له نووسینی: هلێن قاسملوو
ڕۆژنامه‌ی ئۆتریشی "دیی پره‌سه"3/8/ 2007
بۆ فارسی: که‌یومه‌رس شه‌هسه‌واری
بکوژانی هاوسه‌ره‌که‌م ئێستا به‌رپرسانی حکوومه‌تی ئێرانن – ئایا هه‌ر به‌و هۆیه‌ییه که هیچ لایه‌ک پێیان ناوێرێ؟
له ماوه‌ی زیاتر له 18 ساڵه واته له ڕێکه‌وتی 13ی ژولای
ساڵی1989 ، تێرۆرێک دژی نوێنه‌رانی کورده‌کان، دوکتور عه‌بدولره‌حمانی قاسملوو سکرتێری گشتی حدکا و نوێنه‌ری ئه‌و حیزبه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات عه‌بدوڵا قادری ئازه‌ر ئه‌نجام دراحکوومه‌تی ئێران مێرده‌که‌م عه‌بدولره‌حمانی قاسملوو یان داوه‌ت کرد بۆ وتووێژ له سه‌ر کێشه‌ی کورده‌کان له ئێران. هه‌ڵبه‌ته ئێرانیه‌کان به پاسپۆرتی سیاسی هه‌ر به‌و مه‌به‌سته بۆ وییه‌ن سه‌فه‌ریان کردبوو، ئه‌مانه ئه‌و تێروریستان بوون که قاسملوو هاوڕێکانی له سه‌ر میزی وتووێژ شه‌هید کرد. ئه‌وانه ته‌نانه‌ت پرۆفیسۆر فازڵ ڕه‌سوڵ که ناوبژی که‌ری ئه‌م وتووێژه بوو، ده‌سترێژیان پێدا کرد و شه‌هیدیان کرد .پاش چه‌ند سه‌عاتێک ئاشکرا بوو که ئه‌وانه‌ی به پاسپۆرتی سیاسی له‌م وتووێژه‌دا به‌شداریان کردوه ئه‌م جینایه‌ته‌یان ئه‌نجام داوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌م کرده‌وه‌ش نه ته‌نیا ئازاد کران به‌ڵکو پۆلیسی ئۆتریش تاکوو فڕۆکه‌خانه سکۆرتی کردن. به‌رپرسی تیمی تێرۆره‌که‌ش، محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر سه‌حرارودی، لێره‌دا ده‌ستی به پۆستی جێگری به‌رپرسی شۆرای به‌رزی ئه‌منیه‌تی میللی گه‌یشتووه. هه‌رچه‌ند حوکمی گرتنی به زۆری له ئۆتریش له سه‌ری دایه. به‌ڵام تاکوو ئێستا هیچ هه‌نگاوێک بۆ گرتنی ناوبراو نه‌نراوه. لانیکه‌م زانیاری له جێگای دانیشتنی سه‌حرارودی له کوردستانی عێراق و یان ئه‌وه‌ی که له‌م دواییانه‌دا وه‌کوو نوێنه‌ری هه‌یئه‌تی به‌شدار له‌و کونفرانسه که له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کێشه‌ی عێراق له "شرم الشیخ" له میسر پێک هات، بووه. هه‌رچه‌ند حه‌وته‌نامه‌ی "پروفایل" له‌م باره‌یه‌وه هه‌واڵێکی به‌ڵاو کرده‌وه. به‌ڵام له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئۆتریشه‌وه هیچ دژکرده‌وه‌یه‌ک پیشان نه‌دراوه .له چاوه‌ڕوانی عه‌داڵه‌ت دازیاتر له 18 ساڵه له ڕووداوی تێرۆری وییه‌ن تێده‌په‌ڕێ. پاش ڕاگه‌یاندنی حوکمی دادگای "میکۆنۆس" له ڕێکه‌وتی 10ی ئاپریلی ساڵی 1997 که له‌وێ به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران تاوانبار کران و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش تاوانباریه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران به بێ هیچ گومانێک سابت کرا. هێشتا ده‌زگای قه‌زایی ئۆتریش له درێژه‌ی لیکۆڵینه‌وه بۆ ڕوون کردنه‌وه‌ی ئه‌م تێرۆره سیاسییه به‌رگری ده‌کاله ڕێکه‌وتی 17ی سێپتامبری ساڵی 1992 جێگری دوکتۆر قاسملوو واته دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی له ڕستۆرانێکی یونانی به ناوی "میکۆنۆس" که‌وته به‌ر هێرشی تێروریستان که له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه مه‌ئموریه‌تی ئه‌و تێروره‌یان پێ سپێردرابوو. به پێچه‌وانه‌ی ده‌زگای قه‌زایی ئۆتریش، "قوه‌ی قه‌زائییه"ی ئاڵمان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که داکۆکی له سه‌ربه‌ستی خۆی ده‌کرد، ڕووداوی تێروری بڕلینی ئاشکرا کرد. له دۆسیه‌ی ده‌رکردنی حوکمی مێژوویی میکۆنۆس ئاماژه به بواری تێروری وییه‌ن کراوه که ده‌ڵێ: "بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌نگی حدکا کپ بکرێته‌وه، ڕێبه‌رانی سیاسی ئێران ئه‌م بڕیاره‌یان داوه که نه له ڕێگه‌ی سیاسی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی حدکا خه‌بات بکرێ به‌ڵکۆ ئه‌وانه له ڕێگای ڕق و قینه‌وه ده‌بێ له نێو ببرێن"تێروری سکرتێری پێشوی حدکا د. قاسملوو دوو هاوڕێکه‌ی له وییه‌ن و جینایه‌تی میکۆنۆس له بڕلین بڕیارێک بوو که له لایه‌ن به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران دراوه. ئه‌و به‌ڵگانه‌ی که له کاتی دادگای میکۆنۆس ده‌ست که‌وتن، ڕووداوی وییه‌ن و بڕلین به جۆرێکی نکول لێی نه‌کراو به یه‌ک گرێ ده‌دا و هه‌بوونی ده‌ستی ڕژیمی ئێران بۆ ئه‌نجام دانی ئه‌م جینایه‌ته به ئاشکرا سابت ده‌کا. به نێوی عه‌داڵه‌ت، مافی مرۆڤ و بۆ مانه‌وه‌ی که‌رامه‌ت و سه‌ربه‌ستی "قوه‌ی قه‌زاییه"ی ئۆتریش، له ده‌وڵه‌تی ئۆتریش داوا ده‌که‌م بۆ ڕوون کردنه‌وه‌ی جه‌نایه‌تی وییه‌ن لێکۆڵینه‌وه له‌و بواره‌دا سه‌ر له نوێ ده‌ست پێ بکاته‌وه
لێره‌دا باسی عه‌داڵه‌ت له به‌رانبه‌ر قوربانیان و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌واندا و هه‌روه‌ها میلله‌تی کورد و ئۆتریش ده‌کرێ. کات هه‌رچی خێراتر تێده‌په‌ڕێ، به‌ڵام جینایه‌تی 13ی ژولای ساڵی 1989 هه‌رگیز له بیر ناچێ
هلێن قاسملوو هاوسه‌ری عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو که له ساڵی 1989 له وییه‌ن شه‌هید کرا و ناوبراو دانیشتوی پاریسی فه‌رانسه‌یه‌و: حه‌مید ته‌یموری
سه رچاوه :حیزبی دیمکراتی کوردستانی ئێران ـئوتریش
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر