پاریس – فه‌رانسه: سه‌دان که‌س له کوردانی دانیشتووی ئوروپا به به‌شداری پرشکۆیان، یادی شه‌هیدانی میکۆنۆسیان به‌رز راگرت. رۆژی یه‌کشه‌ممه 16ی سێپتامبری 2007 ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له چه‌ندین وڵاتی ئوروپایی بۆ به‌شداری له یادی 15 ساڵڤه‌گه‌ری تیرۆری دکتۆر سه‌عید شه‌ره‌فکه‌ندی و هاورێیانی له گۆڕستانی پێرلاشێز کۆبوونه‌وه. له‌و یاده‌دا که له‌لایه‌ن رێزدار خوسرۆ عه‌بدوللاهی به‌رپرسی پێوه‌ندیه ناونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی حدکا کرایه‌وه، به‌رێز حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی له وتارێکدا، وێرای یاد کردنه‌وه‌ی قوربانیانی تیرۆری کۆماری ئیسلامی ئێران به‌شداری کورد و ئێرانی و بیانیانی ئه‌و رێوره‌سمه له لایه‌ک به نیشانی بێزاری له تیرۆریزمی کۆماری ئیسلامی و مه‌حکوومکردنی تیرۆر و تیرۆریزم ناو برد و له‌لایه‌کی دیکه‌وه به نیشانه‌ی وه‌فاداری به رێبازی رێبه‌ره شه‌هیده‌کان زانی. ناوبراو له درێژه‌ی وته‌ی خۆیدا وێرای باس کردن له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی دکتۆر شه‌ره‌فکه‌ندی و ئه‌و هۆیانه‌ی بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که کۆماری ئیسلامی رێبه‌ری حدکای تیرۆر کرد هینایه به‌رباس. له به‌شێکی دیکه‌ی وتاره‌که‌یدا به‌رێز شه‌ره‌فی سیاسه‌ت و پره‌نسیبه نه‌ته‌وایه‌تی و دێموکراتیکه‌کانی حیزبێ دێموکراتی کوردستانی ئێرانی دووپات کرده‌وه و له‌و ساڵرۆژه‌دا داوای له خه‌ڵکی کوردستان کرد، چالاک‌تر له پێناو گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی رێبه‌رانی شه‌هید به‌شداری له خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی کورد بکه‌ن.له یادی پانزده‌هه‌مین ساڵرۆژی تیرۆری دکتۆر شه‌ره‌فکه‌ندی پرۆفیسۆر که‌نداڵ نه‌زان نوێنه‌ری سه‌رۆکی ئه‌نیستیتۆی کورد، نوێنه‌ری رێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور، نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، نوێنه‌رانی سازمانی چریکه فه‌داییه‌کان و ئه‌کسه‌ریه‌ت، نوێنه‌ری حیزب و رێکخراوه‌کانی کوردستانی دیکه په‌یام و وتاریان خوێنده‌وه.جگه له‌وانه به ده‌یان رێکخراوی کوردستانی، بیانی و ئێرانی په‌یامی هاوده‌ردیان بۆ یادی پانزده‌هه‌مین ساڵرۆژی تیرۆری دکتۆر شه‌ره‌فکه‌ندی ناردبوو.رۆژی 17ی سێپته‌مبری 1992 دکتۆر سه‌عید شه‌رفکه‌ندی سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، فه‌تاح عه‌بدوڵی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و نوێنه‌ری حیزب له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هومایون ئه‌رده‌ڵان نوێنه‌ری حدکا له ئا‌ڵمانیا و هۆمایون دێهکوردی له رستۆرانی میکۆنۆسی شاری به‌رلینی ئه‌ڵمانیا به‌ده‌ستی تیرۆریستانی کۆماری ئیسلامی ئێران تیرۆر کرا
کوردستانمێدیا.ئۆرگ 16.9.2007 پاریس
سه رچاوه: ماڵپه ری پێشمه رگه کان
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر