له م میهره جانه دا،چه ندپارچه هونراوه م ،له ژیرنێوی (کوردستان،خاکی سارد،ده ریا،هۆره ی له بیرچووگی ڕووبار)پێشکه شی ئاماده بووانی کۆره که کرد
ده ریا
.
بۆ، مارینامۆدڕوکوڤا
.
د.ئه سعه دره شیدی
دڵم له لێدان ده‌که‌وت
له ته‌ک ئاخرین شه‌پۆله
تووڕه‌کانی ده‌ریا
.که که‌فه‌کانی لێوی به‌ستنیان تاڵ ده‌کرد
ڕووت ڕاوه‌ستابووی
له ئاسانه‌ی ئاسمانێکی وێراندا
,که زه‌ریایه‌کی ئاشنای چاوه‌ڕێ ده‌کرد
چاوت له مانگ بوو
که به ئه‌ستێره له‌رزۆکه‌کانی پێده‌که‌نی و
.ده‌خزا له ژێر په‌ڵه هه‌ورێکی ڕه‌شدا
هه‌ستم ده‌کرد
کاتێک نێوی تۆ دێنمه‌وه یاد
هه‌موو کانییه وشکه‌کانی سه‌رزه‌وینه‌که‌م
له نه‌کاودا ده‌بنه‌وه ده‌ریا
که له به‌یانی بزه‌یه‌کتدا و
له ئێواره‌ی ته‌نیایی فرمێسکه‌کانتدا
.له هێڵی په‌مه‌یی ئاسۆدا نوقم ده‌بێ
.
که‌ی با هه‌ڵ ده‌کات
بۆنی نارنجه‌کان که‌ی بڵاو ده‌بنه‌وه؟
سروه که‌ی تێده‌په‌ڕێ له کراسه خووساوه‌که‌ت
له مه‌مکه توند و کاڵه‌کانت؟
.
دڵم له لێدان ده‌که‌وت
. له ته‌ک ئاخرین هه ناسه ی ده ریا
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر