د.ئه سعه دره شیدی
له بابه‌ت شێعر و داهێنانی شاعیرانه‌وه، هه‌ر باسێک بکرێ ده‌بێ بڵێین ڕه‌خنه‌یه. ته‌نانه‌ت ئه‌و کاته‌ی شاعیر، وشه‌گه‌ل و مانا له شێعری خۆیدا هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ و پێیدا دێته‌وه؛ یاباسی شێواز و ئامانجی خۆی ده‌کا، ئیتر شاعیر نییه، ڕه‌خنه‌گره و به‌رهه‌مه‌که‌ی ڕه‌خنه‌یه.هێندێک له شاعیران، ڕه‌خنه به چه‌کی ده‌ست داماوان ده‌زانن و، به ڕاستیش هێندێک ڕه‌خنه‌گر له‌و شاعیره داماوانه‌ن که توانای خوڵقاندنی به‌رهه‌می هونه‌رییان نییه و، سۆنگه‌ی سه‌ره‌کی بۆ نه‌نووسینی شێعر، «زاڵبوون» به سه‌ر زانستی شێعر ده‌زانن، به‌ڵام ئه‌و گرێیه له سه‌ر دڵیانه و، هه‌ر بیانوویه‌کیان بۆ هه‌ڵکه‌وێ هه‌ڵده‌کوتنه سه‌ر به‌رهه‌می شاعیرانی خوڵقێنه‌ر. هه‌ن ئه‌و که‌سانه‌ی توانای داهێنانیان له هیچ بوارێکی ئه‌ده‌بی و ئه‌ده‌بییاتی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا نییه، که‌چی ده‌بنه ڕه‌خنه‌گر.به‌داخه‌وه زۆرن ئه‌و که‌سانه‌ی که بێئه‌وه‌ی ئاگادارییه‌کی هه‌نه‌ریی و یا خاوه‌نی ئه‌زموونێکی ئه‌ده‌بی بن، یان له درێژایی ژیانیان ته‌نانه‌ت دیوانێکی شێعرییان تابه‌ئاخر خوێندبێته‌وه، ئیزن به خۆیان ده‌ده‌ن که له هه‌موو بوارێکی هونه‌ریدا ــ گرینگ نییه شێعر، ڕۆمان یان مۆسیقا بێ ــ خۆیان به خاوه‌ن بیروڕا و «شاره‌زا»ی ئه‌ده‌بی دابنێن و، هه‌ر به‌رهه‌مێک که له پێوه‌ره‌ی ئه‌واندا نه‌گونجێ په‌سندی نه‌که‌ن و هێرش به‌رنه سه‌ر ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی که به دڵی وان بیرناکه‌نه‌وه.ئه‌و ڕه‌خنه‌گرانه، «هه‌ڵوێست»ه‌کانیان له‌ته‌ک ڕق و نیفره‌تدا ئاوێته‌یه و، کورتبینی و چاوچنۆکیی سنوورداری مێژوویی وه‌ها چووه‌ته ناو ناخی ژیانی ئاساییانه‌وه که ئاسۆی دیتنی هونه‌رییانی ته‌ماوی و تاریک کردووه.وه‌ک باسکرا، ڕه‌خنه‌گری نائاشنا که له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئه‌رکی هونه‌ریی ناگا، به‌ڵام سه‌ری له ڕێنوێنیکردنی ئه‌ده‌بیی خه‌ڵک ده‌خورێ، پێیوایه هه‌رچی وشه‌کان توند‌وتیژتر و به‌کوڵتر بن و، به ده‌نگی به‌سۆزتر بخوندرێنه‌وه و ڕه‌نگ و ڕواڵه‌ت و ده‌ماری میللی شاعیری داماو هه‌ڵمساوتر بێ، ئه‌وه به‌رهه‌می ڕاسته‌قینه‌ی هونه‌ری یه. له کاتێکدا ئه‌و ڕه‌خنه‌گرانه ئیستیعدادی جوداکردنه‌وه‌ی دوو چه‌مکی ئاسایی واته شێعر و دروشم له خۆیاندا شک نابه‌ن، به که‌وچکێک ئاو وه مه‌له ده‌که‌ون. بۆیه پێهه‌ڵگوتن و سووکایه‌تی ئه‌و جۆره «ڕه‌خنه‌گرانه» بێبایه‌خن و، جێی متمانه نین.سه‌ره‌ڕای ئه‌و بابه‌تانه‌ی باسکران، ڕه‌خنه کارێکی دژواره
ڕه‌خنه‌گر زۆرن و، ڕاده‌ی زه‌وق و تێگه‌یشتنیان جیاوازه. خۆبه‌زلزانین و خۆداسه‌پاندن وه‌ک تانه‌یه‌ک به سه‌ر چاوی ڕه‌خنه‌گره‌وه ده‌کشێ و، دیمه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌شێوێنێ و ده‌بێته کۆسپێکی گه‌وره له سه‌ر ڕێی ڕه‌خنه‌گرتنی به‌جێ. دیاره ڕه‌خنه‌گر ئه‌گه‌ر به ته‌ما بێت به هۆی دۆستایه‌تی و دوژمنایه‌تییه‌وه، یه‌کێ هه‌ڵکێشێ و یه‌کێ هه‌ڵدێرێ، یان ئاژاوه و پیلانی بێده‌نگی دژی شاعیر و هونه‌رمه‌ندی داهێنه‌ر بگێڕێ و ناهومێدی بکات، ئیتر ئه‌وه ته‌نیا ڕه‌خنه‌گر نییه، به‌ڵکوو ئه‌وکاره‌ی له چوارچێوه‌ی نه‌خۆشیی ڕه‌وانی، به مه‌فهوومی نه‌بوونی پارسه‌نگی ڕه‌وانی و عه‌قڵانی ده‌بێ توێژه‌بکرێت
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر