خالید شه‌یدا
هه‌موو ڕۆژان كه ده‌رده‌چم
له‌سه‌ر ڕه‌فه‌ی جوان دامده‌نێن
بۆ فرۆشتن
به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ده‌مگرنه ده‌ست و
ده‌مخوێنه‌وه
له ژماره زۆر زۆر كه‌من
دوای ئه‌وه‌ی كه كۆن ده‌بم
له زۆربه‌ی ماڵه‌كان
وه‌كوو سفره‌ی نان ڕامده‌خه‌ن
خواردنم له سه‌ر ده‌خۆن
یان فرۆشیارێكی گه‌رۆك
ده‌مگرته خۆی
له نۆك و پاقله و گوڵه‌به‌ڕۆژه
ده‌مپێچته‌وه
یان كرێكاره‌كانی به‌رده‌م باڵه‌خانه به‌رزه‌كان
شووشه‌ی ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌كانم
پێ پاك ده‌كه‌ن
ئای له‌م وڵاته وێرانه
زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌ی
كۆڵكه خوێنده‌واره
یان وه‌زیره یان ئه‌ندامی په‌رله‌مانه
ئای كه گوناحم
به‌زه‌یم به خۆمدا دێته‌وه
زۆر به‌دبه‌ختم
هه‌موو ڕۆژان
له‌م ناوه فڕێده‌درێم و
كه‌سیش ناێی
به لاما بمخوێنته‌وه
هانۆڤه‌ر
20.11.06
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر