خۆی ئاماده ده‌كا كه ئۆپه‌راسیۆن (عه‌مه‌لیات)ێكی نیزامی بۆ نێو خاكی كوردستانی باشوور ئه‌نجام بدات.پارتی داد‌و پێشڤه‌چوون یش بۆ ئه‌م ئامانجه خراپ‌و دزێوه، داوا له مه‌جلیسی توركیه ده‌كا كه ده‌سه‌ڵات بده‌ن به حكوومه‌ت تاكوو نیزامییه‌كانی خۆیان بنێرنه كوردستانی باشوور
بۆ بیر‌و رای گشتی روون‌و ئاشكرایه كه ئامانجی ده‌وڵه‌تی تورك، لێدانی بنكه‌و بارگاكانیی( پ.کا.کا.) نیه. مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیی ده‌وڵه‌تی تورك پێشگیری له گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌زموونی كوردستانه
ژنراڵه‌كانی تورك زۆر جاران رایان گه‌یاندووه‌و ده‌ڵێن كه: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیه‌یه". به پێی بیر‌و باوه‌ڕی ژنراڵه‌كانی تورك‌و كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی توركیه، كاتێك كورده‌كان بۆ خۆیان چاره‌نووسی خۆیان دیاری بكه‌ن، ده‌بنه خه‌ته‌ر‌و مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر توركیه! له حالێكدا كه دیاریكردنی مافی چاره‌نووس یه‌كێك له مافه سه‌ركییه‌كانی مرۆڤه‌كانه‌و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش داوا‌و ئیراده‌ی كورده‌كانی كوردستانی باشووره.حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه ته‌نیا داوا‌و ڤین (ئیراده)ی كورده‌كانی كوردستانی باشووره، به‌ڵكوو له عێراقی فیدراڵ‌دا زامنی ئارامی‌و ئاشتییه. حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا ده‌سكه‌وتی گه‌لی كورد نیه، به‌ڵكوو ده‌سكه‌وتی هه‌موو هێزه ئاشتیخواز‌و ئازادیخوازه‌كانی ناوچه‌كه‌یه. له به‌ر ئه‌وه هه‌ر هێرش‌و عه‌مه‌لیاتێكی نیزامی‌و هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێكی ده‌وڵه‌تانی جیران، نه ته‌نیا لێدان‌و لاوازكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، به‌ڵكوو هه‌روه‌ها لێدانی هێزه ئاشتیخواز‌و ئازادیخوازه‌كانی ناوچه‌كه‌یه
ده‌وڵه‌تی تورك له‌و 25 ساڵانه‌ی دوایی دا، له نێو كوردستانی باشووردا، 24 جار عه‌مه‌لیاتی نیزامی به‌ڕێوه‌بردووه. به‌ڵام هیچ كات به ئامانجه‌كانی نه‌گه‌یشتووه‌و بێگومان ئه‌مجاریش پێی ناگات. هێرشی نیزامیی توركیه بارودۆخی سیاسیی ناوچه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كا، له حالێكدا كه ئه‌مڕۆ هه‌رێمی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست پێویستیی به ئارامی‌و ئاسایشه، نه ئالۆزی‌و تێكدان
گومان له‌وه‌دا نیه كه ئالۆزبوونی ره‌وشی سیاسیی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست كاریگه‌ری له سه‌ر سیاسه‌تی جیهان هه‌یه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، ئێمه حیزبه كورد‌و كوردستانییه‌كان له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا، په‌یمانی ناتۆ، یه‌كیه‌تیی ئورووپا‌و ده‌زگا‌و ناوه‌ند‌و رێكخراوه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی پارێزه‌ری مافی مرۆڤـ داوا ده‌كه‌ین كه له هێرشی نیزامیی ده‌وڵه‌تی توركیه پێشگیری بكه‌نئێمه حیزبه كورد‌و كوردستانییه‌كان داوا له هێزه دێموكرات‌و ئاشتیخوازه‌كانی تورك ده‌كه‌ین كه ده‌نگی خۆیان به دژی شه‌ڕخوازیی ده‌وڵه‌تی توركیه به‌رز بكه‌ن‌و ببن به یارمه‌تیده‌ر‌و پشتیوانانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ئێمه حیزبه كورد‌و كوردستانییه‌كان داوا له پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌كه‌ین كه گوێ بدات به بانگه‌وازی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی‌و به كار‌و چالاكییه‌كانی خۆی كارێك نه‌كات كه ببێته بیانوویه‌ك له ده‌ستی داگیركه‌رانی كوردستان
ئێمه حیزبه كورد‌و كوردستانییه‌كان راده‌گه‌یه‌نین كه دژی هه‌موو جۆره ده‌ستێوه‌ردانێكی ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ر له نێو كار‌و باره نێوخۆییه‌كانی كوردستانی باشوورداین
:ناوی حیزبه ئیمزا كه‌ره‌كان
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
(PSK)پارتی سوسیالیستی كوردستان
سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران
(Yekiti)پارتی یه‌كیه‌تیی كورد له سووریا
(Wefaq)رێكه‌ڤتنی دێموكراتی كورد له سووریا
پارتی پێشڤه‌ڕۆی دێموكراتی كورد له سووریا
PDKI – Bakurپارتی دێموكراتی كوردستان ـ باكوور
پارتی یه‌كیه‌تیی دێموكراتی كورد له سووریا
(PWD)پارتی وڵاتپارێزانی كوردستان
(El Parti)پارتی دێموكراتی كورد له سووریا
پارتی ئازادی كورد له سووریا
(PAK)پارتی ئازادیی كوردستان
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر