كارگێڕی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان
راگه‌یه‌ندراوی ژماره 83
بۆ ده‌زگا ئه‌منی و قه‌زاییه‌كان
له یه‌ك مانگی رابردودا، هێزه ئه‌منیه‌كانی سنه، چه‌ند هاووڵاتیه‌كی لاویان ده‌ستگیر كردوه و گواستونیانه‌وه بۆ گرتوخانه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه.
خاتوو روناك سه‌فازاده، چالاكی بواری ژنان و ئه‌ندامی كه‌مپه‌ینی یه‌ك ملوێن ئیمزا له سنه، سه‌رله به‌یانی رۆژی سێ شه‌ممه 17ی خه‌رمانانی 1386ی هه‌تاوی له ماڵی خویاندا ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. له‌رۆژی ده‌ستگیركردنیه‌وه تا ئه‌مڕۆ، رێگای چاوپێكه‌وتن به بنه‌ماڵه‌ی روناك سه‌فارزاده بۆ بینینی كچه‌كه‌یان نه‌دراوه و ته‌نها چه‌ند رۆژ به‌رله ئێستا، ده‌زگا ئه‌منیه‌كان رێگایان پێداوه كه له رێگای ته‌له‌فونه‌وه پێوه‌ندیه‌كی كورتی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌یدا ببێت. وێڕای سه‌ردانه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو بۆ دادگای سنه، تا ئێستا هۆكاری ده‌ستگیركردنی روناك سه‌فارزاده نادیاره و به‌رپرسانی قه‌زایش(داد) هیچ هه‌ڵوێستێكیان له‌مباره‌یه‌وه نه‌گرتوه.
یاسرگوڵی، چالاكی خۆێندكاری و (ستاره‌دار) دانیشتوی شاری سنه، له‌بڕواری 19ی خه‌رمانانی 1386 وه له‌به‌رده‌م زانكۆی ئازادی سنه ده‌ستگیركرا. پاش تێپه‌ڕبوونی یه‌ك مانگ له به‌ندكردنی ناوبراو، بنه‌ماڵه هێَچ زانیاریه‌كیان سه‌باره‌ت به چاره‌نوسی كوڕه‌كه‌یان نیه و ته‌نانه‌ت ساڵح گوڵی باوكی ئه‌م خۆێندكاره چالاكه له‌به‌دواداچونی ره‌وشی كوڕه‌كه‌یدا به‌فه‌رمانی دۆزگه‌ریی شاری سنه ده‌ستگیركراو و 5 رۆژ له زینداندا مایه‌وه. بنه‌ماڵه‌ی یاسر گوڵی زۆر نیگه‌رانی نه‌خۆشی دڵی كوڕه‌كه‌یانن، یاسر گوڵی ساڵی پاریش به تۆمه‌تی " هه‌وڵدان له‌دژی ئاسایشی نیشتمانی " ماوه‌یه‌ك له به‌ندیخانه‌دا بو.
دو هاووڵاتی تری شاری سنه به ناوه‌كانی " شاهۆ كولیایی " و " فه‌ردین مورادی " له 20ی خه‌رمانانی 1385 دا ده‌ستگیركراون. رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان هیچ زانیاریه‌كی سه‌باره‌ت به تاوانی ئه‌م دو هاوڵاتیه نیه به‌ڵام راگه‌یه‌ندراوه كه " فه‌ردین مورادی " به‌م دواییانه له گرتوخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه گوازراوه‌ته‌وه بۆ زیندانی ناوه‌ندیی سنه.
رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان، ویرای ده ر برینی نیگه رانی خوی له ره وشی به ندکراوان،داوا له لێپرسراوانی داد له كۆماری ئیسلامی ده‌كات كه رێگا به بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م به‌ندكراوانه بدرێ كه چاویان به ڕۆڵه‌كانیان بكه‌وێت و ئاگادار بكرێنه‌وه له تاوانه‌كانیان، هه‌روه‌ها هه‌لومه‌رجێك فه‌راهه‌م بكرێت كه " روناك سه‌فارزاده"، "یاسر گوڵی"، " فه‌ردین مورادی " و " شاهو كولیایی " تا كاتی دادگایی كردنیان، ئازاد بكرێن. پتر له‌مانه‌ش رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان داوده‌كات سه‌رجه‌م مافه‌كانی ئه‌م به‌ندركراوانه له هه‌مو قۆناغه‌كانی دادگاییدا به فه‌رمی بناسرێت.
چوارشه‌ممه 16ی ره‌زبه‌ری 1386
رێكخروای مافی مرۆڤی كوردستان
سه رچاوه،سایتی،رێکخراوی مافی مروڤی کوردستان
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر