وه بیربێنه وه!

فرمێسکه ڕژاوه که ی کێژوڵیکی پرچ سه وز

که ده تگوت:

له فرمێسکه کانی من گه رمترن

سوێرترن...

وه بیربێنه وه گه مییه شکاوه کان

سنگتیان بریندارده کرد و

پیاوه شه که ته کنیان ده برد

به سه رشه پۆله گڕگرتووه کاندا

به ره ونادیار...

وه بیر بێنه وه ،گۆرانی شه وانه ی کوێستان

خرینگه خرینگی ده فه ئابییه که ی مانگ و

ڕانه سپییه کانی ژنێک

که شه پۆله کانت ده یان لستنه وه و هه ڵده ستان

تا مه مکه تورته کان و

شه رمنانه ده گه رانه وه.

وه بیربێنه وه.وه بیربێنه وه!

ئاهه نگی نیزیکبوونه وه ی هه نگاوه کانی پیاوێک

به سه ربه فر و به ڕوودا

له ژیرئاسمانێکی کورت

کورت تر له باڵای ڕۆژ

کاتیک

ـ ده ڕه نگی بنه وشی ئاسۆداونده بووـ

نیزیک ده بێته وه،نیزیکتر

هه نگاوێک پاش و هه نگاوێک پێش

نیوێکی له گیان و نیوێکی له خوێن...

ـ که هێشتاگه رمن ـ

له سه رده ستی ده فڕی.

ده پڕژی به دیمه نتا.

وه بیر بێنه وه،وه بیر بێنه وه

ڕووباره ڕه شه خه مباره که.

2002ـ12ـ13

هیچ نظری موجود نیست: