د.ئه سعه دره شیدی
چ بووم
چۆنت ده ویست بم
له سه رخاکێ
که ئاسمانه که ی هاژیم پێ ناکات
ئه ستێره کانی کرژوساردچاوم لێ ده که ن و
مانگ
ڕووم لێ ده گرێ
.له ژێرپه ڵه هه ورێکی چڵکنی نه گریس
ئه من لیره م ،لێره
له سه رخاکێ پام چه قاندووه
که مردووه کان له خۆناگرێ و
زیندووه کان به ته مای مه رگ
.گاڵته به ڕۆژژمێره کان ده که ن
ڕیشه کان په شۆکاو)
شینه کان سیس وکڕووز
میوه کان له سه رلقه له رزوکه کانیان
(تاڵ ده بینم
چ بووم
چۆنت ده ویست بم
خۆڵه مێشی یادێ
که با
،ده یبا
تادوور،تادووره ده ست
تاسه رزه وینی
.پرله مانگ وئاسمان وئه ستێره

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر